ئا:ئایندەسازی
ماوەی ساڵانێکە وەک هەوڵێک بۆ بەکەلتوریکردنی خوێندنەوە، کۆمەڵێک گروپی تایبەت بەو بوارە چالاکیەکانی خۆیان نمایش دەکەن لەنێویاندا گروپی هاوڕێیانی کتێب هەیە لەشاری هەولێر، لەنزیکەوە لەکارو چالاکیەکانیان دەپرسین.
لەساڵی چەندەوە گروپی هاورێیانی کتێب دامەزراوە؟ +سێ ساڵ پێش ئێستاو لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی(2021) گروپی هاوڕێیانی کتێب دامەزرا. ئەو کەسانە کێبوون هاوکاریان کردیت؟
+كاك هیوا فەقییانی ماندوو نەناسانە یارمەتیدام، لههەموو دانیشتنەكان، لە گروپی ڤایبەر و كتیب دان بە ئەندامان وگەشتكردن و سەردانی پیشانگاكان.
_ ئامانج لەدامەزراندنی ئەم گروپە چیە؟ئایا توانیوتانە ئامانجەکەتان بەرجەستە بکەن؟
+ئامانجی دامەزراندنی گروپەکە هەوڵی بەخوێنەرکردنی کومەڵێک کچی گەنجی لقی خوشکان بوو، بۆ فراوانکردنی ئاستی مەعریفیان و توانستی نووسین و ئەدەبیات و ڕەوانبێژیان، لەگەڵ ئەوەشدا دروستکردنی بوێری قسەکردن و وتاردان لەو گەنجانەدا تا بتوانن لەناو کۆمەڵێکدا ئەوەی فێریبوون بتوانن بیبەخشن.
ئەو کەسانە کێن کەبەشدار ئەبن لەدانیشتنەکانتان؟ +بەشداربوانمان زیاتر قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی و زانکۆن ، هەندێک لە قوتابیانی بنەڕەتیش بەشدار ئەبن. هەروەها سێ تا چوار خوشکیش لە کارگێڕانی لقی خوشکان بەهۆی بەرز نرخاندنی کۆڕسەکە بەشداری مانگانەیان لەگەڵماندا هەیە. شێوازی خوێندنەوەکەتان چۆنە لەڕووی دیاریکردنی کتێبەکەوە، چ جۆرە کتێبێک دیاری ئەکەن بۆ ئەندامەکانتان؟
- لە ساڵێکدا 12دانیشتن بەواتا مانگی یەک کتێب لەلایەن کەسی بەشداربوەوە دەخوێندرێتەوە، بەشداربوو پوختەی ئەو کتێبە کورت دەکاتەوە تا بتوانێ لەماوەی 10خولەکدا پێشکەشی بکات و تێگەیشتنەکانی خۆی لەبارەوە بخاتەڕوو، ئێمە هیچ کتێبێک دیاری ناکەین، بەڵکو خوێنەر ئازادە چی دەخوێنێتەوە، بەڵام ئیدارەدانی دانیشتنەکان لە دەستی خۆمانەو خوێندنەوەو تێگەیشتنە هەڵەکان لەوێ ڕاست دەکەینەوە، ناهێڵین بەشداربوو هەڵەیەکی بەسەردا تێبپەڕێ بەبێ ئەوەی بۆی ڕاست بکرێتەوە، دیاری نەکردنی کتێبیش بۆ جیاوازی ئاستی مەعریفی و جیاوازی تەمەنی ئەندامان دەگێڕینەوە، بیریشمان بێت کتێب ئەو هاندەرەیە زیاتر تینومان دەکا بۆ ئازادی نەک قەتیسبوون لە یەک جۆری بیرکردنەوەو خوێندنەوە، ئەگەر 30کەس بۆنموونە پابەندی یەک کتێب بکەین بیخوێننەوە، ئەوا وەک پرۆسەیەکی دووبارەی لێدێت لە دانیشتنەکان و دەبێ 30کەس یەک کتێب باس بکەن، بەمەش عەقڵی 30 کەسمان بە چەند لاپەڕەیەک سەرقاڵ کردووە، بێزازی درووستدەکات.
_ گرفت و کێشەی گروپەکەتان چیە؟
+ئێمە ئامانجی سەرەکیمان درووستکردنی چێژی خوێندنەوەیه لەناو ئەو چینە، بمانەوێ یان نا خوێندنەوە ئەو کردە قورسەیە کە هەرچی چالاکیەکانی وەک ( گفتوگۆی هاوڕێیان و کاتدان بە مۆبایل و تیڤی و پیاسەو گەڕان و خەوتن و خواردن و گوێگرتن لە گۆرانی… هتد)، هەموو ئەمانە بۆ خوێنەرێکی سەرەتایی لە کتێب خۆشتر و چێژبەخشترن، بەڵام ئێمە شەڕی ئەوە دەکەین کە کتێب لەلای ئەوان ببێتە ڕۆتینێکی ڕۆژانە، واجبێک بۆیان، بەجۆرێک گەر ئەوڕۆژە لەدەستی چوو بخوێنێتەوە، ئەوا سبەینێ قەرەبووی بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا سەرەڕای هوڵی بەردەواممان تەنیا توانیومانە ژمارەیەک لەو کچانە لە گروپەکە بهێڵینەوە، ئەوانی دیکە بە هۆکاری جیا جیا لە گروپەکە دادەبڕێن، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گروپەکە زیاتر لە 100کەسی بەخۆوە بینیوە، کە لە ئێستادا 60کەس ماونەتەوە، ئەمەش بۆ ئەو سەرقاڵکەرانە دەگێڕمەوە کە لەدنیای ئەمڕۆ بۆ هەموان بوونەتە بەدیلی کتێب بەداخەوە.
The ultimate gaming experience is waiting—start now! Hawkplay