سێ شه‌ممه‌ , نیسان 16 2024

خولەکانی فێرکردن، لەنێوان بازرگانی و پێگەیاندندا

م.عیماد مەحموود
کردنەوەی پەیمانگاکانی پێگەیاندن و ڕاهێنانی خوێندکاران، لە ئێستادا بووە بەدیارده.
بە گشتی هێندەی لە کلینیکی مامۆستایان دەچێت، هێندە وەک ناوەندێکی فێربوون و پێگەیاندن، تەماشا ناکرێن.

دیاردەیەکە، خەریکە تەشەنە دەکات بۆ فەوزەوی و گەوچاندنی چینی خوێندکاران و قوتابییان، لەژێر ناو و ناونیشانی گەورە گەورەدا.
لە بنەڕەتدا فێربوون و گەیاندنی زانست و پەروەردە، کارێکی مرۆیی و زۆر پیرۆزە، تا ئەوکاتەی ئامانجدار نەبێت بە بەرژەوەندیەکی کەسی و مادییەوە.

ئەوەی هەیە و بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت،
ئەم دیاردەیە، نەک خەریکە دەبێت بەبازرگانی، بگرە لەو حاڵەتەش دەرچووە، بەشێکی زۆر لەو پەیمانگاوگروپانە، هەوڵی خۆگەورەکردن و قۆستنەوەی خوێنداکاران و بەخێوکەریان دەدەن، لەڕێگەی ڕێکلامکردنی نازانستی وناڕاست بۆ پەیمانگاو ڕێکخراوەکانیان.!
بـــەنمونە دەبینین، لە نێو ئەم پەیمانگاو سەنتەرو ڕێکخراوانەدا، کەسانی زۆر گەورەی تێدایە، بەناونیشانی گەورە، پزیشک، سەرپەرشتیار، بەڕێوبەروجێگری بەڕێوبەر و هتد…
ئەمانە، دێن هاوار بۆ پەیمانگاوخولەکان دەکەن، ئێمە جیاوازین، ئێمە نمونەین، منداڵەکانتان بەکەسیانی تر نەسپێرن بەئێمە نەبێت، باشترین و بەئەزمونترین و نایابترین مامۆستاکان لای ئێمەیە…
جا پرسیارەکە لێرەدایە، ئایا ئەو تواناو ووزە زۆرەی کەئێستا بەردەستە، پێشتر بەکارت هێناوە؟!
ئەی ئەگەر بەکارتهێنا بێت، ئەم منداڵانە چ پێویستیان بەوەیە بەم گەرمایە، تۆ وانەیان پێ بڵێیتەوە؟!

ئەمەش ئەو ڕاستیە دەردەخات، بەداخەوە بەشێکی زۆر لەو مامۆستایانە، حەقی تەواو بەوانەکانیان نادەن لە پۆلدا، قوتابیەکان ناچار دەکرێن لە ڕێگەی وانەی تایبەتییەوە وانەکانیان بۆ دوبارە بکەنەوە بەپارەیەکی خەیاڵی و ناواقیعی کە نرخەکانی وانەوتنەوە بۆ یەک کاتژمێر لە ۲٥ هەزارەوە بۆ ۱۰۰ هەزار دینار، دەست پێ دەکات.
کەئەمەش دیسانە بارگرانییەکی دیکەیە بۆ خێزانەکان و دەبێتە سەربار بۆیان لەم بارودۆخە قورسەی ئابوری وداراییدا. …. کاریگەری لەسەر کەمبوونەی داهاتی خێزانی دەبێت، ڕەنگە تۆ هەستی پێ نەکەیت، بەڵام بێ گومان کاریگەرە… سەرەڕای ئەوەی تۆ ئەو داهاتەو لە شتێکی بێ کەڵک سەرف کردووه.
گرفتێکێی دیکە، ئەو جێگایەی بۆی دەڕوات، هەمان ئەو جێگایە، کە شایەنی تەندروستی و لایەنی ئارامی دەرونی منداڵەکەت بێت، له کاتێکدا لەهاویندا بە ڕێژەیەکی بەر چاو پلەکانی گەرما بۆ سەرو 45 پلە بەرز دەبێتەوە…
لایەنێکی نەرێنی دی ئەم خولانە، وا دەکات. قوتابی بە تەواوی ماندو ببێت، قوتابخانەشی لەبەرچاو بکەوێت،، چون، پشوی نەبینیوە، وەک جام پڕ بووه… ئەمە سەرەڕای جیاوازی دوو جۆری فێرکردن، لە قوتابخانەو لەو خولانە، وا دەکات قوتابی بە تەوای توشی نا تەندروستی پەروەردەو فێرکردن ببێ، چونکە دوو ژینگەی جیاوازن لە هەموو ڕوویەکەۆە.
پشوی هاوینە مانای چییە؟
بەمانای ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و پڕ لە حەسانەوەیە، ئەپرسم، لەبەخێوکەری ئەو منداڵانە، لەکوێ ی دونیا هەیە کاتی پشوو خوێندکار دیسانەوە بەخوێندنی مەنهەجی بەسەر بەرێت؟ لە کاتێکدا بەدرێژایی ساڵێک فشارێکی زۆر لەسەر قوتابیان و خوێندکاران بووە.
منداڵ پێویستی بە پشووە، پێویستە ئەو سێ مانگە تایبەت بکرێت بە حەزو خولیاکانی، تکایە با چیتر لایەنی دەرونیان نەشێوێنین
با چێژ لە کاتەکانیان وەرگرن . … بە یاری سروشتی و گەشت و گەڕان و خوێندنەوە و خولیاکان و بوارە چێژبەخشەکانیان….هتد سەرقاڵ بکرێت.

کێ بەرپرسە لەو دیاردەیە؟

دوو لایەن، لەتەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە بەر پرسن، بەپلەی یەکەم، بەخێوکەران، بەداخەوە ڕەنگە بەشێکی زۆربوونی ئەم دیاردەیە، پەیوەندی بەوەوە هەبێت دایک و باوکی قوتابی و خوێندکار، بیانەوێت منداڵەکانیان لەکۆڵ خۆیانیان بکەنەوە، کە ئەمەش مەترسیدارە.!
بەپلەی دووەم، وەزارەتی پەروەردەودەزگاخۆجێیە پەروەردەییەکان، دەبێت بەرنامەو پلانێک تایبەت بەم دیاردەیە هەبێت، بێ فلتەر و بێت چاودێر نەبێت.
ئەگینا ئەوەی باجەکە دەدات، پێش هەمووان پەروەردەیە، چونکە ئەمەدەبێتە بێ بەهاکردنی قوتابخانەوخوێندنگەکان،پاشان مامۆستایان بەشێوەیەکی گشتی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن لەهەرێمدا.
بە هیوای هۆشیاری زیاتر بۆ هەموومان.

Check Also

ئەحكامە فقهیەكانی پەیوەست بە فدیەی رۆژوو هەرجارەی توێژینەوەیەك (20)

ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی فقهی بەراوردكارییە لە لایەن( یوسف بن هزاع الشریف) كە مامۆستایە لە كۆلێژی …

2 کۆمێنت

  1. Unquestionably consider that that you stated. Your favourite justification appeared to be at the net the simplest thing to bear in mind of. I say to you, I definitely get irked whilst folks consider worries that they plainly do not realize about. You controlled to hit the nail upon the top as welland also defined out the whole thing with no need side effect , folks can take a signal. Will likely be back to get more. Thank you

  2. My programmer is trying to persuade me to move to .net from PHP. I have always disliked the idea because of the expenses. But he’s tryiong none the less. I’ve been using Movable-type on several websites for about a year and am anxious about switching to another platform. I have heard great things about blogengine.net. Is there a way I can transfer all my wordpress content into it? Any kind of help would be really appreciated!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *