هه‌لاله محمد ئه‌ڵماس
نوسه‌رو چالاكوانى بوارى ژنان
ڕۆژى ئافره‌تان، وه‌ستانه‌وه به‌ڕووى سته‌م ونادادى
8ى مارس یادكردنه‌وه‌ى سته‌م ونه‌هامه‌تیه‌كان‌و سومبولى نا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌دونیاى رۆژئاوادا، هیماى ڕێزنه‌گرتنه له‌به‌هاى مرۆیى‌و زاڵكردنى زوبانى فشار‌و زه‌برو تۆقاندن‌و توندوتیژیه به‌سه‌ر زمانى لێك گه‌یشتن ودیالۆگ‌و خوێندنه‌وه‌و حسابكردنى به‌رامبه‌ر ومافه‌كانى.
ئه‌مڕۆ ڕێزگرتن له به‌ها مرۆییه به‌رزه‌كان هاوڕێك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ژیارى ناڕوات، به‌ڵكو هه‌ر ڕۆژه‌و شێواز‌و جۆرێكى نوێى چه‌وساندنه‌وه‌و به‌كه‌م زانین لێره‌و له‌وێ ومیدیاكان به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت.
له‌ئه‌مرۆى كوردستاندا فۆرمه‌كانى چه‌وساندنه‌وه‌و توندوتیژى زۆر زۆربوون ئه‌گه‌ر چى هه‌شتى مارس كراوه به‌رۆژى جیهانى ئافره‌تان به‌ڵام ئه‌وه هه‌رئافره‌تان نین كه مافیان پێشێل ده‌كرێت و بوونه‌ته كۆیله و ژێرده‌سته، به‌ڵكوده‌سه‌ڵاتداره زلهێزه‌كانى جیهان به‌به‌رنامه كار بۆ كۆیله‌كردن و دروستكردنى مرۆڤى پله دوو وسێى وچوار ده‌كه‌ن.
بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى هه‌ر توندوتیژى و به‌كه‌م سه‌یركردن و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك باشترین یاسا‌و چاكترین كار گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆحى جوان وبه‌رزى ئاینى پیرۆزى ئیسلام كه ساز وسازگاره له‌گه‌ڵ ڕۆحى مرۆڤ وبه‌رزى پێگه‌ى وگه‌وره‌و گرنگ سه‌یركردنیه‌تى، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:(ولقد كرمنا بنی ا‌دم).
بۆیه، بۆ رزگاربوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌ى مرۆڤى سه‌رده‌مى تێكه‌وتووه گه‌رانه‌وه‌یه بۆ ئیسلام وجێبه‌جێكردنى یاساكانیه‌تى، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌دى ده‌كرێت له‌مرۆڤى سه‌رده‌م كه‌ده‌بینین رۆژانه به‌ده‌یان كه‌س له‌وڵاتانى رۆژئاوا مسوڵمان بوونى خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها كاركردن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و بنبڕ‌كردنى سته‌م‌و توندوتیژییه‌كان ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌كه، كه ئه‌وه‌ش له‌خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان‌و پلاندانان‌و جێبه‌جێ كردن.
كه پێویسته هه‌مووان ڕۆڵى ته‌واوكارى‌و هاوبه‌شى‌و دادپه‌روه‌ریى‌و یه‌كسانى بۆتاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌گشتى وئافره‌تان به‌تایبه‌تى بچه‌سپێنریت.
گه‌ر8ى مارس یادى ڕوداوێكى سته‌م ئامێز‌و نا مرۆڤانه‌ی دیدگاى ڕۆژئاوا بووبێت به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زى مێینه، ئه‌وا ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامى، گرنگه یاسا‌و پرنسیپه جوان وبه‌رزكانى ئاینى (ئیسلام) له‌مامه‌ڵه‌ماندا ڕه‌نگ بداته‌وه به‌ئازایانه‌و به‌ده‌نگى به‌رز دروشمه نه‌مره‌كه‌یى خودایى كه بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تی هاتووه بڵێینه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌ى كه‌ین، كه ده‌فه‌رموێت: (یاایها الناس انا خلقناكم من ذكر وانثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان اكرمكم عند الله اتقاكم)، مرۆڤه‌كان ئاشت بكه‌ینه‌وه‌و قه‌بوڵى چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌م كردن‌و توندوتیژى به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێ به‌جیاوازى ڕه‌نگ وده‌نگ ونه‌ژاد وئایدیایه‌ك نه‌كه‌ین‌و ڕوبه‌ڕوى بوه‌ستین .
دوایین پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى محمد (د.خ) له‌كۆتا وتارییداى ماڵئاواییدا له‌شوێنێكى به‌رز وه‌ستا، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ موسڵمانان وپاشان بۆ جیهان به‌هاونرخى ئه‌م ئایینه به‌رزو پیرۆزه ئاشكرا بكات، كه ده‌توانێ جیهان له‌سه‌ر گه‌ردانى وتیاچون‌و گومڕایى ڕزگار بكات و، ده‌ریانبهێنى له‌زۆنگاوى زوڵم‌و سته‌م‌و سه‌پاندو سه‌ركه‌شى، پێغه‌مبه‌ر( درودى خواى له‌سه‌ربێ) 1444ساڵ پێش ئیستا جاڕى بۆمافه‌كانى مرۆڤى بۆ مرۆڤایه‌تى دا، له‌كه‌شو هه‌وایه‌كى لێوان لێو له پیرۆزى‌و سه‌فاو برایه‌تى‌و پاكى، تیایدا ڕایگه‌یاند كه پابه‌ندى به‌و بنه‌ما شارستانیه‌تیه‌ى كه ژیانى خه‌ڵكى و په‌یوه‌ندیانى له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌و به‌هۆى ئه‌ویاسایانه‌وه نیه كه‌مرۆڤ دایڕشتووه، تابتوانێ فێڵى لێ بكات یاخۆى ده‌ربازى بكات، به‌ڵكو ئه‌و ڕێنمایانه‌یه ئاینى ئیسلامى پاك وبێگه‌رده كه داوا ده‌كات له‌مرۆڤه‌كان پابه‌ندبن پێوه‌ى وده‌ستى پێوه‌بگرن، نه‌ك ته‌نها ترس بێت له‌سزاى دونیایى، به‌ڵكو ترسان بێت له‌سزاى دواڕۆژ هه‌ر به‌و هۆیه‌وه چاویان بڕیوه‌ته پاداشتى گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌یى په‌روه‌ردگار، كه‌پاراستنى سنور و به‌رده‌وامى له‌پابه‌ند بوون وپراكتیكه‌كردنى له‌ژیانى خه‌ڵكى دایه، چونكه له‌ناخ ودڵیاندا باوه‌ڕو و له‌ده‌رونیان ژیانێكى زیندوو بونى هه‌یه.
پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى دواى سوپاس وستایشى خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكینه، گوێ‌بگرن، له‌وه‌ناچى جارێكى تر له‌م شوێنه‌دا له‌گه‌ڵتاندا كۆببمه‌وه “مرۆڤه‌كان خاوه‌ن مافن، تاكه‌س ده‌ست بۆ ماڵ وسامانتان نه‌بات‌و كه‌سیش خوێنتان نه‌ڕێژێت”، ئه‌مه دیارى كردنى مافى مرۆڤ بوو به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه، دیاریكردنى سنورى تاكه كه‌سه تا ئه‌وسنوره ئازاده كاتێك سنورى به‌رامبه‌ر نه‌به‌زێنێ.
- فه‌رمانى دانه‌وه‌ى سپارده‌ى دا” هه‌ركه‌سێك له ئێوه سپارده‌یه‌كى لایه با به‌چاكى بیداته‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ى”
-” كوشتنى(عمد) به‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست قیساسى هه‌یه، به‌ڵام (شبه‌عمد) ئه‌وه‌یه كه‌به‌دارو به‌رد كوژرا بێت، ئه‌وا له‌برى خوێنه‌كه‌ى 100 وشتر ده‌درێت، هه‌ركه‌س له‌وه زیاتر وه‌رگرێت ئه‌وا له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ده‌ژى. ” هه‌روه‌ها سه‌ردارى مرۆڤایه‌تى باسى دوژمنایه‌تى شه‌یتانى بۆ خه‌ڵكى كرد‌و، فه‌رمووى:” ئه‌ى خه‌ڵكینه شه‌یتان ده‌ستى له‌ئێوه شۆردوه جارێكى تر له‌م دورگه‌دا بپه‌رسترێ، به‌ڵام به‌وه‌ش ڕازییه كه‌به‌و كردارانه‌ى كه‌ئێوه به‌هیچیان نازانن گوێڕایه‌ڵى بكرێ”
ده‌رباره‌ى مافه‌كانى هاوسه‌ردارێتى فه‌رمووى:” ئه‌ى خه‌ڵكینه، پیاوان وئافره‌تان هه‌ریه‌كه‌یان مافى به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تره‌وه هه‌یه، ژنه‌كانتان مافیان به‌سه‌رتانه‌وه هه‌یه ئێوه‌ش مافتان به‌سه‌رئه‌وانه‌وه هه‌یه…. ژنان ئه‌مانه‌تى خوان لاى ئێوه‌ى پیاوان به‌نیكاحى شه‌رعى بۆتان حه‌ڵاڵ بوون، جا با پیاوان ده‌رباره‌ى ئافره‌تان له‌خوابترسن، له‌گه‌ڵ ئافره‌تان به‌چاكى مامه‌ڵه‌بكه‌ن‌و ئاگاداریان بن”.
پاشان له‌به‌ندێكى تر‌ى ئه‌م جارنامه‌یه بۆ مافه‌كانى مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌جیاكارى له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ڕه‌نگ وڕه‌گه‌ز‌و نه‌ته‌وه‌و….فه‌رمووى:” ئه‌ى خه‌ڵكینه، ئێوه په‌روه‌ردگارتان یه‌كه‌و باپیره‌گه‌وره‌شتان یه‌كه، هه‌مووتان له‌ئاده‌من‌و ئاده‌میش له‌گڵ دروستكراوه، ئه‌وه‌ى له‌هه‌مووان به‌ته‌قواو له‌خواترسانى زیاتر بێت، لاى خوا به‌ڕێزترینه، هیچ جیاكارى و جیاوازیه‌ك نه‌له نێوان عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌مدا نیه مه‌گه‌ر به‌ته‌قوا نه‌بێت”.
كه‌واته ده‌بێت نه‌ك له8ى مارس به‌ڵكو وه‌ك تاكى مسوڵمان ده‌بێ هه‌مووكات به‌رامبه‌ر هه‌رسته‌م ونادادیه‌ك كه ده‌كرێت بوه‌ستین وقه‌بوڵى نه‌كه‌ین، ئێمه‌ى موسڵمان خاوه‌نى په‌یامێكى گه‌وره‌ى مرۆیین كه پێگه‌و پله‌ى به‌رزو شیاوى پێمان به‌خشیوه. خوداى گه‌وره كردونى به‌سه‌ردارى سه‌ر زه‌وى وجێنشینى خۆى.
مێینه له‌پرنسیپه به‌رزه‌كانى ئیسلامدا هه‌موو كات كاتێتى وجوانى ژیان به‌جوانى ورێزگرتن له‌وه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێ، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان (درودى خواى له‌سه‌ربێ) په‌یامێكى گرنگ به‌گوێى دونیادا ده‌دات كه‌هه‌ركه‌س رێزیان لێبگرێ ئه‌وه به‌رێزه‌و هه‌ركه‌س بێ ڕێز بێ به‌رامبه‌ریان خۆى بچوك وزشته( ماأكرمهن الا كریم ولا اهانهن الا لئیم).
Hey I know this is off topic but I was wondering if you knew of any widgets I could add to my blog that automatically tweet my newest twitter updates. I’ve been looking for a plug-in like this for quite some time and was hoping maybe you would have some experience with something like this. Please let me know if you run into anything. I truly enjoy reading your blog and I look forward to your new updates.
Great goods from you, man. I’ve understand your stuff previous to and you’re just too great. I really like what you’ve acquired here, really like what you’re stating and the way in which you say it. You make it entertaining and you still take care of to keep it sensible. I cant wait to read far more from you. This is actually a terrific site.
Can I simply say what a relief to discover someone who really knows what they’re talking about on the web. You certainly understand how to bring an issue to light and make it important. More people ought to look at this and understand this side of the story. I was surprised that you’re not more popular since you definitely have the gift.
With havin so much content and articles do you ever run into any problems of plagorism or copyright violation? My site has a lot of completely unique content I’ve either authored myself or outsourced but it looks like a lot of it is popping it up all over the web without my authorization. Do you know any solutions to help reduce content from being ripped off? I’d truly appreciate it.
I like what you guys are up too. This type of clever work and coverage! Keep up the excellent works guys I’ve added you guys to our blogroll.
There is definately a lot to learn about this topic. I love all the points you made.
Its like you read my mind! You seem to understand so much approximately this, like you wrote the guide in it or something. I think that you could do with some % to force the message house a bit, however other than that, this is great blog. A great read. I’ll definitely be back.
Usually I do not learn post on blogs, but I wish to say that this
write-up very pressured me to try and do so! Your writing taste has
been surprised me. Thanks, quite nice article.
Строительство автомойки требует тщательного планирования и учета всех нормативов. Опытные специалисты помогут реализовать проект любой сложности с гарантией качества.
Hello very nice blog!! Guy .. Beautiful .. Amazing .. I will bookmark your web site and take the feeds also? I am satisfied to seek out so many useful information here in the post, we’d like develop more strategies in this regard, thank you for sharing. . . . . .
I want to to thank you for this good read!! I definitely enjoyed every little bit of it. I’ve got you book marked to check out new stuff you post
It’s a shame you don’t have a donate button! I’d certainly donate to this brilliant blog! I suppose for now i’ll settle for book-marking and adding your RSS feed to my Google account. I look forward to brand new updates and will talk about this blog with my Facebook group. Chat soon!