هه‌ینی , نیسان 19 2024

ڕۆیشتن و ڕاکردن و فڕین

ن. دکتۆرە عیرفان نەزەر ئاهاری
و. موسعەب ئەدهەم
کاتێک ڕێگە ڕۆیشتن فێر بوویت، فێری ڕاکردن ببە، فێری ڕاکردن بوویت، فێری فڕین ببە.
ڕێگە ڕۆیشتن فێر ببە، چونکە ئەو ڕێگایانەی پیایاندا دەڕۆیت، دەبنە بەشێک لە تۆ، ئەو سەرزەمینانەش کە دەیان پێوی، پانتایی تۆ فراوان و زیاد دەکەن.
فێری ڕاکردن ببە، چونکە هەر شتێکت بوێت، دوورە، هەر چەندە زوو بکەی، درەنگە..
فێری فڕین ببە، نەک بۆ ئەوەی لە زەوی جیا ببیتەوە، بەڵکو و بۆ ئەوەی بە ئەندازەی دووری نێوان زەوی تاکو ئاسمان، فراوان ببیت..
من ڕێگە ڕۆیشتن لە بەردێکەوە فێر بووم، ڕاکردن لە کرمێکی خاکی و فڕین لە درەختێکەوە.
با کان شتێکیان لە ڕۆیشتن پێ نەوتم، چونکە هێندە لە جووڵەدا بوون، ڕۆیشتنیان نەدەناسی.
پڵنگەکان فێری ڕاکردنیان نەکردم، چونکە هێندە ڕایانکردبوو، ڕاکردنیان بیرچووبوویەوە.
باڵندەکانیش فێری فڕینیان نەکردم، چونکە بە جۆرێک لە فڕینی خۆیان نوقم بوون، کە فڕینیان بیرچووبوویەوە! بەڵام بەردێک کە ئازاری دانیشتن و نیشتەجێبوونی کێشابوو، ڕۆیشتنی دەناسی و کرمێک کە لە شەوق و تاسەی ڕاکردن سووتابوو، لە ڕاکردن تێدەگەیشت و ئەو درەختەی کە پێیەکانی لە گڵدا بوون، زۆر لە فڕینی دەزانی!
ئەوان لە حەسرەتەوە بە ئازار گەیشتبوون و لە ئازارەوە بە شەوق و تاسەو لە شەوق و تاسەوە بە مەعریفەت.
ڕێگە ڕۆیشتن فێر ببە، چونکە هەموو ڕۆژێک دەتوانی لە خۆتەوە تاکو خودا هەنگاو هەڵبگریت. فێری ڕاکردن ببە، چ باشتر لەوەی لە خۆتەوە تاکو خودا ڕابکەی، فێری فڕین ببە، چونکە ناچار دەبێت ڕۆژێک لە خۆتەوە تاکو خودا باڵ لێک بنێت و بفڕی.
سەرچاوە: دو روز ماندە بە پایان جهان، عرفان اهاری، انتشارات نور و نار، چاپ چهارم، 1391، 12‌_14

Check Also

بەکارهێنانی حەب بۆ دواخستنی سوڕی مانگانەی ئافرەتان لە مانگی ڕەمەزاندا

چاوپێکەوتن: د. گوڵاڵە تاهیر ئایا لەڕووی شەرعەوە ڕێگە دراوە بە بەکارهێنانی حەب بۆ دواخستنی سوڕی …

یەک کۆمێنت

  1. As the admin of this web site is working, no uncertainty very quickly it will be famous, due to its quality contents.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *