شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

ئه‌شێ بۆ خێر پشتیوانى یه‌ك بین

هه‌ڵاڵه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
ئاینى پیرۆزى ئیسلام سوره‌ له‌سه‌ر هاندانى تاكه‌كان بۆ هاوكارى و كۆمه‌كى كردنى یه‌كترى و، كه‌ ئه‌م هاندانه‌و پله‌و پایه‌ى كۆمه‌كى و پشتیوانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا ڕوونكردۆته‌وه‌.
گه‌ر سه‌یرێكى سیفاته‌كانى په‌روه‌ردگار بكه‌ین كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ هاوكارو كۆمه‌كى كارى به‌نده‌كانى، كه‌ داواو هاوكارى ته‌نها له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رده‌گرین، ئه‌وه‌ش ئه‌م مانایه‌ له‌ سوره‌تى فاتیحه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین جار ئه‌م داوایه‌ له‌ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین‌و ده‌ڵێن: [إیاك نعبد وإیاك نستعین] ئه‌و سیفه‌ته‌ (المستعان) دووجار له‌ قورئانى پیرۆزدا ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ [فصبرُ جمیل والله المستعان على ما تصفون]
واته‌: پیشه‌م ئارامگرتنێكى جوانه‌، خوداش سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌یگێرنه‌وه‌ یارمه‌تیده‌رمه‌.
[ قال رب احكم بالحق وربنا الرحمن المستعان على ما تصفون]
واته‌: وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم به‌هه‌ق‌و راستى دادگایى ودادوه‌رى بكه‌، په‌روه‌ردگارمان دلۆڤان‌و یارمه‌تى لێ داواكراوه‌، سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ى كه‌ ده‌یڵێن.
جا چۆن به‌نده‌ داواى كۆمه‌كى و هاوكارى نه‌كات له‌ خواى به‌دیهێنه‌رى زه‌وى و ئاسمانه‌كان و ڕێخه‌رى هه‌موو كارووباره‌كان؟
ئیمام ئیبن قه‌ییم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت)، له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: یارمه‌تیدانى به‌نده‌ بۆ براو خوشكه‌ موسڵمانه‌كه‌ى و هه‌وڵدان بۆ جێ به‌جێ گه‌یاندنى پێویستیه‌كانى‌و لابردن و نه‌هێشتنى ئازارو ناڕه‌حه‌تیه‌كانى، بۆ ده‌ست خستنى كۆمه‌كى و یارمه‌تى په‌روه‌رێنه‌ر كه‌ په‌یمانى داوه‌ به‌ باوه‌ڕداران، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا پێى ڕاگه‌یاندوین [والله فی عون العبد ما كان العبد فی عون أخیه] جا له‌ پشتیوانى‌و كۆمه‌كیى په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده‌كانى ئه‌مانه‌ن:
1-خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگار بۆ به‌نده‌ هاوكارو كۆمه‌كى كاره‌كان:
مه‌یل و په‌یوه‌ندى برایه‌تى له‌ پێناوى خواى گه‌وره‌دا و به‌رده‌وامى و پشتیوانى كردن و خه‌مخواردنى یه‌ك و بۆیه‌ك بوون به‌خشنده‌یى و…هتد، ئه‌مانه‌ هه‌موویان وێنایه‌كن له‌ وێنه‌كانى ئه‌و هاوكارییه‌ى كه‌ ئازیزمان(د.خ) ئاماژه‌ى پێداوه‌و ده‌فه‌رمووێت: (أحب الناس الى الله تعالى أنفعهم للناس، وأحب الاعمال الى الله تعالى سروراً تدخله على مسلم أو تكشف عنهُ كربه‌ أو تقضي عنه دنیاً من أن اعتكف فی هذا المسجد- یعنى مسجد المدینة– شهراً) رواه الطبراني.
واته‌: خۆشه‌ویسترین كه‌س لاى خواى گه‌وره‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ سودو قازانج به‌كه‌سانى تر بگه‌یه‌نن وه‌ خۆشه‌ویسترین كاروكرده‌وه‌ لاى په‌روه‌ردگار خۆشى خسته‌ دڵى موسڵمانه‌، لابردنى ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌، یان دانه‌وه‌ى قه‌رزێكه‌ بۆى یا دورخستنه‌وه‌ى برسێتى یه‌ لێى، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌لأ براكه‌ى بڕوات بۆ جێ به‌جێ كردنى پێویستیه‌ك، لام خۆشتره‌ له‌مانه‌وه‌ (اعتكاف) له‌م مزگه‌وته‌دا (مه‌به‌ستى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ره‌ له‌مه‌دینه‌) یه‌ك مانگ.
2- هاوكاریكردن و پشتیوانى یه‌كترى ئاكارو تایبه‌تمه‌ندى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمانه‌، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان یارمه‌تیدانى موسڵمانانى زۆر لا خۆشه‌ویست بووه‌، هه‌وڵى جێ به‌جێكردنى پێویستیه‌كانیانى داوه‌، هه‌ر بۆیه‌و له‌به‌ر ئه‌م ئاكاره‌ى بووه‌ خاتوو خه‌دیجه‌(ر.خ) دواى دابه‌زینى سروشت (الوحی) بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌سفى كرد‌و پێى وت: تۆ كه‌سێكى یارمه‌تى خه‌ڵكى ده‌ده‌یت له‌سه‌رخستنى هه‌ق و هاوكارى خاوه‌ن پێداویستیه‌كانى، كه‌ ئه‌مه‌ به‌رزو به‌ڕێزترین تایبه‌تمه‌ندى و پله‌و پێگه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژین نامه‌ى ئازیزمان بكه‌ین ئه‌وا به‌سه‌دان نموونه‌ى به‌رزو شاكارى بێ وێنه‌ له‌كۆمه‌كى و هاوكارى بۆ ده‌وروبه‌رى ده‌بینین.
3- سڕینه‌وه‌و لێخۆشبوونى گوناه و تاوانه‌كان:
لابردنى ئه‌زیه‌ت و ئازار له‌سه‌ر ڕێگه‌ى موسڵمانان و براو دۆستان، هاوكارى و كۆمه‌كیه‌ به‌ ئه‌وان، چونكه‌ له‌ هاوكاریكردن بۆ براى موسڵمانه‌ كه‌ تاكه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هه‌مووان ئیتر ئه‌و خزمه‌ته‌ بۆ سودو قازانجى ئه‌وان بێت یا مایه‌ى ئاسوده‌یى و دڵخۆشكردنیان و لابردنى ئه‌زیه‌ت و ناڕه‌حه‌تى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى موسڵمانان و پشتیوانیكردنیان بێت، خواى گه‌وره‌ى پێ خۆشه‌ و سوپاسى بكه‌ره‌كه‌ى ده‌كات له‌سه‌رى.
جا ئه‌گه‌ر بنه‌ما له‌ هاوكاریكردن و كۆمه‌كى، هه‌ستكردن به‌كه‌سانى به‌رامبه‌ر بێت وه‌ هه‌ست به‌ ئازارو خۆشى و ناڕه‌حه‌تى یه‌كانیان بكه‌ین به‌شداریان بكه‌ین، هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ لاى په‌روه‌ردگار پاداشتى هه‌یه‌، با ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ستى هاوكارى یه‌ به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵێكیش بێت هاوكاریكردنى بۆ ده‌ستخستنى خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆیان ئه‌جرو پاداشتى هه‌یه‌.
پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ( بینما رجلُ یمشي بطریق وجد غصن شوك على الطریق، فأخره، فشكر الله لهُ، فغفر له) رواه البخاري.
واته‌: جارێكیان پیاوێك به‌ڕێگه‌یه‌كدا ده‌ڕۆیشت، لقه‌دارێكى دڕكاوى له‌سه‌ر ڕێگه‌ بینى، له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ى دوور خسته‌وه‌و به‌هۆى ئه‌و كاره‌ باشه‌ خواى گه‌وره‌ لێ ى خۆش بوو.
4- چوونه‌ نێو به‌هه‌شت:
هه‌ر له‌و كارانه‌ى كه‌ تاكى باوه‌ڕدار ئه‌نجامی ده‌دات بۆ چوونه‌ نێو به‌هه‌شتى هه‌تا هه‌تایى، لابردنى دڕك و دالأ و ئه‌زیه‌ته‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خه‌ڵكى و هاوكارییانه‌ بۆ چوون به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رى، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان ده‌فه‌رمووێت: پیاوێك لقى دره‌ختێكى بینى له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خه‌ڵك كه‌وت بوو، ووتى سوێند به‌خوا ئه‌و لقه‌ دره‌خته‌ لاده‌به‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ى خه‌ڵكى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زیه‌تیان نه‌دات، به‌هۆى ئه‌م كاره‌یه‌وه‌ چووه‌ به‌هه‌شته‌وه‌. رواه‌ مسلم.
ئه‌م پیاوه‌ به‌هۆى لابردنى لقه‌ دره‌ختێكه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى موسڵمانان بوو ئه‌زیه‌تى ده‌دان چووه‌ به‌هه‌شته‌وه‌. ئه‌ى ده‌بێت هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى خوشك و براكان بۆ لابردنى وێستگه‌یه‌كى خراپه‌و خراپه‌كارى و هۆكاره‌كانى گه‌نده‌ڵى و …هتد، كه‌ بوو بێته‌ مایه‌ى ئه‌زیه‌تدانى موسڵمانان به‌شه‌و ڕۆژ، كه‌ زۆرێك له‌ مندالأ و نه‌وه‌ى موسڵمانانى توشى سه‌رگه‌ردانى و هستریاى ئاره‌زوو گومان كردبێت، چه‌نده‌ پێویست بێت لاببرێت‌و چه‌نده‌ پاداشتى گه‌وره‌بێت!؟
ئه‌وه‌ش فراوانى ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌نده‌كانى و زۆرى و گه‌وره‌یى و پاداشته‌كانیان كه‌ پاداشتى ئه‌و پیاوه‌ به‌و جۆره‌ ده‌داته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ كارێكى بچووكى ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتى پڕ نازوو نیعمه‌تى خۆى خه‌ڵاتى ده‌كات.
5- به‌رده‌وامى نیعمه‌ته‌كان بۆ به‌نده‌كان:
هه‌موو تواناو بوونه‌ مادى و مه‌عنه‌وییه‌كان، هه‌مووى به‌خششى په‌روه‌ردگاره‌ بۆ ئێمه‌، هه‌ر خۆى ده‌یبه‌خشێ به‌هه‌ر به‌نده‌یه‌كى كه‌ بیه‌وێ، له‌گه‌لأ زۆرى نیعمه‌ته‌كان و نه‌ژماردنیان، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و توانای هه‌مانه‌ به‌كارینه‌هێنین له‌ هاوكارى و پشتیوانى كردنى موسڵمانان ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار لێمان ده‌ستێنێته‌وه‌، وه‌ك مامۆستا و پێشه‌وامان ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌فه‌رمووێت: [ إن لله قواماً یختصهم بالنعمة العباد ویقرهم فیها مابذلوها، فأذا منعوها نزعها الله منهم فحولها الى غیرهم] السلسلة الصحیحة للألباني.
واته‌: خواى په‌روه‌ردگار چه‌ند گه‌ل و هۆزێكى هه‌ن، تایبه‌تمه‌ند به‌ نیعمه‌ته‌كان خۆى تا سود ببه‌خشن به‌به‌نده‌كانى، هه‌ر كاتێ له‌وه‌ى لایانه‌ نه‌یانبه‌خشى، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ لێیان ده‌گرێته‌وه‌ ده‌یبه‌خشێ به‌كه‌سانى تر.
تۆ یه‌كێكى له‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ نیعمه‌ته‌كانى تێگه‌یشتن و سه‌ركه‌وتنى له‌خوێندن و له‌ش و لارى جوان و ته‌ندروست و تواناى مادى باشى پێ به‌خشیوى، ئاگاداربه‌‌و پێى بزانه‌، بتوانه‌ سوربه‌ له‌سه‌ر هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى خوشك و براكانت به‌هۆى بوونى ئه‌و منه‌ته‌ى خواى گه‌وره‌ خستویه‌تیه‌ گه‌ردنت، ئه‌و كات توانیوته‌ سوپاسگوزارى په‌روه‌ردگاربیت و پارێزگارى له‌زۆرى نیعمه‌ت و منه‌ته‌ خواییه‌كان بكه‌یت.
5- زۆربوون و به‌ره‌كه‌ت داربوونى كات و تواناكان.
كاتێ مرۆڤى باوه‌ڕدار هاوكارى و پشتیوانى براكه‌ى ده‌كات، تواناى زیاتر ده‌بێت و خێراتر ده‌گات به‌مه‌به‌ستى چاك و باشى، چونكه‌ پشتیوانى یه‌كتر كات وتوانا ده‌به‌خشێ به‌ مرۆڤ، وه‌ك له‌ حكمه‌تێكدا وتراوه‌: (المر‌و قلیل بنفسه كثیرُ بأخوانه)
6- ڕزگاربوون له‌ ناڕه‌حه‌تیه‌كانى ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌:
هه‌ر چه‌نده‌ ئێش و ئازاره‌كانى ژیانى دونیا زۆر گه‌وره‌ بێت، هه‌ر هه‌مووى ناگاته‌ یه‌ك به‌شى ناڕه‌حه‌تى و ئازارو ژانه‌كانى ڕۆژى هه‌ستانه‌وه‌ لێ پرسینه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ڕووتى و پێ خاوسى لێ ى ده‌پرسێته‌وه‌و حه‌شر ده‌كرێت، په‌روه‌ردگار پاداشتى ئه‌وانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ هاوكارو یارمه‌تى ده‌رى براكانیان یا خوشكه‌كانیان بوون له‌ ژیانى دونیادا له‌ ئێش و ژانه‌كانیان، خواى گه‌وره‌ش هاوكارو یارمه‌تى ده‌رى ئه‌وانه‌ له‌ ناڕٍه‌حه‌تى و قورسیه‌كانى ڕۆژى دوایى و گۆڕه‌پانى رۆژى لێ پرسینه‌وه‌ .
7- هاوكارى و یارمه‌تیدانى موسڵمان له‌باشترینى كرده‌وه‌كانه‌:
له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى سروشت و ناخ مرۆڤى به‌هاوكارى و یارمه‌تیدانى یه‌كتر ئاسوده‌ ده‌بێت، لاى خواى گه‌وره‌ش له‌ باشترینى كرده‌وه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)ده‌فه‌رمووێت: باشترین كرده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ دڵى باوه‌ڕدارێك خۆش بكه‌یت، یا قه‌رزه‌كه‌ى بۆ بده‌یته‌وه‌ یا خواردنى پێ بده‌ى خواى په‌روه‌ردگاریشى كۆمه‌كى ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌كى مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان(د.خ) پێمان ده‌ڵێت:[ والله فی عون العبد ما كان العبد في عون أخیه‌).
ئه‌مانه‌ى كه‌ئاماژه‌مان پێدا ئاماژه‌یه‌كى كورت بوو به‌چاكى وباشى هاوكارى وبه‌ده‌مه‌وه‌بوونى یه‌كترى ، بۆیه‌ ئه‌مرۆ له‌ هه‌موو كات وساتێك زیاتر پیوستمان به‌زیندوو كردنه‌وه‌ى رۆحى هاوكارى‌و یارمه‌تیدانه‌ بۆیه‌كتر وببینه‌ پشتیوانى یه‌كتر تا به‌وهۆیه‌وه‌ بتوانین به‌شیك له‌ناسۆرییه‌كانى ژیانى دونیاو هه‌م رۆژى دوایشمان سووك وئاسان كه‌ین.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …

27 کۆمێنت

  1. I’ve read some good stuff here. Definitely value bookmarking for revisiting. I wonder how much attempt you put to create this kind of fantastic informative site.

  2. Hello, I check your blogs daily. Your story-telling style is awesome, keep doing what you’re doing!

  3. Thank you for the auspicious writeup. It in reality was a amusement account it. Glance complex to far brought agreeable from you! By the way, how can we keep up a correspondence?

  4. Excellent post but I was wondering if you could write a litte more on this topic? I’d be very grateful if you could elaborate a little bit more. Cheers!

  5. It’s truly very complex in this busy life to listen news on TV, so I only use web for that purpose, and take the most up-to-date news.

  6. It’s a shame you don’t have a donate button! I’d certainly donate to this excellent blog! I suppose for now i’ll settle for book-marking and adding your RSS feed to my Google account. I look forward to fresh updates and will talk about this blog with my Facebook group. Chat soon!

  7. What’s up to all, the contents present at this site are truly remarkable for people experience, well, keep up the nice work fellows.

  8. Howdy! Someone in my Myspace group shared this site with us so I came to look it over. I’m definitely enjoying the information. I’m book-marking and will be tweeting this to my followers! Great blog and excellent style and design.

  9. “Строительство автомойки” возлагает на нас полную ответственность за проект, включая выбор оборудования, стандарты безопасности и управление проектом.

  10. I got this website from my pal who informed me about this web site and now this time I am visiting this site and reading very informative posts at this place.

  11. Your style is very unique in comparison to other people I have read stuff from.
    Thank you for posting when you’ve got the opportunity, Guess I will just book mark
    this site.

  12. I really like what you guys are usually up too. Such clever work and exposure! Keep up the awesome works guys I’ve incorporated you guys to our blogroll.

  13. Great goods from you, man. I’ve understand your stuff prior to and you’re simply too wonderful. I really like what you’ve received here, really like what you’re stating and the way during which you assert it. You make it entertaining and you still take care of to stay it sensible. I can not wait to read far more from you. This is actually a wonderful site.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *