و: ئه‌میر ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
ڕاهینه‌رى بوارى په‌ره‌پیدانى مرۆیى
نیشانه‌كانى شه‌رمنى لاى منداڵ :
منداڵى شه‌رمن وا ده‌ناسرێت به دڵه‌راِوكێ و نه‌بوونى متمانه به‌خۆیى و دووره‌په‌رێزى و، قسه‌كردنى به‌ده‌نگى نزم، وهه‌موو ویستێكى ئه‌وه‌یه له‌به‌ر چاودانه‌بێت، كه‌ده‌چێته ناو خه‌ڵك ده‌م و چاوى سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، له‌په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاده‌كات، ئه‌گه‌ر میوانیان بێت خۆى ده‌شارێته‌وه‌و، له‌گه‌ڵ نزیكه‌كانى به‌شدارى یارى كردن ناكات، زۆر جارشڵه‌ژانى ده‌روونى ده‌بێته هۆى ته‌ته‌ڵه‌كردنى زمانى له كاتى قسه‌كردندا.
پسپۆڕانى زانستى ده‌روونناسى كێشه‌كانى شه‌رمنى لاى منداڵان بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گێڕنه‌وه‌كه ئه‌مانه‌ن:
- هۆكاره بۆ ماوه‌ییه‌كان.
- پێنه‌دانى متمانه له‌لایه‌ن دایكان و باوكان به مندالأ.
- بێبه‌رى كردنى له سۆز و خۆشه‌ویستى و په‌روه‌رده‌كردن و پاره‌پێندان.
- لایه‌نگرى زیاد له‌پێویست له مندالأ.
- به‌ته‌واوى فه‌رامۆشكردنى.
- شكاندنه‌وه‌و گاڵته پێكردنى زیاد له پێویست .
- نازوو نووز كردنى منداڵى شه‌رمن له كۆتاییدا ده‌بێته ڕه‌وشتێكى هه‌میشه‌یى.
- دڵڕه‌قى زیاد له‌پێویست به‌رامبه‌رى.
- خۆ به‌كه‌م زانینى جا له به‌ركه‌م و كورتى لاشه‌ى بێت یان ژیرى یان كه‌م توانایى خوێندنى.
- ناجێگیرى هه‌ڵسوكه‌ووت كردن له‌گه‌ڵیدا.
- دلأته‌نگى و په‌ستى لاى منداڵه‌كه.
- كه‌موكورتى كیمیایى له مێشكی‌دا.
- ڕێگه پێنه‌دانى دایكان و باوكان به‌منداڵه‌كانیان بۆ به‌شدارى كردنیان له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان و، دانیشتن و پێشوازى كردنیان له میوانه‌كانیان.
- ڕێگه پێنه‌دانیان به ده‌ربڕینى خۆیان و بێده‌نگ كردنیان.
- تووشبوونى مندالأ به ئه‌زموونێكى شكست خواردوو له پێش چاوى خه‌ڵكیدا.
- شه‌ڕو ناكۆكى دایكان و باوكان له به‌رده‌مى منداڵدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ست به نائارامى و دڵه‌ڕاوكێ بكات.
- كه‌ڵه‌كه بوونى ئه‌زموونى ناخۆش واى لێده‌كات خۆى دووره‌په‌رێز بگرێت ئه‌وه‌ش تووشى ترس و دڵه‌ڕاوكێى ده‌كات.
چاره سه‌ركردنى كێشه‌ى شه‌رمنى لاى مندالأ:
پێویسته ئه‌م كێشه‌یه پشتگوێ نه‌خرێت، به‌ڵكو بگه‌ڕێن به‌دواى هۆكارو چاره‌سه‌ردا، به له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌م ڕێگایانه‌ى خواره‌وه:. - درووستكردنى كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئارام بۆ منداڵه‌كه‌له ماڵه‌وه‌دا و دوور له تووندوتیژى هه‌ڵوێستێك كه ببێته هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ترس و نا ئارامى.
- به‌كارهێنانى هه‌ڵوێستى نه‌رم له‌گه‌ڵیدا.
- پێدانى سۆز و خۆشه‌ویستى به مندالأ.
- فێركردنى مندالأ بۆ تێكه‌ڵى له‌گه‌لأ ئه‌وانیتردا.
- هاندانى مندالأ بۆ داهێنان و ئه‌فراندن و ده‌رخستنى لایه‌نه جیاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش متمانه به‌خۆبوونى زیاترى لا دروست ده‌كات.
- دووركه‌وتنه‌وه له تووڕه‌یى و سه‌رزه‌نشت كردنى به‌تایبه‌تى له‌به‌رچاوى خه‌ڵكدا.
- بوارى پشت به خۆبه‌ستنى پێبده‌و زیاد له پێویست نیگه‌ران مه‌به به‌رامبه‌رى.
- هاندانى بۆ یارى كردن له‌گه‌لأ منداڵانى تر.
- سه‌ربه‌ستى پێدانى بۆ هه‌ڵبژاردنى هه‌ندێشتى تایبه‌ت به‌خۆى وه‌كو: جلوبه‌رگ و یارى و….هتد، به‌كارهێنانى یارى وا پێویستى به هاوكارى كردنى خه‌ڵكى تر هه‌بێت.
- به‌ستنى په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاستگۆیانه و ڕوون له گه‌ڵیدا.
- له‌كاتى قسه‌كردنیدا باش گوێى بۆبگره‌و قسه‌كانى پێ مه‌بڕه.
- فێركردنى به‌یارى لاشه خاو كردنه‌وه.
- هان نه‌دانى بۆ كارێك كه له سه‌رووى تواناى ئه‌ودا بێت.
- هاندانى بۆ به‌شدارى كردنى له‌بۆنه‌و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و هاوڕێیه‌تى كردنى دایك و باوك له گه‌ڵیدا، هاندانى بۆ پێشوازى كردنى له‌خه‌ڵك و گفتوگۆ كردن له گه‌ڵیاندا.
پێویسته ئه‌م كێشه‌یه زوو چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه، چه‌نده زوو چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه دابنرێت ئه‌وه‌نده تواناى ڕزگار بوونت له كێشه‌كه زیاتر ده‌بێت، ئه‌م كێشه‌یه‌ش تائاستێك شاره‌زایى منداڵ و تواناى ڕاده‌گرێت و له‌خوێندن و خوێنده‌وارى دواىده‌خات و تووشى دڵه‌ڕاوكێ و كێبركێى ده‌روونى ده‌كات، هه‌روه‌ها تووشى ژیانى دووره په‌رێزبوونى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات ده‌بێته هۆى له ده‌ستدانى هه‌له‌كانى ژیانى.
پێویسته لێره‌دا جیاوازى بكه‌ین له نێوان (شه‌رم) و ( ئابڕۆ) دا، چوونكه شه‌رم : بریتیه له پووكانه‌وه‌و گۆشه‌گیرى ده‌روونى مندالأ و نه‌توانین و به‌رده‌وام بوونیه‌تى له‌گه‌لأ خه‌ڵكىدا، به‌ڵام ئابڕۆ: بریتیه له‌پابه‌ندبوونى مندالأ به پایه‌كانى ئاین و خوو ڕه‌وشت و ئه‌ده‌به‌وه.
Battle your way to glory—step into the game today! Hawkplay
I’m not sure why but this site is loading extremely slow for me.
Is anyone else having this issue or is it a problem on my end?
I’ll check back later and see if the problem still exists.