ی.پ. د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
پێكه‌وه ژیانى خێزانى به ماناى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى خێزان ڕۆژانه له یه‌كه‌یه‌كى جوگرافی دیاریكراودا كه ماڵه له گه‌ڵ ڕێگه‌گرتن له دوركه‌وتنه‌وه یان ئاماده‌نه‌بونى یه‌كێك له ئه‌ندامانى خێزان بۆ ماوه‌ى زیاتر له 24 كاتژمێر له كاتى هه‌ل‌و مه‌رجى ئاسایى خێزاندا‌و، بۆ ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له كاتى هه‌ل‌و مه‌رجى نائاسایى تایبه‌ت به خێزان یان ئه‌ندامانى خێزان، به تایبه‌تى بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى خێزان كه ته‌مه‌نیان خوار 12 ساڵه یان خوار 18 ساڵ.
له ڕ‌وى ده‌رونناسى‌و كۆمه‌ڵناسى په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته كاریگه‌رى سه‌لبى ده‌بێت له سه‌ر مناڵان یان هه‌رزه‌كاران‌و دایك‌و باوك‌و، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزان ڕوبه‌ڕووده‌بنه‌وه به ئاسه‌وارى سه‌لبى لاوازى پێكه‌وه‌ژیان یان نه‌بونى به‌رده‌وامى له پێكه‌وه‌ژیانێكى ته‌واو، سه‌رئه‌نجام له ڕوبه‌رێكى ژیانیاندا زیاتر ئه‌م ئاسه‌واره سه‌لبیانه به‌رجه‌سته ده‌بێت‌و ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و، ئه‌و كاته هه‌ستده‌كه‌ن‌و قه‌ناعه‌ت بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانى خێزان پێكدێت كه ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى خێزانه‌كه‌ى په‌یوه‌ستبونى خێزانى زۆر لاواز بووه.
كاتێك پێكه‌وه ژیانى خێزانى سروشتى ده‌بێت له ڕووى ئاماده‌بونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزان‌و به‌رده‌وامیپێدانى پێكه‌وه‌ژیانه‌كه له ڕووى كاته‌وه، به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له دایك‌و باوك به‌شدارى دارشتن‌و پێكهاتنى لایه‌نى ده‌رونى مناڵ یان هه‌رزه‌كار ده‌كه‌ن به حزور‌و بونیان له گه‌ڵ مناڵ‌و هه‌رزه‌كانیان، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه‌بونه‌كه ده‌بێته هۆى دیاریكردنى هه‌ریه‌كه له ئاستى كارابون‌و كارلێكی دایك‌و باوك له ژیانى خێزانی‌دا، له ئه‌نجامدا ئه‌م به‌شدارییه له پێكهێنانى بازنه‌ى ده‌رونى و سۆزدارى‌و ژیرى مناڵ یان هه‌رزه‌كاردا پێش ته‌مه‌نى 18 ساڵى ده‌بێته هۆى:
- وابه‌سته‌بون یان په‌یوه‌ستبونى مناڵ یان هه‌رزه‌كار به دایك‌و باوكه‌وه له ڕووى ده‌رونى‌و سۆزدارییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان وابه‌ستون له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
- هه‌میشه له پڕۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌و بڕیاردانى مناڵ‌و هه‌رزه‌كاریشدا دایك‌و باوك حزوریان ده‌بێت‌و ڕۆڵى ئاڕاسته‌كه‌ر ده‌بینن بۆ مناڵ یان هه‌رزه‌كار به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
- كاریگه‌ری دایك‌و باوك به ته‌واوه‌تى له ناوه‌وه‌ى بازنه‌ى خودى مناڵ یان هه‌رزه‌كار ده‌سپێده‌كات‌و دیار ده‌بێت، بۆیه مناڵه‌كه یان هه‌رزه‌كاره‌كه ڕاسته‌خۆیانه به‌رگرى له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزان ده‌كات، به تایبه‌تى به‌رگریكار ده‌بێت له دایك‌و باوكى.
- پێكه‌وه‌ژیان ڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامانى خێزان ده‌كاته پاڵه‌وانى یاده‌وه‌رییه‌كانى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزان.
له به‌رامبه‌ردا كاتێك باوك یان دایك یان هه‌ردووكیان كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كه‌ن، یان به بێ هۆشیارى حزوریان نابێت له پڕۆسه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى خێزانی‌دا ڕۆژانه ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك كاتژمێریش بێت به هه‌ر پاساوێك بێت، له‌و پاساوانه به نمونه: - ده‌وامى ڕه‌سمى دامه‌زراوه‌كان‌و زۆرجار بونى زیاتر له ده‌وامێك له زیاتر له دامه‌زراوه‌یه‌كدا.
- په‌یداكردنى بژێوى‌و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى ئاستى بژێوى خێزان.
- خه‌ریكبون به سه‌لماندنى خود له بواره‌كانى خوێندن‌و به‌شدارى سیاسی‌و هونه‌ر‌و وه‌رزش‌و بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى…هتد.
- سه‌رپه‌رشتیكردن‌و سه‌ره‌وكاریكردنى كاروبارى بنه‌ماڵه‌وخزم‌و عه‌شره‌ت.
- هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پێگه‌ى خێزان له ڕ‌وى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
له‌و كاته‌ى دایباب به یه‌كێك له‌م پاساوانه‌وه حزورى نابێت، ڕوبه‌ره تایبه‌ته‌كان به باوك یان دایك به كه‌سانى تر كه له واقیعى ژیانى خێزانه‌كه‌وه نزیك ببن، وه‌كو مام‌و خاڵ‌و پور و مامۆستا یان كه‌سانێك كه له ڕێى هۆكاره ته‌كنه‌لۆجیكانه‌وه وه‌كو ته‌له‌فزیۆن یان پێگه‌كانى ئه‌نته‌رنێت، هه‌لى حزور‌و بونیان ده‌بێت له چونه ناو ژیانى مناڵ یان هه‌رزه‌كاره‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م ڕوبه‌ره به‌جێهێڵراوانه پڕده‌كه‌نه‌وه. بۆیه ڕاسته‌وخۆ گرنگترین ئاسه‌واره سه‌لبیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون له فۆڕمى په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كاندا، له‌وانه به نمونه:
كاتێك مناڵ قۆناغه‌كانى هه‌رزه‌كاری ته‌واو ده‌كات، دایك یان باوك یان هه‌ردووكیان ڕوبه‌ڕووى جۆره‌ها گرفت ده‌بنه‌وه له بوارى لێتێگه‌یشتن یان وابه‌سته‌بون یان جیاوازى تێڕوانین‌و بۆچونه‌كان به ڕاده‌یه‌كى زۆر یان…هتد.
زۆر له و دایك‌و باوكانه‌ى ئه‌گه‌نه ئه‌م حاڵه‌ته به‌م شێوه‌یه باس له گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن‌و باوكه‌كان ده‌ڵێن:
” ڕه‌نجى زۆرم به خه‌رج دا بۆ مناڵ‌و خێزانه‌كه‌م ئێستا مه‌عقوله یه‌ك مناڵ نییه منى بوێت‌و به‌گوێم بكات یان حسابم بۆ بكات یان كه دوورم لێم بپرسێته‌وه”و دایكانیش ده‌ڵێن:” چ ڕه‌نجێكم به خه‌رج داوه له خزمه‌تكردن‌و قوربانیدان بۆ ئه‌م مناڵانه كه‌چى باوكیان زیاتر ئه‌وێت و له هیچا حساب بۆ من ناكه‌ن”و هه‌ندێك جار دایك‌و باوك به‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێن:” چیمان نه‌كرد بۆ ئه‌م مناڵانه‌مان ژیانمان هه‌مووى بۆ خزمه‌تى ئه‌مانه بوو ئێستاش كه‌سیان حسابمان بۆ ناكه‌ن‌و ئه‌بێت ئێستاش ئێمه به شوێنى ئه‌واندا عه‌وداڵ ببن”
زۆرجار كه ڕوبه‌ڕووى دایك یان باوك یان هه‌ردووكیان ده‌بینه‌وه كه ئازارئه‌كێشن به‌م حاڵه‌تانه‌وه، هه‌رچه‌نده كارى ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵناس یارمه‌تیدانه له خستنه ڕووى چاره‌سه‌ر ، زۆر حه‌ز ئه‌كه‌ین بمانتوانیایه كۆمه‌ڵێ پرسیاریان ئاڕاسته بكه‌ین، له‌وانه:
له كوێ بوون كاتێك ئه‌م جگه‌ر گۆشه‌ت له هه‌موو كه‌س‌و، له هه‌موو كار‌و ئیشێك زیاتر پێویستى به بونى ئێوه بوو له ڕووى ده‌رونى‌و سۆزدارى و ژیرى‌و خێزانیه‌وه؟
خزمه‌تكردنى مناڵ به خۆراك‌و جل‌و به‌رگ‌و …هتد، ئه‌مه ته‌نها بڕێك له بازنه‌ى به‌خێوكردنه له پێگه‌یاندنى مناڵ‌و هه‌رزه‌كاره، بۆیه چیتان كردووه تا دایك‌و باوكێكى په‌روه‌شیار بن؟
تا چه‌نده مناڵه‌كه‌تان دواندووه به به‌رده‌وامى تا ئێستا له ڕووى ده‌رونیه‌وه به‌رگه‌ى گوێگرتن له وته‌و ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانتان بگرێت؟
چه‌نده به كردارى( عه‌مه‌لى) دڵ‌و ژیریتان دواندووه‌و هه‌وڵتان به خه‌رجداوه‌تا ئه‌و دوو بواره‌ى بۆ تێربكه‌ن؟
ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها پرسیارى تر كه گرنگه باوك‌و دایك به شێوه‌یه‌كى كردارى له پڕۆسه‌ى پێگه‌یاندن‌و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنى جگه‌رگۆشه‌كانیاندا وه‌ڵامیان دابێته‌وه قۆناغ له دواى قۆناغ.
سه‌لبیترین كاریگه‌رى لاوازى یان نه‌بونى حزورى دایك‌و باوك له پێكه‌وه‌ژیانى خێزانی‌دا بریتیه له:
دیاریبون‌و جێگیربونى پێگه‌و جێگه‌ى دایك‌و باوك له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ده‌رونى‌و سۆزدارى‌و بیركردنه‌وه‌كان‌و خه‌ون‌و یاده‌وه‌رییه‌كانى مناڵ یان هه‌رزه‌كاردا، ئه‌مه‌ش زۆرترین ئازار به باوك و دایك ئه‌گه‌یه‌نێت له ڕووى ده‌رونى‌و سۆزدارىومه‌عنه‌وى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
Whats up are using WordPress for your blog platform? I’m new to the blog world but I’m trying to get started and create my own. Do you need any coding knowledge to make your own blog? Any help would be greatly appreciated!
Everything is very open with a very clear description of the issues. It was truly informative. Your website is very useful. Thanks for sharing!
It’s a shame you don’t have a donate button! I’d certainly donate to this superb blog! I suppose for now i’ll settle for book-marking and adding your RSS feed to my Google account. I look forward to brand new updates and will talk about this blog with my Facebook group. Chat soon!
Wonderful website you have here but I was curious if you knew of any user discussion forums that cover the same topics talked about in this article? I’d really love to be a part of group where I can get opinions from other knowledgeable individuals that share the same interest. If you have any recommendations, please let me know. Many thanks!
Pretty great post. I simply stumbled upon your blog and wanted to mention that I have really enjoyed browsing your blog posts. In any case I’ll be subscribing on your feed and I hope you write again soon!
My brother suggested I would possibly like this website. He was totally right. This post actually made my day. You cann’t believe just how so much time I had spent for this information! Thank you!
What’s up i am kavin, its my first time to commenting anywhere, when i read this piece of writing i thought i could also make comment due to this sensible post.
I am glad that it turned out so well and I hope it will continue in the future because it is so worthwhile and meaningful to the community.GPTS
Строительство автомойки под ключ – неутомимая забота и полный контроль на каждом этапе, от проекта до открытия. Ваш бизнес в надежных руках!
I used to be recommended this website by way of my cousin. I am not positive whether this submit is written through him as no one else recognize such specific approximately my problem. You are wonderful! Thank you!