و: مؤمن كه‌لارى
زۆرێك له‌دایكان و باوكان بۆ ئاشتكردنه‌وه یان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارێك یان ڕێگریكردن له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵسوكه‌وتێك هانا بۆ پاره به‌خشین به منداڵه‌كانیان ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر چى ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌ڕووى ئابوورى و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌ڵه‌یه.
ئه‌ركه‌كان به‌پێى بایه‌خیان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆنموونه خاوێنكردنه‌وه‌ى ژوور یان ئه‌نجامدانى نوێژ، یان ئه‌ركه‌كانى قوتابخانه، كۆمه‌ڵه ئه‌رك و فرمانێكن كه پێویست و گرنگن بۆ داهاتوو و كه‌سێتى منداڵه‌كه، بۆیه پێویسته ئه‌نجامى بده‌ن نه‌ك به‌پاڵنه‌رى پاره به‌خشینه‌وه‌و ته‌ماعه‌وه، وه‌كو هاندانى مه‌عنه‌وى و پێشه‌نگ و نموونه‌ى باش، به‌ڵام گرێدانى به‌ته‌ماع و پاره به‌خشینه‌وه شتێكى هه‌ڵه‌یه، چونكه ڕه‌نگه هه‌ر كات پاره‌ت پێ نه‌به‌خشى ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌و ئه‌رك و فرمانانه.
پاڵنه‌رى فێڵكردن (التحایل) زۆره، ڕه‌نگه ئه‌و منداڵه هانا ببات بۆ فێڵكردن و سه‌خته له‌پێناو وه‌رگرتنى بڕێكى زیاتر پاره له‌باوك و دایكى!، ڕه‌نگه پاساوى ئه‌وه بهێنێته‌وه كه ناتوانێت و ماندووه یان كاتى پێویستى نییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و باوك و دایكه پاره‌ى زیاترى پێ به‌ن تا قایل بێت و كار‌و ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجام بدات.
ئاشناكردنى به‌چه‌مكى دارایى هه‌ڵه، چونكه ئه‌و منداڵه واتێده‌گات كه‌هه‌ر كات ئه‌رك و فرمانه‌كانى به‌جێهێنا بڕى پاره‌ى پێویستى ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه زۆر گران و قورس ده‌بێت له‌سه‌رى كه هاوكار بێت له‌كارى هه‌ره‌وه‌زى یان هاوكارى كه ئه‌و ئاشنا نیه به‌شێوه ئه‌ركێكى له‌و جۆره‌و ڕانه‌هاتووه له‌سه‌رى، ئیتر چۆن هاوكارى براكه‌ى ده‌كات یان چۆن هاوكارى كه‌سێكى به‌ساڵاچوو ده‌كات، كه هه‌ر ئاشنایه به‌وه‌ى له‌برى كارێك پاره وه‌ربگرێت!، هه‌ركه منداڵه‌كه به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ده ده‌بێت ئیتر به‌درێژایى ته‌مه‌نى تێگه‌یشتنێكى نادروست له‌مێشكیدا ده‌چه‌سپێت و زه‌حمه‌ته گۆڕینى.
زۆر زه‌حمه‌ته وازهێنان له‌مه‌سه‌له‌ى پاره به‌خشین پێى، واى دانێ تۆ هه‌ر وا منداڵه‌كه‌ت ڕاهێناوه كه به‌پاره ئیشه‌كانى ئه‌نجام بدات، ئه‌ى چى ده‌ڵێى ئه‌گه‌ر ڕۆژگارى وات دووچار بویه‌وه و تواناى دابینكردنى ئه‌و پاره‌یه‌ت نه‌بوو، ئایا ئه‌و كات ڕاى ده‌هێنى له‌سه‌ر پشت به‌ستن به‌خۆى و وانه‌ى پێویستى پێى ده‌ڵێى!!
ئه‌و ووته به‌نرخه‌ت بیر نه‌چێت كه ده‌ڵێت: فێركردن له‌منداڵى وه‌ك نه‌خشى سه‌ر به‌رد وایه.
ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كان وه‌كو خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ دایك و باوك، پێویسته مندال ئه‌رك و فرمانه‌كانى به‌جێبێنێ وه‌كو خۆشه‌ویستى ده‌ربڕینێك به‌رانبه‌ر ئه‌و دایك و باوكه و قه‌ناعه‌تبوونێك به‌قسه‌كانیان، نه‌ك وه‌كو ته‌ماعكارییه‌ك بۆ پاره‌و به‌خشین، ئایا تواناى ئه‌وه‌ت نه‌بووه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بگه‌یه‌نیت به‌منداڵه‌كه‌ت؟؟ ئه‌ى چى ده‌كه‌ى كه گه‌وره‌بوو؟! یان ئایا تا هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام ده‌بیت له‌پاره پێدانى، ڕه‌نگه ڕٍۆژێك ناچاربیت بۆ ئه‌نجامدانى كارێك كه حه‌زیشى لێى نییه به‌بێ پاڵنه‌رێك و پاره به‌خشینێك.
Check Also
فرمێسكه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ى (مامۆستا كامیل)
به‌شی دووه‌مئاماده‌كردنى : به‌هره عبدالله حمه‌تۆفیقڕِۆژی چواره‌م كاكه‌م له‌ئۆردوگای (سه‌راب فه‌ش)ی نزیك شاری (كه‌نگاوه‌ر)ی سه‌ر …
I’m not sure where you are getting your info, but good topic. I needs to spend some time learning more or understanding more. Thanks for magnificent information I was looking for this information for my mission.
These are in fact impressive ideas in regarding blogging. You have touched some pleasant points here. Any way keep up wrinting.
Great goods from you, man. I’ve understand your stuff previous to and you’re just too great. I really like what you’ve acquired here, really like what you’re stating and the way in which you say it. You make it entertaining and you still take care of to keep it sensible. I can not wait to read far more from you. This is actually a great website.