روناك مسته‌فا
ئاشكرایه كه ژیان له‌م چه‌رخه‌دا ئاڵۆزبووه‌و یه‌كێك له ئاڵۆزیه‌كان به‌لاى گه‌نجان و لاوانه‌وه (پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریه)، به‌هۆى فشارى زۆرى بژێوى ژیان و كه‌م ئه‌زمونى و كه‌م هوشیارى گه‌نجان و لاوان و زۆربوونى داخوازیه‌كانى ژیان و به‌رپرسیارێتى ئه‌و قۆناغه نوێیه.
هه‌ندێ كه‌س واده‌زانن بڕیاردان وبه‌شداریكردنى ئافره‌ت له‌دروستكردنى بڕیار ته‌نها له‌بوارى سیاسى‌دا ده‌بێت، وه‌ك بوون وئاماده‌یى (پیاو و ژن) له‌په‌رله‌مان وده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن وبواره‌كانى ئابورى وكه‌رته‌كانى دارایى و…..هتد.
به‌ڵام دروستكردنى بڕیار له‌كۆمه‌ڵگه‌داو كاریگه‌رى بڕیارى خێزانى هیچى كه‌متر نیه له‌به‌شدارى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌بوارى (ته‌نفیزى وته‌شریعى)دا. ڕون وئاشكرایه كه‌خێزان یه‌كه‌م پایه‌ى بونیادى كۆمه‌ڵگه‌یه، پاراستن و تۆكمه‌كردنى هێزو به‌رقه‌رارى ئه‌وكۆمه‌ڵگایه‌یه، ڕۆڵى ئافره‌ت بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناو خێزانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وبه‌شدارى پێ ده‌كرێت چ وه‌ك (دایك، هاوسه‌ر، كچ، خوشك) و تواناكانى تاقى ده‌كرێته‌وه‌و دواتر خزمه‌تگوزارییه‌كانى پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ده‌كات .
پێویسته پیاوان ئه‌وڕاستیه بزانن كه‌له‌پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و خێزاندا ئاماده‌یى ئافره‌ت له‌بڕیاره‌كاندا هیچ گرفت و ڕێگرییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتى پیاوان دروست ناكات و، كێبڕكێى ناشه‌ریفانه‌ش دروست نابێت كه‌سه‌ره‌نجام پێگه‌و شكۆمه‌ندى پیاوان له‌ق بكات و وه‌ك هه‌ندێك له پیاوان وا ده‌ڕواننه ئاماده‌یى ئافره‌تان وبه‌شدارییان له بڕیاره‌كاندا، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شدارى ئافره‌تان له‌بڕیاره‌كانى ژیاندا كۆمه‌ك و هاوكاریه بۆ پیاوان نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پیاوان.
له‌ئیسلامدا ده‌قى (وأمرهم شورى بینهم) مان هه‌یه كه‌ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌تدارى نییه، تا له‌ده‌وڵه‌تى خێزان و ژیانى هاوسه‌رێتیه‌وه ڕاوێژ و چاكسازى و گۆڕانكارییه‌كان ده‌ست پێ نه‌كات چۆن له‌ده‌وڵه‌تى گه‌وره و فراوانى نیشتماندا ده‌توانین گۆڕانكارى ڕیشه‌یى بكه‌ین؟؟
ئیداره و پێكه‌وه‌ژیان چۆن دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ناو خێزانه‌وه ڕاهێنانى له‌سه‌رنه‌كرێت
موماره‌سه‌ى دیموكراسیه‌ت وڕۆشنبیرى وله‌یه‌ك گه‌یشتن له‌نێوان هاوسه‌راندا زامنى سه‌ركه‌وتنى ژیانى هاوسه‌ران و ته‌ندروستى بڕیاردانیانه .
ڕێگاكانى بڕیاردان له‌نێوان هاوسه‌راندا جیاوازه له‌خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكى تر ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ر له سه‌ر بڕیاره‌كان وئاستى ڕۆشنبیریان.
وه‌ڵام دانه‌وه‌ى پرسیارى كێ بڕیار به‌ده‌سته له‌نێوان هاوسه‌راندا په‌یوه‌سته به‌ڕاده‌ى گوێگرتنیان بۆ یه‌كترو تێگه‌یشتن له‌هه‌ڵوێسته‌كان و خوێندنه‌وه‌ى ڕاز‌و نیازى یه‌كترو قبوڵكردنى یه‌كتر به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانیانه‌وه، وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌داته‌وه و یارمه‌تیده‌ره بۆ بڕیاردانى ڕاست و دروست و هاوئاهه‌نگى و یه‌كڕیزى نێوان هاوسه‌ران
ناكرێت له‌كاتى باسكردنى مافى بڕیارداندا ئاماژه بۆ یه‌كسانى ژن وپیاو نه‌كه‌ین. گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه پیرۆزه‌كان له‌قورئان وسوننه‌تدا به‌ڕاشكاوى ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ڕون ده‌كاته‌وه كه‌ده‌فه‌رموێت “ولهن مپل الژى علیهن بالمعروف”، له‌فه‌رموده‌شدا “النسا‌و شقائق الرجال ” له‌مانه‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئیسلام مافى یه‌كسانى بۆ ژن وپیاو ڕاگه‌یاندوه و له‌قورئانى بیرۆزیشدا وشه‌ى “الرجل والرجال ” (56) جار هاتووه، وشه‌ى “النسا‌و والنسوه” ( 56 ) جار هاتووه، خواى گه‌وره پیاوو ئافره‌تى به‌یه‌كسان داناوه له‌بنچینه‌ى دروست بوون و به‌هاى مرۆڤانه‌دا وله‌پاداشتى ڕۆژى دوایدا وه‌ك یه‌كن له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ركیان وه‌ك یه‌ك بۆ دانراوه و، مافى ئه‌وه‌ى به‌ئافره‌ت داوه كه‌به‌رپرسیاره‌تى وه‌ربگرێت و ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه كه‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام مافى ئه‌وه‌ى داوه به‌ئافره‌ت به‌شدارى سه‌رجه‌م جموجوڵه‌كانى كۆمه‌ڵگا بكات ئه‌مه چ جاى به‌شداریكردنى له بڕیاره‌كانى ناو خێزان وڕاوێژ پێكردنى.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار ئافره‌تان خۆیان هۆكارن بۆ فه‌رامۆشكردنیان له‌سه‌ر شانۆى ژیان و به‌شدارینه‌كردنیان له‌بڕیاره چاره‌نوس سازه‌كاندا، به‌هۆى چاولێگه‌رى كوێرانه‌و مه‌یلى عاتیفه‌گه‌رى وسۆزداری زیاد له‌ڕاده‌یان وایان لێده‌كات به‌ناچارى و پاش ئه‌وه‌ى نا‌ئومێد ده‌بن له‌و واقیعه‌ى تیایدا ده‌ژین ودروشمى (من شكست هه‌ڵده‌بژێرم له‌پێناوسه‌ركه‌وتنى تۆدا) بڵێن.
ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامى قوربانیدان وشه‌ونخونى وماندوبونى زۆرى ئافره‌تان ونه‌خوێندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن پیاوان وده‌وروبه‌ره‌وه دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئافره‌ت وه‌ك خۆى سه‌یر بكرێت وكه‌نار نه‌خرێت پێویسته خوێندنه‌وه‌و پێ‌زانین هه‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه‌پێشكه‌شى مرۆڤایه‌تى كردوه‌و ده‌یكات، ئه‌و كاته دروشم وفه‌لسه‌فه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ (من هه‌م وتۆش هه‌یت هه‌ردوكمان ته‌واوكارى یه‌كترین).
Check Also
خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە
ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …
Battle your way to glory—step into the game today! Hawkplay