ئا:سایتى ئاینده‌سازى
باڵاپۆشی وه‌ك یه‌كێك له واجباتى ئاینى پیرۆزی ئیسلام بۆته یه‌كێك له شوناسه گرنگه‌كانى ئافره‌تانى مولته‌زیمى نێو گرۆهى ئه‌م ئایینه ئاسمانییه، زۆرێك له دژانى به نائازادى و كۆیله‌یی باسی ده‌كه‌ن و جێبه‌جێكارانیشی لایان وایه نیماینده‌ى ئازادى خۆیان ده‌كه‌ن. خاتوو “هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د ئه‌ڵماس”مان دواند تا له ڕ‌وى فیقهى و حیكمه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه‌مان بۆ ڕون بكاته‌وه.
ئاینده‌سازى: بۆ مرۆڤ ده‌بێت خۆى دابپۆشێت؟ حیكمه‌ته‌كانى ئه‌م فه‌رمایشته چییه؟
هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د ئه‌ڵماس: باڵاپۆشى، یه‌كێكه له‌ئه‌ركه‌كانى ژنان‌و ئافره‌تانى مسوڵمان‌و پابه‌ندیانه به‌ئاینى پیرۆزى ئیسلام، گه‌رسه‌یرێكى مێژووى مرۆڤایه‌تى بكه‌ین ده‌بینین له ڕابردوودا ئازاده‌كان باڵاپۆش بوون‌و باڵاپۆشى سیماى ژنانى ئازاد بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه بێ به‌رگى‌و به‌رگى ناته‌واو كاڵاى ژنه كه‌نیزه‌كه‌كان بووه، به‌و شێوه‌یه ده‌ناسرانه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئایینه ئاسمانیه‌كان له‌گه‌ڵ باڵاپۆشى ژناندا بوون، هه‌ر له‌و كاته‌وه ژنانى ئازاد به باڵاپۆشى ناسراون، ئه‌مه نه‌ك ته‌نهاشوێن كه‌وته‌ى ئایینه‌كانه، به‌ڵكو ئه‌م نه‌ریته بووه‌ته كه‌لتورى زۆربه‌ى گه‌لان، به‌ڵام دواى شۆڕشى پیشه‌سازى ئه‌وروپا هه‌روه‌ك بواره‌كانى ترگۆڕانیان به‌سه‌ردا هات، جل‌و به‌رگ و پۆشاكى ئافره‌تیش جۆر‌وشكڵێكى تر‌ى له خۆگرت.
باڵاپۆشى فه‌رمانى په‌روه‌ردگاره بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌تان‌و كچان‌و ژنان، باڵاپۆشى ڕوكارى چاكسازى ئافره‌تانه‌و جیاكه‌ره‌وه‌یانه به پابه‌ندى بۆ به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره، له غه‌یرى خۆیان پێى خۆش بێت یان نا، هاوكات ساز‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ فیتره‌ت‌و سروشت‌و داخوازییه ده‌رونى‌و لاشه‌یى‌و ماددى‌و معنه‌ویه‌كانى ئافره‌تدا.
هیچ كاریكى په‌روه‌ردگار كه‌كردویه‌تى به‌یاسا بۆمرۆڤایه‌تى بێ حیكمه‌ت‌و سودنیه‌و، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤه‌كانه، بۆیه باڵاپۆشى ئافره‌تانیش كۆمه‌ڵیك به‌رژه‌وه‌ندى‌و حیكمه‌تى تیادایه كه ده‌كریت ئاماژه به‌هه‌ندیكیان بكه‌ین، باڵاپۆشى سودى بۆ خودى ئافره‌ته‌كه هه‌یه له‌رووى معنه‌ویته‌وه‌كه نیشانه‌ى خواپه‌رستى وخوداناسیه‌و خوا له‌خۆ رازیكردنه، هه‌روه‌ها بایه‌خدانه به‌ره‌وشت، كه‌گرنگه ئه‌م لایه‌نه بۆ سه‌رجه‌م ساته‌كانى ته‌مه‌ن خۆ پۆشین له‌هه‌موو كاریكى نادروست وخۆرازاندنه‌وه به ره‌وشت‌و به‌هاباڵاكانى ئیسلام.
دروخستنه‌وه‌ى زیانه له‌خوشكان وئافره‌تان، هه‌ر له‌گه‌ڵ باس‌وخواسى مه‌رجه‌كان خواى گه‌وره ئاماژه‌شى به حیكمه‌ته‌كه‌ى كردوه(ذلك ادنى ان یعرفن فلایؤذین)، كه‌واته ده‌بێت پۆشاكه‌كه‌ت پاریزگارت بیت بۆئه‌وه‌ى بناسریت وده‌وروبه‌رى خۆت ئه‌زیه‌ت نه‌كه‌یت‌و خوشت ئه‌زیه‌ت نه‌كرێت.
پارێزگاریكاره له‌ڕه‌وشته كۆمه‌لایه‌تیه‌كان‌و بنه‌ماكانى خێزان‌و پته‌وكردنى پایه‌كانى خۆشه‌ویستى‌و ڕێز‌و میهره‌بانى‌و متمانه به‌یه‌ك بوون.
خۆدورگرتنه له‌گوناه وتاوان، زیادبونى باوه‌ڕو مانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه به‌پاكیزه‌گى‌و پاكى دڵ‌و ئاسوده‌یى .
پاریزگاریكردنه له‌توش بون به‌نه‌خۆشى‌و په‌تاو درمه‌كانى لاشه‌یى‌و رۆحى، وه‌ك شیرپه‌نجه‌كانى پیست ونه‌خۆشیه‌كانى به‌ره‌نجامى بى باڵاپۆشى‌و تیكه‌لى نا دروست و ڕاڕایى وگۆشه‌گیرى‌و خه‌مۆكى.
ئه‌مانه‌و ده‌یان سودوحیكمه‌تى تر، كه ده‌رفه‌تى باسكردنیان نیه، جا كاتى ئه‌م حیكمه‌تانه نه‌زانرا یا گرنگیان پینه‌درا، ئه‌وا مه‌رجه‌كانى باڵاپۆشى هیواش هیواش كاڵ ده‌بنه‌وه‌و به‌هانه بۆ كاڵبونه‌وه‌ى ده‌هێنریته‌وه.
ئاینده‌سازى:باڵاپۆشى و حیحاب یه‌كێكه له واجبه‌كانى دینى ئیسلام بۆ ئافره‌تان، ده‌پرسین بۆچى واجبه و فه‌رز نییه؟ ئیشاره‌ته قورئاینى و فه‌رمووده‌ییه‌كان چین له‌سه‌ر ئه‌م واجبه؟
هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د: جه‌ماوه‌رى زانایان له‌سه‌رئه‌وه‌ن كه واجب وفه‌رز یه‌ك شته، واته وشه‌كه‌یان جیایه‌و واتاكه‌یان یه‌كێكه، كاتى ده‌وترێت واجب یا فه‌رز، به‌گوێره‌ى راڤه‌ى زانایانى ئوسولى فیقه، یانى پێویسته ئه‌و كاره به‌بیێ ئه‌ملاولا، ئه‌نجام بدرێت، خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌و واجبه پاداشت ده‌درێته‌وه‌و به‌نه‌كردنى سزاده‌درێت، ته‌نها لاى ئیمامى ئه‌بوحه‌نیفه جیاوازه، كه ئاماژه‌ده‌كات به‌ئه‌وه‌ى فه‌رز جێگیر بووبێت به‌به‌ڵگه‌یه‌كى (قطعى) یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و بێگومان، به‌ڵام گه‌ر به‌ڵگه‌ى گوماناوى (ظنى) بێت ئه‌وا واجبه.
دیاره ئاماژه‌كانى ئه‌م فه‌رمانه خواییه له‌قورئانى پیرۆزدا هاتووه، به‌راسته‌وخۆى له‌سوره‌تى الاحزاب ئایه‌تى 59، ده‌فه‌رموێت:”یا‌ءیها النبي قل لازواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنین یدنین علیهن من جلاببهن ذلك ادنى ان یعرفن فلا یؤذین وكان الله غفوراً رحیما”، له‌سوره‌تى نوریشدا ئایه‌تى 31 ده‌فه‌رمویت: ولایبدین زنتهن الا ماظهر منها، ولیضربن بخمروهن على جیبهن “
هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌ى پیغه‌مبه‌ردا هاتووه، كاتیك (ئه‌سماى كچى ئه‌بوبكر) چووه ماڵى پیغه‌مبه‌ر پۆشاكیكى ته‌نكى له‌به‌ردابوو، پیغه‌مبه‌ر ڕووى وه‌رچه‌رخاندو فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌سما ئافره‌ت كاتیك گه‌یشته ته‌مه‌نى عوزر شۆرین(سورى مانگانه) نابیت هیچ كوێى دیار بیت، بیجگه له‌ئیره‌و ئیره( پێغه‌مبه‌ر ئاماژه‌ى به‌هه‌ردوو ده‌ست‌و ده‌م‌وچاوى كرد)ئه‌بوداود ریوایه‌تى كردوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رموده‌ى كه باسى ته‌نكى‌وناسكى جلوبه‌رگى ئافره‌تان ده‌كات،
” دووده‌سته له‌ئومه‌تى من هه‌ن نه‌مدیون، ده‌سته‌یه‌كیان ژنانێكن كه(كاسیاتٌ، عاریاتٌ)، واته پۆشته‌ن به‌وجۆره‌ى شتێكیان پۆشیوه، به‌ڵام ڕووتن له‌و ڕووه‌وه كه پۆشاكه‌كه‌یان ته‌نكه‌و ژێره‌وه‌یان دیاره” مسلیم روایه‌تى كردوه.ئه‌مانه‌و چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كى تر كه‌ئاماژه‌ى راسته‌وخۆ، یاناراسته‌وخۆ سه‌باره‌ت باڵاپۆشى‌و مه‌رجه‌كانى‌و حیكمه‌ته‌كانى ده‌كات.
ئاینده‌سازى:شێواز و پۆشینى جلوبه‌رگى حیجاب زۆرجار ده‌بێته گرفت له‌نێوان ئافره‌تان، هه‌ندێك به‌شێوازێك ده‌یپۆشن و هه‌ندێكى تر شێوازێكى تر، پێناسه‌ى حیجاب وه‌ك ده‌قه ئایینیه‌كه چۆنه و ئه‌بێ چۆن بێت؟
هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د ئه‌ڵماس: خواى گه‌وره سنورى ئه‌م خۆداپۆشینه‌ى بۆ ئافره‌تان به‌یاسایه‌كى زور جوان‌و روون دیاریكردوه، بۆیه وانازانم گرفتى تیابێت، ئه‌وه‌ى گرنگه هه‌بیت مه‌رجه‌كانه كه‌به‌دیسپلینى شه‌رعى ڕێك‌و ڕاستكراون، خوشكانیش ئازادن له‌چه‌شن وشێوازه‌كه‌ى به‌مه‌رجێ مه‌رجه‌كانى تیابێت، چونكه گه‌ر مه‌رجى تیانه‌بێت ئه‌وا حیكه‌تى باڵاپۆشى نایه‌ته دى.
سه‌باره‌ت پێناساندنى باڵاپۆشى وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ده‌قه پیرۆزه‌كانى(قورئان‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) هاتووه، خۆداپۆشین‌و ده‌رنه‌خستنى جوانى‌و نیانى ئافره‌ته له‌لاى كه‌سانى نامه‌حره‌م‌و بێگانه پێى، یاله‌كاتى كۆبونه‌وه‌و چونه ده‌ره‌وه بۆ كاركردن، ئه‌وه‌ش بۆپارێزگارى هه‌م ئافره‌ت‌و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه له‌گرفت‌و ئاریشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كان وپاراستنى به‌هاى رێزلێگیراوى مرۆیى.
مه‌رجه‌سه‌ره‌كیه‌كانیش بۆ باڵاپۆشى كه‌گرنگه خوشكان باش ره‌چاوى بكه‌ن‌و دواى مۆدیلات نه‌كه‌ون به‌ڵكو خویان وجلوبه‌رگیان ببن به‌پیشه‌نگ ئه‌مانه‌ن:
1- به‌رگه‌كان شۆڕ و تێر‌و ته‌واوبن، به جۆرێك كه هه‌موو له‌لاشه‌ى ئافره‌ت داپۆشێ، جگه له ده‌ست‌و ده‌م‌و چاوى .
2- به‌رگه‌كان پان‌و به‌رین بن‌و له‌شى ئافره‌ت به‌زه‌قى به‌رجه‌سته(مجسم) ده‌رنه‌خات .. واته ته‌سك نه‌بن.
3- قوماشى جله‌كان ته‌نك (شه‌فاف) نه‌بێت، به جۆرێك كه پێستى ئافره‌ت ده‌ربكه‌وێت و دیار بێت .
هه‌ندى مه‌رجى ناراسته‌وخۆش هه‌یه كه زانایان دایانناوه،پێویسته ره‌چاوبكریت، وه‌ك نابێ قوماشى جل‌و به‌رگى ئافره‌ت ئه‌وه‌نده بریقه‌دار (زرق و برق)و سه‌رنج ڕاكێش بێت، كه هه‌ر له دووره‌وه ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر (پیاو) بوروژێنێت‌و سه‌رنجى ڕابكێشێت، بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه ئافره‌ت ته‌نها جلى ڕه‌ش له‌به‌ر بكات‌و ڕه‌نگه‌كانى دیكه نه‌پۆشێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه جله‌كان ئه‌وه‌نده ڕه‌نگاڵه‌و سه‌ره‌نج ڕاكێش نه‌بێت، پیاوان بوروژێنێت.
جله‌كان تایبه‌ت بن به ئافره‌ت، واته جلى پیاوانه نه‌بن، به‌جۆرێك كه ئه‌و ئافره‌ته‌ى له‌به‌رى ده‌كات له پیاو بچێت (المتشبهات بالرجال) .
پۆشاكه‌كان له جۆرى تایبه‌ت به ئافره‌تانى غه‌یره موسڵمان نه‌بن، واته له شێوه‌ى (جلى ئایینى) خاوه‌ن ئایینه‌كانى دیكه نه‌بێت .
خۆبایى بوون‌و جیاكارى چینایه‌تى‌و ناوبانگ‌و خۆبه‌زل زانینى پێوه دیار نه‌بێت، به‌جۆرێك كه كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر دڵ‌و ده‌روونى ئافره‌تانى دیكه دروست بكات، به‌ڵكو گشتى بن.
ئاینده‌سازى:پۆشینى جلوبه‌رگى حیجاب به‌پێى شوێن ده‌گۆڕێت؟ به‌پێى كه‌لتور و عورف ئه‌گۆڕێت یان نا؟ واته ئه‌و جل و به‌رگه‌ى كه ئافره‌تێك له وڵاتى سعودیه پێویسته بیپۆشێت بۆ وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مریكاش هه‌ر وایه، یان شوێن له‌به‌رچاو ده‌گیرێت؟
هه‌ڵاڵه‌محمد ئه‌ڵماس : ئاینى پیرۆزى ئیسلام ڕه‌چاوى داب‌ونه‌ریتى دروستى كۆمه‌ڵگه‌یى مرۆیى كردوه، هه‌ربۆیه زانایان (عرف) یان به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانى وه‌رگرتنى ئه‌حكام‌و یاساكان داناوه، به‌مه‌رجێ كۆك بێت له‌گه‌ل بنه‌ماكانى شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا.
پۆشاكى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌هه‌مان شێوه گه‌ر ڕه‌چاوى مه‌رجه‌شه‌رعیه‌كانى باڵاپۆشیان تیابیت، ئه‌وا بێگومان ئاساییه به‌كلتورو عورفى خۆى بپۆشێ هیچ شتیك نیه بۆ به‌ربه‌ست، چونكه فه‌رمانه‌كه‌ى په‌روه‌ردگار جۆرى دیارینه‌كردوه،( به‌رگى كوردییه، یا جوبه‌یه، یاعه‌بایه یا ته‌نوره‌و چاكه‌ته یا مانتۆو پانتۆله… ) به‌ڵكو مه‌رجى دیاریكردوه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ هه‌ر میلله‌ته‌و به‌كلتورى خۆى ده‌توانى باڵاپۆش بێت، كه‌ئه‌وه‌ش رۆشنكردنه‌وه‌ى ئه‌و جیهانبینیه‌ى ئاینى ئیسلامه بۆمان.
ئاینده‌سازى:له ئێستادا كۆمه‌لێك شێواز و ئاراسته هه‌یه له كوردستاندا و له‌ناوئافره‌تانى مولته‌زیمدا، به تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك “عابا” به‌كارده‌هێنن و به‌مه‌ش ڕوبه‌ڕوى ڕه‌خنه ده‌بنه‌وه، تۆ بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟
هه‌ڵاڵه محه‌مه‌د ئه‌ڵماس: لاى هه‌موو ئاشكرایه كه‌ئه‌مرۆ به‌هۆى جیهانبینى‌و شارستانیه‌ت‌و تیكه‌ڵبون‌و گواستنه‌وه‌ى كلتور‌و داب‌و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌یه‌ك، به‌هه‌مان شیوه‌ش جل‌وبه‌رگ گۆرانكارى به‌سه‌رداهاتووه هه‌روه‌ك خه‌ڵكانێك به‌ناوى ئازادییه‌وه پۆشاكێك ده‌پۆشن ئیجگار دووره له‌كلتورى كوردیمانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاساییه كه‌سانى كه‌پابه‌ند به پرنسیپه‌كانى ئیسلام به‌رگیگ بپۆشن كلتورى كوردى نه‌بیت، هه‌رچه‌نده(عابا) تازه نیه و ژنانى كورد به‌تایبه‌تى كوردستانى باشور به‌هۆى نزیكیان له‌كلتورى عه‌ره‌به‌وه عه‌بایان پۆشیوه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو كه‌م بویه‌وه ئیستا وه‌ك مۆدیل له‌لایه‌ن گه‌نجاوه ده‌پۆشریت ئه‌وه‌ش ئاساییه له‌رووى عورف وله‌رووى ئاینه‌وه به‌مه‌رجێ مه‌رجه‌شه‌رعیه‌كانى تیادابیت.
ئاینده‌سازى:هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌م ڕه‌وته ئێستا گرنگى پێده‌درێت زیاتر ئه‌وانه‌ن كه ته‌نیا گرنگى به شته ده‌ره‌كییه‌كانى ئیسلام ده‌ده‌ن و ڕوخسار له‌لایان گرنگه نه‌ك ناخ و ناوه، له‌سه‌ر ته‌فاسیلات و شتى بچوك گرفتى گه‌وه‌ر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕایه تاچه‌ند وایه؟
هه‌لاڵه محه‌مه‌د ئه‌ڵماس: وانازانم به‌وجۆره بێت، هه‌رچه‌نده ده‌كرێت ئه‌وه پرسیار ئاراسته‌ى خۆیان بكرێت، به‌لام به‌قه‌ناعه‌تى من باڵاپۆشى‌و خۆداپۆشین به‌ڕه‌چاوكردنى مه‌رجه‌شه‌رعیه‌كان، وانازانم كارێكى هه‌روا ئاسان بێت، گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن به‌ته‌نها‌و به‌ڕووكار ئه‌نجامى بده‌ن وناخیان وانه‌بێت،ئه‌وه كارێكى ناباشیان كردوه‌و، بۆیه ده‌بێت كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ناخ‌و ڕوخسار ئاوێنه‌ى یه‌ك بن، پێویسته له باڵاپۆشیدا، چاكسازى ناوه‌و ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدریت.
ئافره‌تان چاكسازى ناخ‌و ڕواڵه‌ت كۆبكه‌نه‌وه، كه‌به‌دڵنیاییه‌وه هیچیان له‌وى تریان زیاتر‌و كه‌متر نیه.
ئه‌و كاته ئیمان‌و باوه‌ڕ گه‌شه ده‌كات‌ودڵ‌وناخ خۆشه‌ویستى بۆ خواى باڵاده‌ست زیادونما ده‌كات باڵاپۆشى‌و خۆداپۆشین‌وئاكارى به‌رز‌و كرده‌وه‌ى جوان‌و شوێن كه‌وتنى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار گه‌شاوه‌یی‌و دره‌وشاوه‌ی به ڕوخسار‌و ناخ ده‌به‌خشێت‌و له‌خوا ترسان سیماى هه‌میشه‌یى ده‌بێت.
په‌روه‌ردگاریش كاتى باڵاپۆشى فه‌رزى كردووه له‌سه‌ر ژنانى باوه‌ڕدار ده‌زانێت كه‌توانایان هه‌یه‌و بۆ پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌كانه‌وه، چونكه خۆى فه‌رموویه‌تى(لایكلف الله نفسا الاوسعها).
بیریشمان نه‌چێت ئه‌مرۆ هۆكار زۆرن بۆ ئاسایى‌و لابردنى باڵاپۆشى، یاكاڵبونه‌وه‌ى، به‌ڵام گرنگه سنورى په‌روه‌ردگار بپاریزین .
هه‌روه‌ها ختابه‌كه بۆگشت مێینه‌یه‌كه به‌گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌وه، بۆیه سازش كردن له‌مه‌رجێك له‌مه‌رجه‌كان بۆ گه‌نجان نه‌ك به‌سودیان ته‌واونابیت به‌ڵكو زیانیان پیده‌گه‌یه‌نێ.
Aviator Spribe играть на рубли казино
Добро пожаловать в захватывающий мир авиаторов! Aviator – это увлекательная игра, которая позволит вам окунуться в атмосферу боевых действий на небе. Необычные графика и захватывающий сюжет сделают ваше путешествие по воздуху неповторимым.
Aviator Spribe играть на евро казино
bupropion naltrexone weight loss
celebrex recall
baclofen trial
Aviator Spribe играть на рубли
Добро пожаловать в захватывающий мир авиаторов! Aviator – это увлекательная игра, которая позволит вам окунуться в атмосферу боевых действий на небе. Необычные графика и захватывающий сюжет сделают ваше путешествие по воздуху неповторимым.
Aviator Spribe играть на турнире
how does augmentin work
It’s remarkable for me to have a site, which is good in favor of my know-how. thanks admin
28weeks.ru