سێشەممە , كانونی یه‌كه‌م 3 2024

چۆن یادى هه‌شتى مارس بكه‌ینه‌وه‌

تریفەجلال ڕاهێنەریپەروەردەیی
ده‌ته‌وێ به‌كردار یادى رۆژى جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟
ده‌ته‌وێ هه‌میشه‌ وه‌فات هه‌بێت و یادى دایك و ژن و خوشك و هاوسه‌رت به‌رز رابگریت‌؟
ده‌ته‌وێ ره‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست بهێنیت؟
ئەوا له‌برى كه‌مپه‌ین و سیمینارو دروشمبازى
له‌گه‌ڵم بن و ته‌نها یٔه‌م چوار رێگه‌یه‌ تاقى بكه‌نه‌وه‌..
دڵنیابه‌ هه‌موو رۆژێكیادى ژنان و نیوه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌..

ـ ئه‌وێ به‌كردارى یادى هه‌شتى مارس وه‌ك رۆژى جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟ ئەوا هیچ دوو دڵ مه‌به‌و هه‌ر یٔێستا گوڵێك بكڕه‌و بچۆره‌وه‌ بۆ ماڵ و پێشكه‌شى خێزانه‌كه‌تى بكه‌، له‌ ئامێزى بگره‌و پڕ به‌دڵ پێى بڵێ: “خۆشم ئە‌وێیت” چونكه‌ یٔه‌و ره‌مزى ره‌نج و قوربانیدان و مانوو بوون و په‌روه‌رده‌ كردنى منداڵه‌كانته‌..ئەو پشت و په‌ناو دۆست و هاوده‌م و هه‌موو كه‌سته‌.
ـ ئەتەوێ له‌برى قسه‌ى باق و بریق، به‌جدى یادى هه‌شت مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر یٔێستا ده‌ستى كچه‌كه‌ت بگره‌و پێكه‌وه‌ سه‌ردانى پاركێكى شاره‌كه‌تان بكه‌ن‌ و به‌ ئه‌سپایی گوێ له‌ رازو نیازه‌كانى بگره‌ و له‌كه‌شێكى یٔارامداو به‌بێ توره‌بوون و له‌سه‌رخۆ، با پلان و ئامانجه‌كانى داهاتووى بدركێنێ بۆت تاكو بتوانێ بڕیار بدات، تاكو هه‌ست به‌ باوكێتى و به‌رپرسیارێتى تۆ بكات، چونكه‌ دواتر هه‌ر یٔه‌وه‌ ده‌بێت به‌ دایك و بربره‌ى پشتى كۆمه‌ڵگا.
ـ ئه‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندى بكه‌ به‌و ژنه‌وه‌ كه‌ نۆ مانگ گۆرانى به‌ باڵاتدا ده‌وت، یٔه‌و ژنه‌ى نه‌كه‌س ده‌توانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌ نه‌ خۆشى ده‌توانێ به‌ته‌واوى گوزارشت له‌و هه‌موو مه‌ینه‌تى و ئازاره‌ بكات كه‌ به‌ده‌ست من و تۆه‌وه‌ چه‌شتوویه‌تى..به‌ڵێ بچۆ سه‌ردانى بكه‌ نه‌ك ته‌نها هه‌شتى مارس هه‌موو رۆژێ ده‌ستى ماچ بكه‌..

ئه‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس به‌كردارى بكه‌یته‌وه‌؟
ـ ده‌ته‌وێ رێز له‌خوشكه‌كه‌ت بگرن له‌ كۆمه‌ڵگادا وه‌ك ره‌گه‌زێكى مێ و ژنێك، یٔه‌وا تۆش به‌وشێوه‌یه‌به‌ له‌گه‌ڵ خوشكى خه‌ڵكیدا و چاوت له‌ ئاستیاندا بپارێزه‌ و له‌برى هه‌ر كارێكى نه‌شیاو ده‌ستى هاوكارى و پاڵپشتیان بۆ راكێشه‌.

ـ تۆش ده‌ته‌وێ وه‌ك ژنێك مافت هه‌بێت و به‌بیانووى هه‌شتى مارسه‌وه‌ له‌یه‌ك رۆژدا كورت نه‌كرێیته‌وه‌؟ كه‌ رۆژێكه‌ ته‌نها لایه‌نى مادى و ئیش و كارو بازار له‌خۆ ده‌گرێت، ئەوا له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا كه‌ باوك و براو هاوسه‌رته‌ به‌خۆشه‌ویستى و نازو عیشق و ئه‌وینه‌وه‌ بژى.
٨ی مارس
ڕۆژی جیهانی ژنان

Check Also

توندوتیژی جەستەیی دژ به ئافرەت لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلام و یاساوە

(لێدانی ژن وەك نموونە) ئا: د.صهیب مصطفی ئامێدی و: گەشبین عوسمان توندوتیژی دژی ئافرەتان، یەكێكە …

یەک کۆمێنت

  1. Think fast, play smart—win big in the online gaming arena. Hawkplay

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *