سێشەممە , حوزه‌یران 30 2026

انک لاتهدی من احببت ولکن الله یهدی من یشاء.

سەبا ئەحمەد

دەستەوسانم لەئاست ئەو هەموولاساریانەدا

لەئاست ئەو هەموو سەرکێشیەدا

دڵ دەیکات

لەبەهەشتدا ئادەمم …من دەڵێم :لێرەوەیە ئارامی

ئەو دەست بۆ سێوی حەرام دەبات.

لە تۆفاندا نوحم …من دەڵێم : لێرە لەنزیک منەوە پارێزراوی ئەو ئیمان بەشاخێک دێنێ بیپارێزێ.

لە بتخانەکەدا ئیبراهیمم دەڵێم :ئازەر بائەو بتانە بشکێنین ،ئەو دەڵێ : بوتی نەخشێنراومە کڕنوشی بۆ دەبەم.

لە کۆشکدا موسام من دەڵێم :دەبمە وەجاخی شاژنت وبمکە بەعەصات .کەچی ئەو ئەژدیهای ساحیرم بۆ دەنێرێ.

لەژوری خاتوندا دەڵێم : ئیمانم داناکەنم دەرگاکانی لێخۆشبون بکەرەوە ،بەڵام ئەو دەرگای خەتا دادەخاو سیپاڵی شەرمم ئەدڕێنێ.

لە دواخوانی پێش خاچدا بەگوێی نازیاندا دەچرپێنم ودەڵێم : هاوڕێم وەفاتان بیرنەچێ ،ئەفسوس ئەو دەبێتە سیخوڕی گیانم.

لە مەکەدا وەک محمد بەر لەوەی بمرێ لەباوەشی خۆیم دەگرێ و من دەڵێم : ئیمان بێنە بەم عەشقە

ئەو وەک میهرەبانترین نەیاری ملی سەرپێچی بادەدا…

بەگەروی هەموو پەیامبەران دەڵێم : خودا هاوکاریەک با ئەم دڵەم بێتەوە سەر ڕێ

چەندە سەختە

چ وەڵامێکی نائومێد کەرە خودا دەفەرمێ :

 انک لاتهدی من احببت ولکن الله یهدی من یشاء.

Check Also

حەج

نه‌به‌ز هه‌ورامی‌به‌ دوای‌ جێپێی‌ “ده‌لیلێكی‌ ڕێی هیجره‌تا”با “وێرانه‌” به‌جێبێڵین، به‌ ته‌مای‌ خوڵقی‌ به‌قا بینبه‌ر له‌ …