د. نسرین محی ا‌لدین
پزیشكانى بوارى سیسته‌مى خۆراكى چه‌ند خۆراكێكیان دیاریكردووه كه دژه ژه‌هرن و مادده‌ى خۆراكى سودبه‌خشیان تێدایه.
ئه‌و خواردنانه‌ش بریتییه له‌مانه:
1-ئه‌نه‌ناس: بڕێكى زۆریان له ڤیتامین (C) تێدایه، كه دژه ئۆكسێنه‌ره و سودێكى زۆرى بۆ جه‌سته هه‌یه و، دژه ژه‌هره ناهێڵت پیر ببیت.
2-پاپایا: بڕێكى زۆرى له‌ئه‌نزیمى پاپاین تێدایه كه له‌هه‌رسدا یارمه‌تیت ده‌دات و تواناى هه‌یه وا له گه‌ده بكات مادده‌ى سودبه‌خش ده‌ربدات بۆ له‌ناوبردنى مادده‌ى ژه‌هراوى.
3-كیوى: بڕێكى زۆرى له ڤیتامین C، B 6، A، K تێدایه كه یارمه‌تى ته‌واوى جه‌سته ده‌دات بۆ ڕزگاربوون له مادده ژه‌هراوى و ناپێویستیه‌كان، هه‌روه‌ها ناهێڵێت خوێنى مه‌یوو له بۆرییه‌كاندا دروست ببێت و ئه‌وه‌ش له‌جه‌ڵده‌ى دلأ ده‌تپارێزیت.
4-خواردنه‌وه‌ى ئاو واده‌كات بڕێكى زۆر له‌مادده ژه‌هراوییه‌كان له‌جه‌سته بكرێنه ده‌ره‌وه و پێویسته ڕۆژانه ئاوى پاك بخۆیته‌وه و ئه‌وه‌ش زۆر پێویسته بۆ له‌ش.
5-هێلكه: ڕێژه‌یه‌كى باشى له مادده‌ى لێكیتین، كۆلین، گۆگردى تێدایه‌و مادده‌ى ژه‌هراوى له جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه.
6-پیاز: بڕێكى زۆر له گۆگردى تێدایه‌و جگه‌ر له ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها دژه ئۆكسێنه‌رو دژه ژه‌هرى به‌هێزى تێدایه‌و، نا هێڵێت كۆڵیسترۆڵى خراپ له خوێندا كۆبێته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى پزیشكى فه‌ڕه‌نسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه پیاز سودێكى زۆرى هه‌یه بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ و ده‌بێته هۆى نه‌هێشتنى هه‌وكردنى لووت به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جیوبیان هه‌یه.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌وه‌یان ڕوون كرده‌وه كه پیاز یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ى كه ڕێگرى ده‌كات له توشبوونى مرۆڤ به جه‌ڵته‌ى خوێن، چونكه پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده‌ى جلوكوزین، ئه‌م مادده‌یه هاوشێوه‌ى مادده‌ى ئه‌نسۆلینه كه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ڕێكخستنى شه‌كر له خوێندا. جگه له‌مه‌ش ده‌بێته هۆى پاراستنى ئێسكه‌كان له داخوران و زوو شكان بۆ سه‌لامه‌تى دلأ.