خه‌رمان عبدالكریم
له‌ناو ئه‌م هه‌موو په‌ستانى دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌زاران نه‌خۆشی بێ چاره‌سه‌رو له‌ناو فه‌زاى ژینگه ناته‌ندروسته‌كه‌ى هه‌رێمه بچووكه‌كاندا، دڵى مرۆڤه‌كانیش پیسبوونێكى خراپ ڕووی تێكردووه، پاكژییه‌كى پێوه نه‌ماوه، هه‌مووى به‌رده‌وام له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خه‌ریكن ده‌وروبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ى چاویان له‌ته‌ندروستى و مندالأ و ماڵه‌كه‌یه‌تى، بۆیه ئه‌مه وای كردووه په‌ڵه‌ى ڕه‌شى نه‌خۆشی له‌سه‌ریان لانه‌چێت، ئاخۆ ئه‌مه ته‌وژمى ترسه‌كه‌یه‌تى پاڵى پێوه ده‌نێت ئه‌مه له‌ناخیدا چه‌كه‌ره‌ى گه‌وره‌تر بكات، یان لاوازى ئیمانه یان خوو پێوه‌گرتنه، ئه‌كرێت هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ى باسكران هۆكاربن به‌ڵام به كه‌م و زۆرى خراپی بیركردنه‌وه‌و هێرشی دڵه، به‌تایبه‌تى له‌ئێستاو له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا لێك دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌كى گشتى هه‌ڵدایه ماڵ و خێزانه‌كانه‌وه، واى كرد هه‌مووان ترسی تووشبوون بكه‌نه خۆپارێزی و درێژه‌ى پێ بده‌ن به‌دوره‌په‌رێزى و به‌تاك ژیان گوزه‌ر پێ بكه‌ن، خێزانه‌كان گه‌رمى سه‌ردان و هاتوچۆكانیان نه‌مێنێ، خه‌مى له‌ده‌ستدان و ونبوونى مرۆڤه‌كانى كه‌مترله‌جاران بێت ته‌نها له‌كاتى هه‌بوونى نه‌وبه‌یه‌ك هه‌مووان له‌به‌رده‌مى نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌ماسكى داپۆشه‌رى ڕووى ڕاسته‌قینه‌وه فرمێسكى سارد‌و گه‌رم ده‌ڕژن، خۆ ئه‌مه هه‌مان مرۆڤى ساغ و سه‌لامه‌تى پێشووتر بووه، كه به‌چه‌نده‌ها جار ڕووی خۆشی تێكردویت و له‌گه‌ڵت بووه، ئاوڕت لێ نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ ترسی مردنه‌كه‌ی و ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى ده‌خه‌یته دواى مردنى، ژینگه‌یه‌كى ترسێنه‌ره بۆ دڵى مرۆڤه‌كان مه‌خوڵقێنن، پارێزه‌رى دڵه‌كانیان بن، چونكه مرۆڤه‌كان هه‌میشه به‌شوێن كه‌مى و نه‌نگییه‌كانه‌وه‌ن به‌شوێن سه‌لیقه‌و هونه‌رى گفتوگۆ‌و لێكنزیكبوونه‌وه نین، لێره هه‌مووان ململانیی چونه ماڵى خوایانه‌و شه‌ڕى حه‌جى بۆ ده‌كه‌ن، كه‌چى له سه‌نگه‌رى دڵى وه‌ستاوه‌و ئاماده نییه لێره لێخۆشبوونێك ده‌ربكات و ژینگه‌ى دڵ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى پاكژتر بكاته‌وه، لێره خانه‌واده‌كان نزیكترین كه‌سی ژیانیانن فه‌رامۆشترین كه‌سن له‌دڵه‌كانیانه‌وه، كه‌چى شوێنى عیلمى یه‌قین ده‌كه‌ون، ئێره قه‌ڵه‌مى ده‌ستیان پڕ كردووه له مه‌ره‌كه‌ب بۆ نوسینى هه‌زاران ده‌ردى بێ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ دۆزینه‌وه، كه‌چى زه‌ڕه‌یه‌ك سوودى بۆ ده‌ووروبه‌رو خۆشی نییه.
ده‌زانن ئه‌مانه هۆكارى چین؟
هۆكارى كه‌ڵه‌كه بوونى بۆشایی هه‌سته‌كان و فه‌رامۆشكردنى دڵ و گوێبیست نه‌بوونى دڵه، هۆكارى پیسبوونى ژینگه‌ى ده‌وروبورى دڵ و خۆویستبوون و ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕٍاستى ژیانه، ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه ڕاستى به‌رۆكى بگرێت و خه‌به‌رى بێته‌وه، ته‌نگه‌ژه‌و ژاوه‌ژاو مێشكى بچوكبكاته‌وه، چونكه له‌ئه‌سڵدا خۆى هه‌ر بچوكى كردۆته‌وه، كرمى دڵ و ده‌روونى نه‌كوشتووه، دواجار لاى هه‌مووان نابووتى ده‌كات و په‌رده‌ى ڕاستیه‌كان له‌ڕێی غه‌یبه‌تى غیر موباشیره‌وه بۆى لاده‌برێت، بۆیه ژینگه‌ى پارێزه‌ر بۆ دڵه‌كان و دڵه‌كانیان دروستبكه‌ن، تا خه‌نده‌ى ژیان زیاتر به‌ڕووى هه‌موواندا بكرێته‌وه

Very rapidly this web site will be famous among all blogging users, due to it’s good articles
Your point of view caught my eye and was very interesting. Thanks. I have a question for you. https://accounts.binance.com/ka-GE/register?ref=RQUR4BEO
Профессиональный сервисный центр по ремонту бытовой техники с выездом на дом.
Мы предлагаем:сервис центры бытовой техники москва
Наши мастера оперативно устранят неисправности вашего устройства в сервисе или с выездом на дом!
TuMuñeca.Com