هه‌ینی , ئازار 29 2024

بەكۆمەڵایەتی بوونی منداڵ

شانۆ عارف
منداڵ هەر لەو كاتەوەی دێتە دونیاوە بەباشی ئامادەیە بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەدایك و باوكیەوە، ئەوان غەریزەی كۆمەڵایەتیان هەیە، وا لەدایك و باوكیان دەكەن نامەو پەیام بگۆڕنەوە لەگەڵیاندا هەرچەندە یاری و كەلوپەلەكان منداڵا خۆشحاڵا دەكات، بەڵام نابێتە هۆی ئەوەی خۆشەویستی بەمنداڵا، بەتەنها مرۆڤ دەتوانێت خۆشەویستی بدات بەمنداڵا، بەتایبەتی دایك و باوك، منداڵا خۆی چاوەڕێی ئامێزی گەرمی ئەوانە. ئەمەش پەیوەندی كۆمەڵایەتی دروست دەكات، خۆشەویستی گەورەكان بۆ منداڵا خزمەتێكی گەورەیە، بەتایبەتی دایك بەیەكەمین قۆناغی گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا دادەنرێت.
منداڵا سەرەتا لاسایی جوڵەی دەم و چاوی دایك دەكاتەوە، پاشان لاسایی ئیشارەت و پاشان جووڵەكان دەكاتەوە، ئەمەش هەمووی لەماوەی یەكەم ساڵی ژیانیدا فێردەبێت.
منداڵا لەباوانیەوە پایە كۆمەڵایەتیەكان فێردەبێت، بۆیە دەبێت دایك و باوك پێش هەر شتێك ئاگایی كۆمەڵایەتی خۆیان پەرەپێ بدەن، منداڵا هەر لەسەرتاوە دەنگی مرۆڤایەتی دەردەهێنێت، هەر لەو سەرەتایەوەیە دەبێت قسەی لەگەڵا بكرێت ئەمەش بەهەوڵی كرمەڵایەتی بوونی منداڵا دادەنرێت.
(گەشەی كۆمەڵایەتی لەیەكەم ڕۆژەوە تا 16هەفتەیی)
ڕۆژانی سەرەتایی:
منداڵەكەتان كاتێك قسەی بۆ دەكەیت حەز دەكات گوێ بگرێت سەیرت بكات وەڵامبداتەوە، سەری خۆی بۆ سەرەوەو خوارەوە ئەكات، دەستی دەكاتەوەو زمان دەردەهێنێت جەستەی دەجوڵێنێتەوە.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*كارێك بكە پێستتان بەریەك بكەوێت، ئەم كارە پێویستە بۆ پەیوەندی كۆمەڵایەتی.
*بەوەڵامدانەوەی جوڵەكان ئەو گفتوگۆ بكە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەویش گفتوگۆبكات.
*منداڵا هەر لەسەرەتاوە وەڵامی خۆشەویستی دەداتەوە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو پەیوەندییە چاو بەچاو و پێست بە پێستە.
(گەشەی منداڵا لە 12هەفتەیدا-3مانگی)
منداڵەكەتان سەری بەلای تۆدا دەچەرخێنێت‌و بۆت پێدەكەنێت، ئەو خۆشحاڵی خۆی بە زەردەخەنەو دەست‌و قاچ جوڵاندن نیشان دەدات.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*منداڵا لەڕێی سنگی دایكی یان بتڵی شیرەوە شیر دەخوات، لەوكاتەدا چاو بخە ناوچاوەكانی با هەستی خۆشحاڵی ئەزموون بكات، بەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیە.
*ئەگەر تۆ بەئاگاداربوون و باوەش و ماچ و لایەلایە وەڵامی منداڵەكەت بدەیتەوە، منداڵەكە تێدەگات كە میهرەبان بوون پاداشتی هەیە، ئەگەر زەردەخەنەی بۆ بكەی، ئەویش وەك ئەوەی سەلام بكات زەردەخەنە دەكاتەوە.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لە 16هەفتەیدا-4مانگی)
منداڵا سەیری ئەو كەسانە دەكات كە قسەی لەگەڵا دەكەن، زەردەخەنەیان بۆ دەكات، ئەو تۆو تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی دەناسێت. حەزناكات كاتێكی زۆر بەدیار یاریەكەوە جێی بهێڵی كاتیچك بەتەنها جێی دەهێڵیت دەگریەت، ئەگەر بەرەو ڕووی بڕۆی ژیر دەبێتەوەو دەست دەكات بەجوڵە.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*كاتێك منداڵەكە گریا بەجۆرێك بگەڕێرەوە بۆ لای و سەر بخەرە ئاستی سەری ئەو تا ئەو بزانێت كە بۆ لای ئەو گەڕاویتەوەو چاو ببڕە ناو چاوی و بەتەواوی جوڵەو ئیشارەتەكانی ئەو وەڵام بدەرەوە بەخۆشەویستی و سۆزەوە، تادڵا ئارام‌و ئەمین بێت.
*هەر كارێك كە منداڵەكەتان كردی تۆ لاسایی بكەرەوە.
*تادەتوانیت كاتی زۆرتری لەگەڵا بەسەر بەرە بەیاریكردن بەتایبەتی ئەو یاریانەی كە دەنگ و ڕەنگیان تێدایە، وا دەكات ئەویش هانبدات دەنگ دەربهێنێت.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لە 20هەفتەیدا-5مانگی)
منداڵەكەتان بەوەرچەرخانی سەرو جەستەی شەرم دەیگرێت، بەڵام بەكەسانی ناسراو زەردەخەنە دەكات، ئەو بەچوار ڕێگە پەیوەندی دەبەستێت (گریان، دەنگ دەرهێنان، جوڵەی دەم و چاو، جوڵەی جەستە).
ئەو دەنگی دۆستانەو دەنگی توڕە لەیەك جیادەكاتەوە، بۆ هەردوو حاڵەتەكە پەرچە كرداری جیاواز نیشان دەدات.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*هەموو دەنگی منداڵەكەت بەدەنگی بەرزو نزم لاسایی بكەرەوە.
*ئەگەر تەنها گوێ دەگرێت و دەنگی نیە، مۆسیقای خۆشی منداڵانەی بۆ لێدە یان زەنگ بكە بەدەسڕێكەوە یان شەق شەقەی بۆ لێدە.
*میوانەكانت بە منداڵەكەت بناسێنە، تا بەخەڵكی بێگانە ئاشنا بێت.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵ لە 24هەفتەیدا-6مانگی)
منداڵەكەتان بەشێوەیەكی ئاشكرا بەرەو پێش دەچێت بەخێرایی، ئەو بەستایش و پیاهەڵدان‌و لێدان‌و شەقازلە لێدان پەرچەكردار نیشان دەدات، هەندێك جار وەك ئەوەی بیەوێ‌ سەلام بكات، دەستدرێژ دەكات بۆلاتان، لەم تەمەنەدا لەوە دەچێت لە بێگانە بترسێت.
هەستی هۆگری بەدایك و باوكیەوە، بەچنگ هاویشتن و ئاگاداربوون لەدایك و باوكی نیشان دەدات.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*ئەگەر منداڵەكەتان جووڵەی زۆری نیشان دا، تۆ جووڵەو هێزی تازەی فێربكە، كاتێك بەرەو پیری دەڕۆی دەستەكانت بڵاوبكەرەوە، ئەویش لاسایت دەكاتەوە، تا بێتە باوەشت.
*جوڵەی پڕ هەست و سۆز نیشان بدە، دەنگی خۆشی بۆ دەربهێنە، چاوەڕێ بكە تا لاسایت بكاتەوە.
*ناساندنی خەڵكی بێگانە بە منداڵەكەت درێژە پێ بدەو كاتی زیاتری بدەرێ‌، تا لەگەڵیان ڕابێت.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لەهەفتەی (28-36)- 7و8مانگی)
منداڵەكەتان سەیری منداڵی تر دەكات، دەستی بەرەو لای درێژ دەكات و دەستی لێدەدات، حەز دەكات لەیاری (چاچی چاچی) بەشداری بكات لەگەڵیان، منداڵەكەتان بۆ ئەوەی ئەوی تر سەرنجی ڕاكێشێ، كۆكەیەك دەكات دەنگی دەردەچێت، ئەقیژێنێ، دەگری….
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*كەمێ زیاتر خۆشەویستی جەستەی پیشان بدە، ئەزموون و یاری دەست لێدان و جەستەی لەگەڵدا بكە.
*ئەگەر منداڵەكەتان دەنگی زۆر دەردەهێنێت، تۆ لاسایی بكەرەوە، پاشان دەنگی نوێ دەربهێنە چاوەڕێ بكە تا وەڵام بداتەوە، بەم جۆرە فێردەبێت دەنگ هێمای پەیوەندی كۆمەڵایەیتە.
*سەربەخۆیی خۆراك خواردنی ئەو پێشوازی بكە.
*وشەی(نە ْ)بەبەهێزی بڵێ با ئەو وەڵامی نەفی هەست پێ بكات.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا و هەفتەی 37تا یەك ساڵی)
منداڵەكەتان ناوی خۆی دەزانێت و لە(نە)تێدەگات، ئەو هەستی گاڵتەكردنێكی سروشتی هەیەو زۆر حەزدەكات ئێوە پێبكەنن، ئەو بەنوسانی سەری خۆیی و سەری تۆ خۆشەویستی زیاتر نیشان دەدات، ئەو بەهەندێ داب و نەریتی كۆمەڵایەتی ئاشنا بووە، وەك:(بای بای كردن)و(ماچكردن)، ئەگەر یاریەكان بگری توڕەدەبێت.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*ڕازیبوونی خۆت زیاتر لەهەرشتێك نیشان بدە بۆی بەزەردەخەنە لەتەنیشتیەوە داستان و چیرۆكی بۆ بخوێنەوەو یاری لەگەڵا بكە، سوعبەتی لەگەڵا بكە با هەست بە سوعبەت بكات‌و ئەو هەستەی تیا گەشە بكات.
*منداڵانی ترو كەسانی تری پێ بناسێنەو كاتی بەرێ یارییان لەگەڵا بكات بەتەنها لایان جێ بهێڵە، ئەگەر منداڵا خوی گرت بەیەك كەسەوە، كاتی لێك دووركەوتنەوە هەست بە نائەمینی دەكات.
*كاتی ڕۆشتن لەماڵا ماچی بكەو بای بای بۆبكە، بەهەمان شێوەش كاتی گەڕانەوە سەلامی لێبكە.

(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لە 12مانگیەوە تا 15مانگی)
منداڵەكەتان هەندێك لەداب‌ونەریتی كۆمەڵایەتی فێربووە، حەزی پێ دەكات، گفتوگۆكان هەڵدەسەنگێنێ و دەنگی بۆ دەردەهێنێت، دەتوانێت یەك تا دوو ووشە بە واتاوە بڵێ، ئەگەر داوای شتێكتان لێ بكات سوپاسی خۆی پشان دەدات، بەپێی ووشەی (نە)خۆی لەكارەكە دەپارێزێت حەزی بەكاری بەرجەستەدارەو حەزدەكات بۆ ئەمینی خۆی دەستی ئێوە بگرێ.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*جەوی كۆمەڵایەتی بۆ بسازێنەو، كورسی خۆی لەتەنیشت مێزی نانخواردنەكەوە دابنێ، ڕەوڕەوەكەی لەناوەڕاستی ژورەوە بۆ دابنێ، شوێنی دانیشتنی لەناو ئۆتۆمبیل لەناوەڕاستدا دابنێ.
*فێری سوپاس كردنی بكە.
*هەركاتێك پێویستی بە پشتیوان بوو، دەستی بگرەو بیپارێزە.
*بابەشداربێت لەدانیشتنە كۆمەڵایەتیەكان.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لە 15مانگیەوە تا 18مانگی)
منداڵەكەتان زۆرتر هاوكاریتان دەكات، هەم لەكاری ڕۆژانەی ماڵا و هەم لەكاری خۆی وەك جل داكەندن، ئەو خۆشەویستی خۆی بۆ ئاژەڵی ماڵی‌و بوكەشووشەی ماڵەوە نیشان دەدات، پەیوەندی زۆرتر دەبەستێت لەگەڵا گەورەكان و حەزدەكات لاساییان بكاتەوە، حەزی لەدانیشتنی دەستە جەمعییە.
لەكەنار منداڵێكی ترەوە یاری دەكات، نەك یاری لەگەڵا بكات.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*غەریزەی یاریكردنی ئەو بە كەلوپەلی ماڵەوە و چێشتخانە بەهێزبكە.
*ڕێگەی بدە خۆی بگۆڕێت وەك گۆرەوی‌و كڵاو
*رێگەی پێ بدە تێكەڵی منداڵی تر بێت‌و بەنواندنی خۆشەویستی بەئەوان‌و ئاژەڵی ماڵی دەست خۆشی لێ بكە.
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵ لە18مانگیەوە تا 2ساڵی)
لەوەئەچێ منداڵەكەتان لەم قۆناغەدا بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش بیەوێت سەرنجی تۆ ڕابكێشێ، ئەویش بەدەست گرتن و قژڕاكێشان یان كاری قەدەغە، لەم كاتەشدا لەگەڵا منداڵانی تر زۆرتر هاوكاری دەكات‌و كەمتر شەڕ دەكات.
چۆن دەتوانیت هاوكاری بكەیت؟
*تا ئەو جێگەیەی دەتوانی تێكەڵی منداڵانی تر بكە تا یاری بكەن‌و ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەبێتە هۆی پەیوەندی كۆمەڵایەتی بۆی هەڵبژێرە.
*بەشێوەیەك سەرنجی ڕابكێشە ئەوكاتانەی پەرچەكرداری دەدەیتەوە حەواس پەرت بكە كاتێك كارێكی نەرینی ئەنجام دەدات.
*فێری بكە رقی لەكەس نەبێت، بەمجۆرە هەستكردن بەمتمانەو عیزەتی نەفسی پەیدا دەكات.
*یارمەتی بدە لەمانای هاوبەشی پێكردن تێبگات، كەلوپەلی یارییەكانی دابەش بكە لەنێوان خۆیی و هاوڕێكانی .
(گەشەی كۆمەڵایەتی منداڵا لە 2تا 2,5ساڵی)
منداڵەكەتان لەوەئەچێ بەشەریكایەتی ڕقی هەستێت، هەستی ڕقەبەرایەتی لێ بەدی دەكرێت، ئەو هەوڵا دەدات خواستەكانی بۆ دەروبەر هەڵگرێت هەوڵا دەدات سەربەخۆ بێت، بەڵام پشتیوانی گەورەكانی حەز لێیە، پێدەچێت بەهەندێ كار لاری بنوێنێت، بەڵام دەبێت فەرامۆش بكرێت.
چۆن دەتوانی هاوكاری بكەیت؟
*پشتیوانی بكە لەهەوڵەكان، لە شكستەكان چاوپۆشی بكە.
پیشانی بدە چۆن جۆشی موشكیلەكانی چارەسەربكات‌و سەركەوتنەكانی چاك بكات.
*فێری ڕەفتاری بەڕێزو ئەدەبی بكە دەربارەی شتی خەڵكی، هەمیشە ڕێگری یەكجاری لێ بكە لەو كارو بڕوایانەی مەترسی هەیە وەك مەترسی ئاسایش و ترسناك بۆ ژیانی.
*یاساكانی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەریدا بسەپێنە، ئەگەر زیاد لەپێویست جەختیان لێبكرێتەوە دەبێتە هۆی كێشەی ڕِەفتاری، ئەگەر كەمتر لەسنوری خۆی گرنگی بەڕێساو یاساكان بدرێت دەبێتە هۆی ڕەفتاری دژە باوی كۆمەڵایەتی.
(گەشەی كۆمەڵایەتی لەساڵی سێهەمی تەمەنی منداڵدا)
منداڵەكەتان سەربەخۆترەو لەگەڵا منداڵانی تر هاوكارانە ڕەفتار دەكات لەم تەمەنەدایە، ئەگەری هەیە خۆویستی بخاتە لاوەو كاتێك بینی كەسێك ناڕەحەتە هاودڵی لەگەڵا دەكات‌و بەخشندەتر بووە.
چۆن دەتوانیت هاوكاری بكەیت؟
*خۆنەویستی بوون بەوە دەبێت بچێتە ناو گروپێكەوە.
*هیچ كاتێك زوو نییە منداڵەكەت فێری ڕاستگۆیی و دەست پاكی بكەیت، تەنانەت ئەگەر كارێكی هەڵەشی كردبێت، بەڵام هەرگیز لەسەر ڕاستگۆیی سزای نەدەیت.

Check Also

فرمێسكه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ى (مامۆستا كامیل)

به‌شی دووه‌مئاماده‌كردنى : به‌هره‌ عبدالله حمه‌تۆفیقڕِۆژی چواره‌م كاكه‌م له‌ئۆردوگای (سه‌راب فه‌ش)ی نزیك شاری (كه‌نگاوه‌ر)ی سه‌ر …

یەک کۆمێنت

  1. FobertArony

    Hi there, every time i used to check website posts here early in the break of day, because i enjoy to learn more and more.
    https://28weeks.ru

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *