وهڵامدانهوهى: د. ئهحمهد شافعی، ئهندامى ئهنجومهنى باڵاى لیژنهى فتواى كوردستان
پرسیار: ئهگهر ڕۆژوو زیانى بۆ ئافرەتی دووگیان یان شیردەرههبوو، دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت؟؟
وهڵام: ئەو ئافرەتەی دووگیانه یا شیر دەدات ئەگەر بەهۆی ڕۆژووەکەوە ناڕەحەت دەبوو وە ترسی خۆی هەبوو کە بەڕۆژوو بێت خۆی ناڕەحەت ببێت، یا وەکو شیر دەدات خۆی ناڕەحەت ببئ، ئەمە بەپێی مەزهەبی ئیمامی شافعی دەتوانئ بەڕۆژوو نەبێت و دوای ڕەمەزان قەزای بکاتەوە، بەڵام ئەگەر لەبەر منداڵەکە بێت ترسی خۆی نەبێت، دەبئ هەم قەزای بکاتەوەو هەم فیدیەکەی بدات.
ئیمامی مالیک وئیمامی شافعی و ئیمامی ئەحمەد فەرمویانە: ئەگەر ئەو کەسانە ترسی خۆیان هەبوو کە بەڕۆژوو ببن خۆیان ناڕەحەت ببن یاوەکو شیر بدەن ناڕەحەت ببن، دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن و دوای ڕەمەزان قەزای بکەنەوە، بەڵام ئەگەر لەبەر منداڵەکەیان بێت ترسی خۆی نەبێت، دەبئ هەم قەزای بکاتەوە و هەم فیدیەکەی بدات.
هەندێکی تر فەرمویانە هەر قەزای لەسەرە لەهەردوو حاڵەتەکەدا چ ترسی خۆی بێت چ ترسی منداڵەکەی بێت، ئەوە ئیمامی ئەوزاعی و ئیمامی ئەبو حەنیفە لەسەر ئەو ڕایەن.
ڕەئیەکی تر هەیە دەربارەی ئافرەتی دووگیان و شیردەر، عبداللەی کوڕی عەباس و عبداللەی کوری عومەر و ئیسحاق و هەندێک لەزانایان فەرموویانە: دووگیان و شیردەر دەتوانن فیدیەکەیان بدەن و قەزایان لەسەر نییە.
جا ڕای ڕاجح و پەسەند ئەوەیە بەنیسبەت ئەو خوشکانەوە کە دووگیانن و لەبەر کۆرپەکانیان ناتوانن بەڕۆژوو ببن، ڕۆژووەکەیان بشکێنن پاش ڕەمەزان بیگرنەوە و ههتا له توانایان ههبیت فیدیهكهی بدهن، ئەگەر نەیانتوانی ئەو فتوایە هەیە کە ئیبن حەزم و ئیسحاق و لەزانایانى تازە وەکو ئیبن تەیمیە و بەشێک لەزانایان فتوایان پێداوە کە قەزای لەسەر نییە، بەس فیدیە بدات .
