و: هاوار حه‌مید
تاوه‌كو ئێستا ئه‌و هۆكارانه‌ى بۆ له‌ناوبردنى مێرووله به‌كارمان هێناوه زیانى هه‌بوو بۆ ته‌ندروستى خۆمان و منداڵه‌كانمان، ده‌توانین زیاتر ڕیگاى سروشتى و سه‌لامه‌ت به‌كاربهێنین بۆ رزگاربوون لێى.
پێش به‌كارهێنانى هه‌ر رێگایه‌ك له‌وانه پێویسته شوینه‌كه باش پاك بكه‌ینه‌وه و خواردن دوور بخه‌ینه‌وه له‌وشوینه‌ى كه مێرووله‌ى هه‌یه و شوینى مێرووله‌كان دابخه‌ین، له گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه:
- خه‌ل:
خه‌له‌كه ده‌كه‌یته ناو به‌خاخیكه‌وه، پاشان خه‌له‌كه ده‌په‌رژینیته شوینى مێرووله‌كان له چێشتخانه و ده‌وروبه‌رى ده‌رگا و و شوینه كراوه‌كان و ئه‌م كاره دووباره ده‌كه‌ینه‌وه له جارى زیاتر و هه‌ر جارى تێبینى ده‌كه‌ى مێرووله‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه تاوه‌كو ده‌بینیت نه‌ماون. - ڕۆنى بۆندار:
مێرووله دوژمنى ڕۆنى بۆنداره له‌وانه ڕۆنى نه‌عنا ودارچین و میخه‌ك و كافور، نزیكه‌ى 10قه‌ته‌ره له ڕۆن له به‌خاخیكى بچوكدا بیپرژینه به شوینى مێرووله‌كه‌دا بۆ چه‌ندجاریك و ده‌بینى به‌شیوه‌یه‌كى رێك‌و پێك نامێنن و، ده‌توانیت لیمۆش به‌كاربه‌هێنیت به‌هه‌مان رێگا. - به‌هارات:
ئه‌گه‌ر رۆنێ بۆندارت ده‌ست نه‌كه‌وت ده‌توانیت بیگۆرى بۆ پێكهاته‌كانى دارچین یان میخه‌ك یان سیر یان نه‌عنا یان بیبه‌رى ره‌ش یان بیبه‌رى سور، هه‌موو ئه‌م مادانه ده‌توانیت بیكه‌یته ئه‌و شوینانه‌ى كه مێرووله‌ى لێیه یان تیكه‌ڵى ده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئاو و ده‌ى پرژێنیته سه‌ر ئه‌و شوینه‌ى كه مێرووله‌كه‌ى لیه، یان رێچكه‌ى ریگاكه‌یان. - ئاو‌و سابوون:
به‌هه‌مان شێوه ده‌توانیت ئاو‌و سابوون به‌كاربهێنیت بۆ رزگاربوون له مێرووله به به‌كارهێنانى دوو كه‌وچك گه‌وره سابوونى گیراوه یان شامپۆ بكه‌یته ناو نیو كوپ ئاو، پاشان بیكه‌یته سه‌ر شوینى مێرووله‌كان، به‌ڵام ئه‌م رێگایه به‌ته‌واوى له‌ناویان نابات، به‌ڵكو پێویسته چه‌ند ڕۆژێك به‌كارى بهێنیت بۆ رزگاربوونى ته‌واوه‌تى له مێرووله. - كهول:
به‌خاخێك نیوه‌ى ده‌كه‌ى له ئاو و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى كهول، پاشان ده‌یكه‌یته ئه‌و شوینه‌ى مێرووله‌كه‌ى لێیه، هه‌روه‌ها ڕێگاكانیان. بۆماوه‌ى چه‌ند رۆِژێك تاوه‌كو به‌ته‌واوى نامێنن.
رزگاربوون له مێرووله له رێگاى ته‌باشیر یان بۆدره‌ى منداڵ - ته‌باشیرو بۆدره:
جه‌ند خه‌تێك به‌كێشه به ته‌باشیر به ده‌وروبه‌رى شوینى مێرووله‌كاندا، مێرووله به‌و رێگایه تێناپه‌رى كه خه‌تى لێ كێشراوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌توانى ئه‌م خه‌ته به بۆدره بكێشى. - توێكڵى خه‌یار:
توێكڵى خه‌یار ماده‌یه‌كى له ناوبه‌رى مێرووله‌یه، توێكڵى خه‌یار پارچه پارچه بكه‌و بیخه ئه‌و شوینه‌ى مێرووله‌ى لێیه. - هه‌ویرى بۆره‌ك:
كه‌وچكیك شه‌كر تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین له‌گه‌ل شیرى وشك له‌گه‌ل كه‌وچكێك بۆره‌ك و، ده‌یكه‌یت به‌هه‌ویر به تێكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ ئاو، له‌سه‌ر شێوه‌ى تۆپى بچوك ده‌یكه‌یته ئه‌و شوینه‌ى كه مێرووله‌ى لێیه، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادارى بۆره‌كه‌كه بێت له به‌ر ئه‌وه‌ى ژهراویه و ده‌بێت ئاگاداربیت منداڵ نه‌ى خوات و ده‌توانیت به‌كارى بهێنیت له‌ئاودا و زه‌ویه‌كه‌ى پێ ته‌ربكه‌یت . - هه‌ویرو سۆده:
ئه‌م هه‌ویره مه‌ترسی كه‌متره له‌وه‌ى پێشوو به‌به‌كارهێنانى كه‌وچكێك سۆده‌ى نان له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك شه‌كر، ده‌یكه‌یته هه‌ویر له‌سه‌ر شێوه تۆپی بچوك و ده‌یكه‌یته ئه‌و شوینه‌ى مێرووله‌كه‌ى لێیه و شه‌كره‌كه مێرووله‌كان بۆ لاى خوى ڕاده‌كێشى و سۆده‌كه‌ش ده‌یكوژێت. - كونجی:
كونجیه‌كه ده‌كه‌ینه ناو قاپێكى كراوه له‌و شوینه‌ى كه مێرووله‌كان لێ كۆده‌بنه‌وه و دایده‌نێن، چونكه كونجى ده‌توانیت هه‌ستى بۆن كردن نه‌هێڵێت له مێرووله‌دا كه په‌شتى پی ده‌به‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانى خواردن.
سه‌رجاوه: http://www.ruoaa.com/
celebrex?
baclofen liver
bupropion weight gain
augmentin reviews
celecoxib generico precio
nice content!nice history!! boba 😀
wow, amazing