ڤیان گەڵاڵی
كەرەستەكان
یەك كوپ نیسكی قاوەیی (خڕ)
پێنج كوپ ئاو
یەك كەوچكی چێشت دۆشاوی تەماتە
دوو دانە (ماجی)
یەك كوپ معكەرۆنی دەنك بچوك
دوو كەوچكی چێشت كەرە
نیو دەسك كەرەوزی جنراو
سێ دانە سیری جنراو
ئاوی دوو لیمۆی سروشتی
چۆنیەتی ئامادەكردنی:
نیسكەكە لەگەڵ دوودانە ماجییەكە و پێنج كوپ ئاوەكە تێكەلدەكە ین و دەیخەینە سەر ئاگرێكی مامناوەند هەتا نیسكەكە دەكوڵێت. پاشان مەعكەرۆنی و دۆشاوەكەی بۆزیاد دەكەین، هەتا بەیەكەوە دەكوڵێن، دواتر ئاوی لیمۆكەی تێدەكەین، پاشان ئەو دوو كەوچكە كەرەیەی كەدامانناوە دەیخەینە ناو تاوەیەك هەتا دەتوێتەوە،دواتر سیرەكەی تیا سور دەكەینەوە، كەرەوزەكەی تیدەكەین و بۆ ماوەی یەك خولەك سوریان دەكەینەوە، دواتر تێكەڵی ناو شۆرباكەی دەكەین و بۆماوەی (5)خولەك دایدەنێین. دواتر لەگەڵ نانی گەرم پێشكەش دەكرێت.