چوارشەممە , ئەیلوول 9 2026

کاتێک کەلامی خوا دەدوێت؛ ژیان دەست پێدەکات

وەڕگێڕ: عەبوڵڵا عەلیپوور

ڕاڤەی کورتی عیرفانی ئایەتی” 4″ سورەتی “الفاتحة”

(مَالِکِ يَوْمِ الدِّينِ) خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە.

ئەم ڕستەیە تەنیا ئاماژە نییە بە دواڕۆژ، بەڵکوو بانگهێشتنی مرۆڤە بۆ ژیانێکی حزووریانە، هەست بە بەرپرسیارێتی لەئاست گەردوون.

خاڵی یەکەم:
وشەی (مَالِک)، واتە: خاوەندارێتی ڕەها و بێ هاوبەش.
بێگومان مرۆڤ لە ژیاندا زۆر جار هۆگری دەسەڵات و کەسوكار و پووڵ دەبێت؛ بەڵام کاتێک دەڵێیت: (مَالِک يَوْمِ الدِّينِ) ئەو سات بێ دوو دڵی ئەوە دەزانی لە ژیاندا خاوەنی تەواوی هیچ شتێک نییە، بەڵکو خاوەنی ڕاستەقینە تەنیا پەروەرێنی بێهاوتایە.

لێرە مەولانا دەڵێت: ڕۆژی پەسڵان ئەو ڕۆژەیە کە پەردە لەسەر هەموو بابەتێک لادەدرێت و ڕاستییەکان دەردەکەون؛ لەو ڕۆژەدا هیچ شتێک ناتوانرێت بشاردرێتەوە و هەموو شتێک دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی.
ئەم خاوەندارێتییە مرۆڤ لە هۆگری بە شتی دەرەکی ڕزگار دەکات؛ چونکە دەزانێت هیچ کەسێک جگە لە خوا خاوەنی ڕاستەقینە نییە.

خاڵی دووهەم:
وشەی ( یَوْمُ الدِّین)، ڕۆژی خەڵات و ڕاستیی کردەوە. بە دەربڕینێکی تر، (یوم الدین) ئەو ڕۆژەیە کە ڕاستیی ڕەوشتی مرۆڤ ئاشکرا دەبێت و هەر کەسێک دەرەنجامی هەڵسووکەوتی خۆی دەبینێت.

ئیبن و عەڕەبی ئاماژە بەو خاڵە دەکات و دافەرموێ: (یوم الدین) بە ڕۆژی دەرکەوتنی ڕاستی دادەنێت؛ ڕۆژێک کە مرۆڤ ڕووبەڕووی  فەلسەفەی بوونی خۆی دەبێتەوە. واتە: ڕۆژێک کە دەمامەک و ڕووپۆش نامێنێ و تەنیا بیر و هزر دەمێنێتەوە.

خاڵی سیهەم: ڕۆژی دۆزینەوەی ڕاستی ڕەها

سووهرەوەردی لەئاست (یوم الدین) ئەفەرموێ: ڕۆژی تیشکدانەوەی ڕووناکی ڕەهایە بەجۆرێک کە هەموو سێبەر و تارمایی لادەبات.
لەو ڕۆژەدا ئەقڵ و دڵی مرۆڤ بەرانبەر تیشکی ڕاستی دەکەون و ڕواڵەت و لێڵی نامێنێت.
خۆی سووهرەوەردی دەڵێت: ڕۆژی پەسڵان واتە بوونەوەر بەگشتی لەناو ڕووناکی پەروەرێن خاشەبڕ ئەبن.

خاڵی چوارەم:

شێخ ئەحمەدی جامی دەفەرموێ؛ (یوم الدین)، ڕۆژی پەسڵان، گڵۆپی سەوزی دڵی باوەڕدارە؛ ئەگەر مرۆڤ بتوانێ چاوەدێری بێت و نەسووتێ، لەسەر ڕاستەڕێ هەنگاو دەنێ و بەختەوەر دەبێت. سووهرەوەردی، بیرکردنەوە لە داڕۆژ بە چرایەکی تیشکدەر دەناسێنێ لە دڵی باوەڕداردا؛ ئەو کەسەی ئەو چرايە هەڵبگرێت، لە شەوەزەنگی ژیان تووشی چەرمەسەری نابێت، واتە: بیرکردنەوە لە خاوەندارێتیی خودا لە قیامەت، مرۆڤ لە زۆرێک لەکردەوە قێزەونەکانی ژیان دوور دەخاتەوە و بەرەو ڕاستگۆیی و خزمەتکردن ڕێنوێنی دەکات.

خاڵی پێنجەم:
فەلسەفەی ڕۆژی پەسڵان؛ دادپەروەریی ڕەها

لە فەلسەفەدا، (یوم الدین) دەتوانرێت بە بنەما و بنچینەی دادپەروەریی ڕەها ببینرێت؛ ڕۆژێک کە هەر هۆکارێک دەگاتە ئەنجامی خۆی.
ئەم تێڕوانینە مرۆڤ بانگهێشتی بەرپرسیارێتی و وریابوون لە ئاخاوتن و هەڵسووکەوتی خۆی دەکات.

حاشانەکردن و درکاندنی هێز و دەسەڵاتی خوا، مرۆڤ لە پەیوەندارییەتی بە ڕواڵەتی ژیان ڕزگار دەکات.

پۆلێنبەندی:

“مالک يوم الدين” واتە:
خودا خاوەنی ڕەهای ڕۆژی لێپرسینەوەیە، ڕۆژێک کە هەموو شتێک وەک خۆی دەردەکەوێت و دادپەروەریی جێبەجێ دەکرێت.
شێخ ئەحمەدی جامی دەفەرموێ: بیرکردنەوە لە دواڕۆژ، چرایەکی پڕشنگدارە بۆ کردەوەی چاک و پڕ بەها لە دونیادا.
سووهرەوەردی دەڵێت: پڕشنگی نووری ئیهلاهی و نەمانی سێبەر و لێڵی…
مەولانا دەفەرموێ: ڕۆژێک کە پەردە و دەمامەک لەسەر هەموو شت لادەچێت و ڕاستییەکان دەردەکەون.

لە ڕوانینی فەلسەفەوە: ئەم ئایەتە مرۆڤ لە هۆگری بە شتی لاوەکی دوور دەخاتەوە، تەنیا خاوەنی ڕاستەقینەی گەردوون خوایە.

نهێنییەکان بە شاراوەیی نامێنن.
فرمێسک و ئازارەکان ون نابن.
بیرکردنەوە لە ڕۆژی پەسڵان پاکی کردەوە.

ڕاهێنانی کردەیی:

هەر کاتێک بڕیارێکت دا، لە دڵتدا بڵێ: خاوەنی ڕۆژی پەسڵان خوایە و وێنای ئەوە بکە کە هەر کردارێکی بچووک تۆوێکە کە لە ڕۆژی قیامەت بەرهەمی خۆی دەدات.

Check Also

دایەنیکردنی منداڵ دوای جیابوونەوە: مافە یاساییەکان و لێکەوتەکانی

ڕاوێژکاری یاسایی: دڵخواز عبداللەخێزان کەوانەی کۆکەرەوەی هەموو کۆمەڵگەیەکە، بەڵام کاتێک ڕێڕەوی ژیان دەگۆڕێت و جیابوونەوە …