د. بێخاڵ ئەبوبەكر حسین
.
بوارێكى زۆرگرنگى دیكه كه یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانى ڕۆڵی مرۆییانه‌ى ئافره‌ت و پێویسته له كومه‌ڵگه‌دا بچه‌سپێنرێت مافه‌كانى ئافره‌ته. ئاشكرایه به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كان، ناكرێت ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. له‌و مافانه:
1-مافه ڕۆشنبیرییه‌كان
مافى خوێندن و خوێنه‌ده‌واری و ڕۆشنبیریی، مافى هه‌موو تاكێكه به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه. بێگومان به‌بێ به‌دیهێنانى ئه‌م مافه، تاكه‌كان ناتوانن به ئه‌ركى سه‌رشانیان له بواره جیاوازه‌كانى ژیاندا ڕابگه‌ن. له په‌یامى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ردا (صلى الله علیه و سلم)، پێگه‌یه‌كى مه‌زن به زانست و پرۆسه عه‌قڵییه‌كان له بیركردنه‌وه و تێڕامان و تێفكرین دراوه. له قورئانى پیرۆزدا ، 779 جار وشه‌ى (علم) به شێوازى جیاواز هاتووه، كه به تێكرایی هه‌ر سوره‌تێك 7 جار وشه‌ى (علم) یان داتاشراوه‌كانى به‌رده‌كه‌وێت. هه‌ندێك وشه‌ی تریش هاتوون كه زۆرجار واتاى (علم) ده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك: (الیقین، الهدى، العقل، الفكر، النظر، الحكمهة، الفقه، البرهان، الدلیل، الحجهة، الایة، البینة)، و هتد.
له فه‌رموده‌ى پیرۆزیشدا، بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆر به فێربوون و فێركردن و زانست و ڕۆشنبیریی دراوه، بۆ نمونه: فه‌رموده‌ى (فضل العالم على العابد كفضلي على أدناكم، إنّ اللَّه وملائكته، وأهل السموات والأرضين حتى النملة في جحرها، وحتى الحوت ليصلُّون على معلِّم النّاس الخير).
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زانست و خوێنده‌وارى بناغه و داینه‌مۆى پێشكه‌وتنى هه‌موو میلله‌تێكن، و به زانست و زانیاریی و دڵسۆزیی له كاردا، پلانى گه‌شه‌سه‌ندن و ڕێگاچاره‌ى گرفته‌كان، داده‌نرێن. ته‌نانه‌ت جیاوازى ئاستى پێشكه‌وتنى میلله‌تان به ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر خوێندن و زانست وه‌ستاوه، كه شاده‌مارى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كان و بناغه‌ى دروستكردنى شارستانیه‌ته‌كانى مێژووى مرۆڤایه‌تین.
سه‌باره‌ت به خوێندن و ڕۆشنبیریی ئافره‌تان، له فه‌رموده‌ى پیرۆزدا هاتووه: ( أَیُّما رَجُلٍ كانَتْ عِنْدَهُ ولِیدَه‌ٌ، فَعَلَّمَها فأحْسَنَ تَعْلِیمَها، وأَدَّبَها فأحْسَنَ تَأْدِیبَها، ثمَّ أعْتَقَها وتَزَوَّجَها فَلهُ أجْرانِ). هه‌روه‌ها أبو سه‌عید گێڕاویه‌ته‌وه كه ئافره‌تێك هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا (صلى الله علیه و سلم)، و وتى: (یا رسول الله ذهب الرجال بحدیثك، فأجعل لنا من نفسك یوما نأتیك تعلمنا مما علمك الله)، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رﷺ، ده‌ستخۆشیی له ژنانى ئه‌نصار ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: شه‌رم و حه‌یا ڕێگرنییه له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتن و فێربوونى ئاینه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها له سوننه‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌رمان ﷺ پشتگیریی شفاى كچى عبدالله ی كردووه تا حه‌فصه‌ى كچى عومه‌ر، دایكى ئیمانداران، فێرى نوسین بكات. حافزى زه‌هه‌بیش ده‌ڵێت: “نه‌بیستراوه كه ژنێك فه‌رموده‌ى لاواز و هه‌ڵبه‌ستراوى گێڕابێته‌وه”، و شه‌وكانیش ده‌ڵێت: “هه‌رگیز زانایان گێرانه‌وه‌ى هه‌واڵیان له ژنانه‌وه ره‌تنه‌كردۆته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژنه، چه‌ندین سونه‌ت هه‌یه كه ته‌نها له لایه‌ن ژنێك له ئه‌سحابه‌وه گواستراوه‌ته‌وه”.
پوخته‌ى قسان، ئه‌و رۆڵه‌ی كه ئیسلام داوایده‌كات له ئافره‌ت، به‌بێ رۆشنبیری و خوێنده‌وارى ناكرێت به‌رجه‌سته بكرێت. چۆن ده‌كرێت (المؤمنون) و (المؤمنات) (اولیا‌ء) ی یه‌كتربن و كار بۆ به‌دیهێننانی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی له خراپه و گه‌نده‌ڵی بكه‌ن به‌ڵام زانست و زانیارى ته‌نها بۆ ره‌گه‌زێك قۆرخ بێت و ئه‌وی دیكه‌ى لێ بێبه‌ش بكرێت؟!
2-مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئیسلام ڕۆڵی ته‌واوكارانه‌ى بۆ ژنان و پیاوان داناوه كه پێویسته له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا ڕه‌نگبداته‌وه. له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئیسلام ژیانى مرۆڤه‌كانى له خێزاندا ڕێكخستووه و به قه‌واره‌یه‌كى پیرۆز لێی ده‌ڕوانێت، كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستى، دابمه‌زرێت. ته‌نانه‌ت خێزان به یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانى خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا باسكراوه، و هانى مرۆڤه‌كان ده‌دات بۆ پاراستن و ڕێزگرتن له‌م لانه‌یه و تێفكرین له باڵاده‌ستیى و زانایی و میهره‌بانیی خواى گه‌وره، كه ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) الروم (21).
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئاینى پیرۆزى ئیسلام بناغه‌ى سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مرۆڤه‌كان داده‌ڕێژێت و ماف و ئه‌ركه‌كانیان بۆ دیاریده‌كات و داواده‌كات سنوره‌كان بپارێزرێن.
جه‌ختكردنه‌وه‌ى پاراستنى ڕێز و شكۆى ئافره‌تان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانى ته‌مه‌نیاندا، وه‌ك كچ، هاوسه‌ر، دایك، خوشك، هتد، به‌ڵگه‌ى مه‌زنیی و پێشكه‌وتوویی ئه‌م په‌یامه پیرۆزه‌یه. ئیسلام مافى ژیان و پاراستنى كه‌رامه‌تى مرۆیی ئافره‌تى گه‌ڕانده‌وه. له ڕێنماییه‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌دا، ئاماژه به چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌ده‌ین:
- ) النحل (58)، كه‌واته كردارى ڕاست خۆشحاڵ بوونه به به‌خششى خواى گه‌وره كچ بێت یاخود كوڕ.
- قورئان ڕه‌خنه‌ى توند له‌وانه ده‌گرێت كه پێشوازیی له كۆرپه‌ى كچ ناكه‌ن و له داخان ڕوویان ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت: (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِالْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) النحل (58)، كه‌واته كردارى ڕاست خۆشحاڵ بوونه به به‌خششى خواى گه‌وره كچ بێت یاخود كوڕ.
- له فه‌رمووده‌دا هاتووه: (خیركم خیركم لأهله وأنا خیركم لأهلی) و( استوصوا بالنسا‌ء خیرا).
- هه‌روه‌ها هاتووه: جا‌ء رجل إلى رسول الله ﷺ فقال: یا رسول الله، من أحق الناس بحسن صحابتي؟ یعنی: صحبتي، قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أمك، قال: ثم من؟ قال: أبوك.
- مافى ئافره‌تان له ده‌ربڕینى ڕا و هه‌ڵوێستى خۆیان و مافى گوێ لێگرتن و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى ژیانیان، ئه‌مه‌ش به ڕوونى له سوره‌تى (المجادلة) دا، به‌سه‌رهات و هه‌ڵویستى خاتوو خه‌وله، تۆماركراوه.
زۆرینه‌ى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن كه په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له به‌خشینى متمانه و سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستى و پاراستنى سنوره‌كان كه‌موكورتیان تێدایه و دابینكردنى پێداویستییه ماددیه‌كانى خێزان زاڵه به‌سه‌ر گرنگیدان به لایه‌نى مه‌عنه‌وی و په‌روه‌رده‌ى ئیمانی، و ته‌ندروستى ده‌رونى و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
3-مافه ئابورییه‌كان
ئایینى ئیسلامی پیرۆز، شیاوێتى یاسایی و مافه ئابورییه‌كانى ئافره‌تى له شه‌ریعه‌تدا چه‌سپاند، به هێنانه‌دى ئه‌و مافانه‌ش ئافره‌تان ده‌توانن ڕۆڵى مرۆییانه‌ى خۆیان، وه‌ك ته‌واوكاری پیاوان له كۆمه‌ڵگه‌دا ، بگێڕن. مه‌به‌ست له مافه ئابورییه‌كان مافه‌كانى كاركردن، نه‌فه‌قه‌كێشان، موڵكدارێتى، بازرگانیی، وه‌به‌رهێنان، ماره‌یی ، و میراته بۆ ئافره‌تان. له ڕاستیدا، چه‌سپاندنى ئه‌م مافانه، شۆڕشێك بوو كه په‌یامى سه‌روه‌رمانﷺ بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆى مرۆیی ئافره‌تان و مافى مافخوراوان، به‌رپایكرد، و بۆ هه‌تاهه‌تایش خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا تۆماریكرد تا به تێپه‌ڕبوونى كات ئه‌م مافانه زه‌وتنه‌كرێنه‌وه و پێشێل نه‌كرێن. خاتوو خه‌دیجه، دایكى موسڵمانان، (ڕه‌زاى خواى لێ بێت)، كه خاوه‌نكارێكى سه‌ركه‌وتوو بوو و له بوارى بازرگانیدا كاریده‌كرد، نمونه‌یه‌كى جوانى له ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌تدا نه‌خشاندووه. ئیسلام ڕێزى له ڕۆڵى ئافره‌ت له بوارى ئابوری‌دا گرتووه، و پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامانﷺ هانى ژنانى ده‌دا تا پاره و ماڵیان ڕۆڵى له گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، و ده‌یفه‌رموو (تصدقوا، تصدقوا، و كان أكثر من یتصدق من النسا‌ء).
4- مافه سیاسییه‌كان
له ژێر ڕۆشنایی ئایه‌تى پیرۆزى (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) (التوبة: 71)، به‌شداریی ساسیی ئافره‌ت، پانتاییه‌كى به‌رفراوان ده‌گرێته‌وه له فه‌رمانكردن به چاكه و سوودى گشتى و رێگیریی له خراپه و گه‌نده‌ڵكاریی. له كاروانى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران و پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا ﷺ، ڕۆڵی مرۆیی ئافره‌ت له هه‌موو قۆناغه‌كانى بانگه‌واز و په‌یامى خواى گه‌وره‌دا پرشنگده‌داته‌وه. ئافره‌تان له‌م پێناوه‌دا سه‌رمه‌شقى كرداریی و پێشه‌نگ و شایسته‌ى په‌ندلێوه‌رگرتن و پیاده‌كردنن، ناكرێت ڕۆڵى به‌رچاوى ژنان له بڕواهێنان و متمانه به پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا ﷺ ، ئارامگرتن له‌سه‌ر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه، شه‌هیدبوون له پێناو بیرباوه‌ڕ، و كۆچكردن بۆ حه‌به‌شه و مه‌دینه، به‌شدارییان له سه‌رخستنى په‌یام و به‌یعه‌تدان و ڕاوێژپێكردنیان ته‌نانه‌ت له كاروبارى سه‌ربازییدا، نادیده‌بگیرێن و به به‌شدارى سیاسیی ناوزه‌دنه‌كرێن.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئافره‌ت نیوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تی پێكده‌هێنێت و رۆڵی ته‌واوكاریی هه‌یه ناكرێت له بوارى سیاسه‌ت به واتا فراوانه‌كه‌ى به دوور بێت و نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ى نه‌بێت. به پێی ڕای زۆرێك له بیرمه‌نده ئیسلامییه‌كان له‌وانه‌ش زاناى كورد پرۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، ئه‌و (ولایه) ی كه له ئایه‌تی پیرۆزى (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ) دا ئاماژه‌ى پێكراوه مه‌به‌ست پێی به‌شدارییه‌كی ته‌واوى ژیانی سیاسیی و گرتنه‌ده‌ستی پۆسته‌كانه له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه و بوارى فه‌رمانكردن به چاكه و نه‌هی له خراپه، پێویستی به هۆشیاری سیاسیی و بوێری و ڕه‌خنه‌گرتن هه‌یه، كه ئه‌مرۆ خۆی له كارى حیزبیی و ڕێكخراوه‌یی و حكومیدا ده‌بینێته‌وه. زۆرێك له زانا و لێكۆڵه‌رانى هاوچه‌رخیش هه‌مان ڕایان هه‌یه، و پێیانوایه له ڕووى به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر پۆستێك به ڕه‌هه‌ندی گشتى كۆمه‌ڵگه‌وه په‌یوه‌ست بێت، هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له نێوان ئافره‌ت و پیاودا بوونى نییه، له‌وانه‌ش شیخ محمد عبده، رفاعهة طهطاوي، قاسم أمین، الطاهر الحداد، محمد المهدی الحجوي، ظافر القاسمي، عبدالحمید الشورابي، د.توفیق الشاوي).
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن، به ڕاسته‌وخۆیی بێت یان ناڕاسته‌وخۆیی، په‌یوه‌ندییان به ژیانی ئافره‌تانیشه‌وه هه‌یه، ئیتر چۆن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ى زۆره‌ى ژنان، نوێنه‌ریان له ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا نه‌بێت؟؟ یان توانا و لێهاتنه‌كانیان بۆ سودی كۆمه‌ڵگه، به‌گه‌ڕنه‌خرێن؟؟ بۆیه به‌شداری به‌رفراوانی ژنان له سه‌رجه‌م كایه سیاسییه‌كاندا مافێكی ڕه‌وا و بنه‌ڕه‌تی خۆیانه. - نمونه‌كانى ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌ت له په‌یامى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ردا:
گه‌ر له كاروانى پێغه‌مبه‌رانى خواى گه‌وره بڕوانین، ڕۆڵ و به‌شداریی كاریگه‌رانه‌ى ئافره‌ت به ڕوونى دیاره. ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كى كاره‌كیی سه‌لماندویه‌تى كه به‌هێزه و به‌هێزكه‌ریشه، له لایه‌كه‌وه خۆى وه‌ك كه‌سێتییه‌كى به‌هێز ڕۆڵى مرۆییانه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌دا گێڕاوه و له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌هێزكه‌ر و پشتیوانى پێغه‌مبه‌ران و په‌یامه‌كه‌یان بووه. هه‌ربۆیه ڕۆڵى كاریگه‌ریان له قورئانى پیرۆزدا به هه‌تاهه‌تایی، تۆماركراوه و نه‌خشێنراوه، ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند نمونه‌یه‌كى قورئانی بده‌ین:
یه‌كه‌م: سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه و بیروباوه‌ڕ
له په‌یامى پێغه‌مبه‌راندا (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت)، ئافره‌تان خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه و بیروباوه‌ڕى خۆیان بوون، و ته‌نها وابه‌سته‌ى بیروبڕواى پیاوانى خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌بوون، ئه‌م هه‌ڵویستانه له قورئانى پیرۆزدا تۆماركراون:
ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ ۖ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ اللَّهِ شَيْئًا وَقِيلَ ادْخُلَا النَّارَ مَعَ الدَّاخِلِينَ(10) وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ آمَنُوا امْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ وَنَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ(11) (سورة التحریم).
دووه‌م: پێگه‌ى ئافره‌تان له خێزاندا
ئافره‌تان پێگه‌یه‌كى به به‌ها و گرنگیان له خێزاندا پێدراوه، له ڕۆڵه‌كانى دایك، خوشك، كچ، و هاوسه‌ر، له قۆناغه جیاوازه‌كانى ته‌مه‌نیاندا. له هه‌مان كاتدا ڕۆڵى مرۆیی خۆیان له په‌یامى سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌راندا گێڕاوه، بۆ نمونه: - ڕۆڵى دایكانى مه‌زنى وه‌ك هاوسه‌رى عیمران، سه‌روه‌رمان خاتوو مه‌ریه‌م (دایكى سه‌روه‌رمان عیسا)، خاتوو هاجه‌ره (دایكى سه‌روه‌رمان اسماعیل)، هه‌روه‌ها دایكى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (سه‌لامى خوای گه‌وره له هه‌موویان بێت).
- وه‌ك هاوسه‌ر، ڕۆڵى دایكانمان خاتوو خه‌دیجه و خاتوو عائیشه، هه‌روه‌ها خاتوو هاجه‌ر و خاتوو ساره، (سه‌لامى خوای گه‌وره له هه‌موویان بێت)، به نه‌مرى له مێژوودا، ده‌مێنێته‌وه.
- وه‌ك خوشك ڕۆڵى زیره‌كیی و لێهاتوویی خوشكى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (سه‌لامى خوای گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت)، له قورئانى پیرۆزدا، تۆماركراوه.
- وه‌ك كچ، ڕۆڵى شایسته و كاریگه‌ریی كچانى پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب (سه‌لامى خوای گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بێت)، دیسان له قورئانى پیرۆزدا، تۆماركراوه. كه جێی له‌سه‌ر وه‌ستان و تێڕامانه، و چۆن به پاراستنى كه‌سێتى و ئافره‌تێتى خۆیان، به‌شدارى ژیانى كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و به به‌جێهێنانى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى خۆیان، یارمه‌تى باوكى به‌ساڵاچوویان ده‌ده‌ن.
سێیه‌م: ڕۆڵى ئافره‌ت له حوكمڕانیی و ده‌وڵه‌تداریدا
قورئانى پیرۆز، ڕۆڵى خاتوو به‌لقیس و به‌سه‌رهاتى میلله‌ته‌كه‌ى به ورده‌كارییه‌وه ئاماژه‌پێداوه ، و به نمونه‌ى حاكمێكى دانا و ڕاوێژكار و دووربین، تۆماریكردووه.
شایانى باسه، كه زۆرینه‌ى ڕه‌های نمونه‌كانى قورئان، ، نمونه‌ى ئه‌رێنى و چالاك و كاریگه‌رن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌تن له ژیانى كۆمه‌ڵگه‌دا.
له كۆتاییدا، ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ى كه ئافره‌تان له په‌یامى پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واماندا ﷺ، سه‌ڕاى بوونى پێگه‌ى به‌هێز وه‌ك مێینه له چوارچێوه‌ى ژیانى تایبه‌تى خێزانی‌دا، گێڕانى ڕۆڵى مرۆییانه‌یان له سه‌رجه‌م كایه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دا، داواكراوه و به ته‌واوكاری ئه‌رك و ڕۆڵى پیاوان داده‌نرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى زه‌وى و به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كانى جێنشینی خواى به‌دیهێنه‌ر و په‌روه‌ردگار.