وەرگێڕانی: د.بێخاڵ ئەبوبەکر
ڕۆژی ٢٤/١/٢٠٢٥، سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە کۆتایی بە هاوبەشی ئەمریکا هێنا لە دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە لەباربردنی منداڵ لە جیهاندا. زیندووکردنەوەی بەڵگەنامەی “سیاسەتی شاری مەکسیکۆ” (Mexico City Policy)، هاوکارییە فیدراڵیەکان بۆ ئەو گروپانەی لەباربردن ڕادەگرن کە ڕەتیدەکەنەوە چالاکییەکانی منداڵ لەباربردن بوەستێنن. هەرچەندە وەڵامی یاسادانەرە دیموکراتەکان و لایەنگرانی منداڵ لەباربردن چاوەڕوانکرابوو، بەڵام چەواشەکاریی تێدایە کە گوایە ئەو سیاسەتە کاریگەریی وێرانکەری لە سەرانسەری جیهانی گەشەسەندوودا، دەبێت.
خانمەپزیشک، کارۆل سێکیمپی، بەڕێوەبەری باڵای MSI، کە یەکێکە لە گەورەترین ئاژانسەکانی تەندروستی نەوەخستنەوە و لە ئەفریقادا کاردەکات، نووسیویەتی: “وەک گەورەترین دابینکەری بودجە بۆ یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمریکا ڕۆڵێکی بەهێز لە داڕشتنی ڕەوشی تەندروستی جیهانییدا دەگێڕێت، و ژیانی ژنان و کچان وەکو پیاوان لەم یارییە سیاسییەدا بەکاردەهێنرێت.”
سێکیمپی سکاڵای لەوەکرد کە لەدەستدانی یارمەتییەکانی ئەمریکا، ڕێگریی لە ڕێکخراوەکەی کردووە کە خزمەت بە پێداویستییەکانی “٨ ملیۆن ژن ، و ڕێگریی لە ٦ ملیۆن دووگیانیی نەخوازراو، ١،٨ ملیۆن لەباربردنی ناپارێزراو و ٢٠ هەزار مردنی دایکان” بکات، بەڵام سێکیمپی دانى بەوەدانەنا کە ڕێکخراوەکەی خۆبەخشانە بودجەی لەدەستداوە، چونکە لەبری پێشکەشکردنی چاودێریی تەندروستیی بۆ ژنان، منداڵ لەباربردنی لە ڕیزبەندیی یەکەمدا داناوە.
کۆمپانیای MSI Reproductive Choices بەڵێنیداوە بەرپەرچی سیاسەتەکەی سەرۆک ترەمپ بداتەوە، و پەیامێکی “ڕوون و ڕەوان”ی بۆ بنێرێت کە “هەرگیز ڕێکەوتنێک بۆ ڕاگرتنی پەرەپێدان یاخود ئەنجامدانی لەباربردن، واژۆناکەن”.
ئەم یاسایە بە “سیاسەتی شاری مەکسیکۆ” ناسراوە، هاوکاری ئەمریکا بۆ ئەو ڕێکخراوانە قەدەغە دەکات کە لەباربردن ئەنجامدەدەن یان لۆبی بۆ دەکەن. لە بنەڕەتدا، لەلایەن ڕۆناڵد ڕیگانەوە، لە ساڵی ١٩٨٤ دەرچوو و لە سەرەتادا قەدەغەکردنەکە تەنها پلانی خێزانیی دەگرتەوە. پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ سەرۆک ترامپ، ناوەکەی بۆ (پاراستنی ژیان لە کۆمەکی تەندروستی جیهانییدا) (PLGHA) گۆڕی، دواتر بەرفراوانتری کرد بۆ هەردوو پرۆگرامی تەندروستی جیهانیی کە لەلایەن USAID بەڕێوەدەبرێت، و (ئەیدز) کە ئەوانیش لەباربردنی منداڵیان ئەنجامدەدا.
ئەلێکسیس مەکگیل جۆنسۆن، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری “فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕێکخستنی خێزان” دەڵێت: “ئەم هەنگاوە مەترسیدارە”، “سەرۆک ترەمپ بەتەواویی بەو شێوەیەی کە پێشبینیدەکرا، دەست بە خولی دووەمی خۆی دەکات: ئەویش هێرشکردنە بۆ سەر چاودێری تەندروستی سێکسیی و نەوەخستنەوە.” مەکگیل جۆنسۆن وتیشی “ئەمەسیاسەتێکیی کوشندە و دژە دیموکراسیشە، چونکە ئازادی ڕادەربڕین سنوورداردەکات”.
میلانیا نێزەر، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی ژنان بۆ داکۆکیکردن و پەیوەندییە دەرەکییەکان وتی: “با ڕوون بین: ئەم سیاسەتە ژیان ناپارێزێت بەڵکو دەیخاتە مەترسییەوە.” “بەرەنجامیش نەهامەتییەکان زیاتردەبن بەهۆی توندوتیژی سێکسیی پەیوەست بە ململانێ چەکدارییەکان، دووگیانی زیاتری نەخوازراو، لەباربردنی ناپارێزراو و مردنی زیاتری دایکان، کە دەکرا بە تەواویی ڕێگرییان لێبکرێت.”
ڕاچانا دێسای مارتن، گەورەبەرپرسی پەیوەندییە حکومیی و دەرەکییەکان لە سەنتەری مافەکانی نەوەخستنەوە (CRR) وتی: “هێنانەوە و فراوانکردنی یاسای جیهانی گاگ (Global Gag Rule) لەلایەن سەرۆک ترامپەوە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر تەندروستی و مافەکانی مرۆڤی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا.” . (CRR)، ( Center for Reproductive Rights)گروپێکی مافی منداڵ لەباربردنە کە تەحەدای یاساکانی لایەنگری ژیان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات، و
“Global Gag Rule Pro Bono Clearinghouse” ی بۆ یارمەتیدانی ڕێکخراوەکان دامەزراند، ئەویش بە “هاریکاریی یاسایی لە چۆنێتی مامەڵە لەگەڵ هێنانەوەی ئەم سیاسەتەدا”.
داتاکان پشتگیریی تۆمەتەکانی لایەنگرانی منداڵ لەباربردن ناکەن، پێداچوونەوەی حکومەتی فیدراڵیش بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامی “پاراستنی ژیان لە کۆمەکی تەندروستی جیهانییدا” (PLGHA) (Protecting Life in Global Health Assistance) دەریخست کە ئاستی تەندروستی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دانەبەزیوە و هاوکاری تەندروستیی جیهانیش کەم نەبووەتەوە.
لە کاتێکدا ڕێنماییە بەرکارەکان بە بودجەی تەندروستی جیهانیی بۆ هاوکاریی گەشەپێدان و قەڵاچۆکردنی نەخۆشی ئەیدز سنووردار بوو، داکۆکیکارانی لایەنگریی ژیان هیوادارن وەزیر مارکۆ ڕوبیۆ فەرمانەکە بەرفراوان بکات تا بەشێکی زۆر گەورەتر لە بودجەی فیدراڵیی بگرێتەخۆ، لەنێویاندا بەرنامە تەندروستییە جیهانییەکان لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکاندا، ئەمەش بە پاساوی ڕەچاوکردنی ئەوەی کە گروپە جیهانییەکانی منداڵ لەباربردن، وەک فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕێکخستنی خێزان (IPPF) و ئەوانی دیکە، چوونەتە ناو گۆڕەپانی کاری مرۆییەوە.
سەرچاوە:
https://c-fam.org/friday_fax/abortion-groups-react-to-trump-halting-overseas-abortion-funding/ 31/1/2025

2