محمد صلاح
ناوی تەواوی بە عەرەبی (حسن أحمد عبدالرحمن محمد البنا الساعاتی) لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە شاری “مەحموودییە”ی سەر بە پارێزگای “البحیرة” کە (١٥٠کم) لە باکوری خۆرئاوای قاهیرەی پایتەختەوە دوورە لە دایکبووە.
باوکیشی شێخ احمد ئیجازەی زانستی هەبووە و پێشنوێژی مزگەوت و لێکۆلەری زانستی سوننەت بووە، وەک پیشەش بەرگی پەڕاوی دەگرت و سەعاتسازیشی دەکرد، بۆیە نازناوی (الساعاتی) لێنرا بوو،
کەسێکی زۆر زیرەک و چالاک بووە، بە زیرەکی لێهاتوویی لە هاوڕێکانی جیا دەکرایەوە.
لە خانەی زانست بڕوانامەی بەدەست ھێنا، مامۆستای زمانی عەرەبی بووە.
لەتەمەنی منداڵیدا هەموو قورئانی پیرۆز لەبەر دەکات و, لە قوناغی سەرەتاییەوە دەست بەکاری بانگەواز دەکات. قۆناغی ناوەندی لەگەڵ کۆمەلێک لەهاورێیانی (کۆمەڵەی رەوشتە ئاینییەکان ) دروست دەکات , پاشان بەهاوکاری هەندێک هاورێی تری ( کۆمەڵەی ڕێگری لەحەرام کراوەکان ) دروست دەکات.
لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا و لەساڵی ١٩١٩ بەشداری شۆڕشی گەلی میصر دەکات دژ بەداگیرکەری بەریتانی دەکات ی .
ەساڵی ١٩٢٧ کۆلێژی ( دارالعلوم ) تەواو دەکات و لەشاری ئیسماعیلیە دەبێت بە مامۆستا , هەر لەو شارەوە بناغەی بانگەوازەکەی دادەنێت، دەست دەکات بە بانگەواز بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام بەپێچەوانەی زانایانی پێش خۆی لە گازینۆو چایخانەکانەوە دەست پێ دەکات , و دەتوانێت ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان لەبانگەوازەکەی کۆبکاتەوە
ئیمام بەننا لە ساڵی ١٩٣٢ هاوسەری کردووە، پێنج کچ و یەک کوڕی هەبووە.
لە ١٢ی شوباتی ساڵی ١٩٤٩ لە لایەن حکومەتی میسر ئەوکاتە بە دەستڕێژی گولـلە تیرۆرکرا. (درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و بەڵام پێش ئەوەی گیانی لەدەستبدات ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆمارکردووە کە تەقەی لێکردووە و، دواتر دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گشتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی میسر بووە، واتا حسن البنا تیرۆرکراوە)
نەک هەرئەوەندە، بکوژەکەشیان خەڵات کرد!
ئیمام بەنــنا لە یادداشتەکانیــدا دەڵێت:- ( لە میســر و لـە وڵاتانــی تری ئیسلامدا هەندێ ڕووداو گیــان و ڕۆحــیـــان دەسوتاندم و سۆزی دڵیان دەجۆشاندم، لەوە تێیانگەیاندم کە دەبیت چاکی لێبــکرێت بەلادا و دوای بێداربــــوونەوە، ڕێگای پێکهێنان بگیرێتە پێش و دوای لێکۆڵینەوە، کۆمەڵێک بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزە دامەزرێنرێت.)
دەڵێت:- ( قسەم لەگەڵ زۆرێک گەورە پیاوان کرد. بۆ ئەم مەبەستتە. هەندێکیان خاویان دەکردمەوە، هەندێکی تریان وتیان: پەلە مەکە. کەسێکم دەست نەکەوت، ڕێکخستن و بە کردارکردنی هەوڵەکانیان لا مەبەست بێت).
بۆیە ڕووم کردە ئەو هاوڕێ و برایانەی کە لە کاتی خوێندندا خۆشەویستی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە نێوانماندا درووست ببوو.
لەگەڵیان پەیمانماندا هەریەکەیان بۆ ئەو مەبەستە کار بکەین و تاکوو ئاڕاستەی ئوممەت بەرەو ئیسلام ببەین.
کۆمەڵەی (الإخوان المسلمین) لە کاتێکدا دامەزرا، کە دەوڵەتی عوسمانی و خەلافەت کۆتایی هات. جیهانی ئیسلامی پەرتەوازە ببوو، لە هەموو لایەکەوە هەوڵی لەناوبردنی ئاداب و خوڕەوشتی ئیسلام دەدرا لەلایەن ناحەزانەوە، لەم کاتەدا کەسێکی خەمخۆری وەک ئیمام بەننا ئەم کۆمەڵەی دامەزراند بۆ بەرەنگاریکردنی دوژمنانی ئیسلام
- بۆیە لە ئیسماعیلییە و لە مانگی ئاداری ساڵی (١٩٢٨ لەگەڵ شەش کەسدا ئەم کۆمەڵەیە پێکهات لە ژێرناوی (الإخوان المسلمین) برایانی موسڵمان.
دواتر حیزبە میسریەکانی دیکە کەوتونەتە دژایەتیکردنی تاکو نەتوانێت پەرە بە کۆمەڵەی برایانی موسڵمانان بدات و، پێگەی سیاسی لەمیسر بەرفراوان بکات.
لە ٨ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٨ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دراوە و زۆربەی زۆری ئەندامان و لایانگرانی حیزبەکەیان دەستگیرکردووە. - یەکەمین و لە پێشترینی ئەوانەی کە بەیعەتداندا شەش کەس بوون:-
١ ــ محمد عبد الحمید أحمد
٢ــ إبراهیم ابو النجار
٣ــ أحمد مصطفى
٤ــ محمد جمال افندي
٥ــ محمد صبري
٦ــ محمد رشاد الهواري
درووشمیان:-
( الله غایتنا و الرسول قدوتنا – اللە اکبر للە الحمد)
واتە:- خوا مەبەستمانە، پێغەمبەر – د.خ- سەرمەشقمانە،
گەورەیی و سوپاسگوزاری هەر بۆ خوایە.
کاتەوە .
وەک خۆی دەڵێت:-
” لەو وانانەی کە لەوێ فێربووم، ئەوە بوو کە بانگخواز هەمیشە دەبێت لە دوو توێژ لە خەڵک بە دوور بێت و هەرگیز نەیانخاتە ناو بڕگەکانی کارکردنەوە…..
ئەو دووانەش یەکەمیان: بێباوەڕ، با خۆیشی بە چاك بداتە قەڵەم.
دووەمیان: ساڵحێک کە ڕێزی یاسا ناگرێت و مانای گوێڕایەڵی وەکو خۆی نازانێت. ئەم چەشنە لە خەڵك ڕەنگە بە تەنها سوودمەند بن، بەڵام لە ناو کۆمەڵدا ئەندامان تێك دەدەن، بە دەیانخەڵەتێنێت و بە بێگوێییەکەی پەرتیان دەکات
لەساڵی ١٩٣٢ وەکو مامۆستایەک دەگوێزرێتەوە بۆ شاری قاهیرەی پایتەختی میصر , و ئەم گواستنەوەش گۆڕانیکی گرنگ و کاریگەر لەژیانی بانگەواز دروست دەکات و , هەر لەو ساڵەدا و لەشاری قاهیرە مەڵبەندی گشتی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەکاتەوە , وەنوسینگەی برایان لەزۆریک لەشارەکانی میصر دەکاتەوە .
رژێمی پاشایەتی هەستیان بە گرنگی بانگەوازی برایان
کردو زانیان ئاوا بڕوات دەسەڵاتە ستەم کارەکەیان لەناودەبات , بۆیە لە ٩ -١٢ – ١٩٤٨ بڕیاری
هەلوەشاندنەوە و دەست بەسەرگرتنی مولک و سامانی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان دەدەن و , ژمارەیەکی زۆر لەئەندامانی ڕاپێچی زیندان دەکەن .
سەرەنجام لەبەرواری ١٢ – ٢ – ١٩٤٩ لەدوای گەڕانەوەی لەنوێژی عیشا ئیمام ( حەسەن بەننا ) تیرۆر دەکەن .