چیا حه‌مه عه‌لی
مێژوى دروستبوونى سارده‌مه‌نى:
سارده‌مه‌نى سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن چینییه‌كانه‌وه داهێنراوه، پاشان هیندییه‌كان لێیان وه‌رگرتن و دواى ئه‌وانیش فارس و عه‌ره‌ب، تا به‌جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه پێكهاته‌ى سارده‌مه‌نى ئه‌و كات میوه و گولأ و بۆنى سروشتى بووه، له‌كۆندا جوتیاره‌كان له‌ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته سارد و شێدارانه‌ى كه بهرتیشكى خۆر ناكه‌ون میوه‌كانیان داناوه تاوه‌كو بۆ وه‌رزێكى تر پارێزگارى لێبكه‌ن به‌هۆى به‌ستنى میوهكهوه به‌هۆى ئه‌م شێوازه‌وه ساردهمهنییهكانیان ده‌ستكه‌وتووه، به‌م شێوه‌یه له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به‌چه‌نده‌ها جۆر سارده‌مه‌نى به‌كارهاتووه تاوه‌كو ئێستا، له‌رۆژگارى ئه‌مڕۆشماندا سارده‌مه‌نى شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌ناو خوارهمهنییهكانى تردا كردوه‌ه‌ته‌وه له زستان و هاویندا به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌نده‌ها ئامێرى تایبه‌ت به ساردكردنه‌وه دروستكراوه.
سووده‌كانى سارده‌مه‌نى:
سوودى سارده‌مه‌نى جیاوازه به‌هۆى ئه‌و ماده سهركییانهى كه‌له‌ناو ساردهمهنییهكهدا به‌كاردێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سارده‌مه‌نییه دروستكرابوو له شیر یان میوه یان شه‌ربه‌ت یان شكولاته له‌م حاڵه‌ته‌دا سارده‌مه‌نییه‌كه هه‌مان سوودى خۆراكى هه‌یه كه له‌پێكهاته سروشتیهكانیدا هه‌یه، پزیشكه‌كان ئامۆژگارى ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن كه نه‌شته‌رگه‌رى ناوده‌میان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌خواردنى سارده‌مه‌نى، بۆ ئه‌و منداڵانه‌ش كه تووشى سكچوون ده‌بن، چونكه وه‌ك ده‌ركه‌وتووه سارده‌مه‌نى تاكه خۆراكێكه كه تواناى جێگیریى هه‌یه له‌ناو گه‌ده‌دا له‌كاتى تووشبوون به سكچوونى به‌هێزدا. جگه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى (له‌وزه‌تێن) ده‌بن نه‌شته‌رگه‌رى ده‌كرێن، كه ده‌بێته هۆى خۆراكپێدان و هێوركه‌ره‌وه‌ى ئازاریان.
بۆیه پێویسته دڵنیابین لهپاكوخاوێنى سارده‌مه‌نى پێش به‌كارهێنانى، ئه‌گه‌رهاتوو له‌دواى خورادن به‌شێوه‌یه‌كى دروست به‌كارهات ئه‌وا زۆر كاریگه‌رى هه‌یه له‌یارمه‌تیدانى هه‌رسكردندا به‌و مه‌رجه‌ى به‌هێواشى و له‌سه‌رخۆیى بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌خێرایى له‌دواى خواردن به‌كارهات ئه‌وا ده‌بێته هۆى تووشبوونى گه‌ده به‌قورس بوون وه‌ستان له ئیشكردن و دره‌نگ هه‌رسكردن، چونكه كاریگه‌رى زوو خواردن و به‌په‌له خواردنى سارده‌مه‌نى دواى نان وه‌ك كاریگه‌رى خواردنى كوڵاو و گه‌رم وایه بۆسه‌ر دیوارى گه‌ده كه ناهێڵێت كاربكات. جگه‌له‌مانه نابێت سارده‌مه‌نى له‌پێش خواردندا به‌كاربهێنرێت، یان دواى مانه‌وه‌ى زۆر له‌به‌ر تیشكى خۆردا، چونكه كاردانه‌وه‌ى به‌هێزى هه‌یه‌و كارده‌كاته سه‌ر په‌رده‌ى گه‌ده‌و وایلێده‌كات كه تووشى هه‌وكردن و برینداربوون ببێت. هه‌روه‌ها سارده‌مه‌نى هه‌ستكردن به‌خۆشى و دڵخۆشى زیادده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه سه‌باره‌ت به نهێنى كاریگه‌رى ئایسكرێم و سارده‌مه‌نییه‌كان له چاككردنى میزاجى مرۆڤ و زیادكردنى هه‌ستكردن به دڵخۆشى و ئارامیى، دواى ئه‌وه‌ى كه ناوچه‌ى دڵخۆشى و به‌خته‌وه‌رى له مێشكدا چالاك ده‌كات. بۆیه زانایان له مه‌ڵبه‌ندى زانیارى و وێنه‌گرتنى مێشك له په‌یمانگاى پزیشكى ده‌روونى له له‌نده‌ن دۆزیانه‌وه كه شیرینى به‌ستوو كارده‌كاته سهرناوچهكانى ده‌ماغ كه به‌رپرسن له هه‌ستى دڵخۆشى و شه‌وق و ئه‌و ناوچانه‌ى كه زاڵن به‌سه‌ر میزاجدا به‌شێوه‌یه‌ى زۆر خێرا و راسته‌وخۆ، كه ئه‌و ناوچانه‌ش له‌پێشه‌وه‌ى مێشكدایه.
زیانه‌كانى سارده‌مه‌نى:
كاتێك له‌وه‌رزى هاونیدا پله‌ى گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه راده‌ى شێ زیاد ده‌كات به‌وهۆیه‌وه مرۆڤ هه‌ست بهگهرمایهكى زۆر و سه‌رئێشه و بێتاقه‌تى ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئاره‌ق ده‌رده‌دات و زۆرجار به‌وهۆیه‌وه په‌نا ده‌به‌نه بهرخواردنى سارده‌مه‌نى، چونكه واهه‌ست ده‌كات به‌وهۆیه‌وه پله‌ى گه‌رمى له‌شى كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته لاى ئه‌وان هه‌ستێكى هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌م شله ساردانهى كه به‌كاریده‌هێنن ده‌بێته هۆى كهمدهدرانى ئاره‌قى له‌شیان كه‌كارى ئه‌و ئارهقكردنه بۆ ته‌ڕو پاراوكردنى له‌شى مرۆڤه و گه‌ڕانه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى سروشتییهتى. به‌ڵام خواردنى خۆراكه گه‌رمه‌كان له‌وكاتانه‌دا یارمه‌تى زیاتر ده‌ردانى ئاره‌قى له‌ش ده‌دات و به‌سوودتره له‌خواردنى سارده‌مه‌نى، جگه له‌وه‌ى كه خواردنى سارده‌مه‌نى زۆر لاى هه‌ندێ كه‌س تووشى سه‌رئێشه‌یان ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى نوێ ده‌ریخستووه كه زیادرۆچوون له خواردنى سارده‌مه‌نى له‌كاته زۆر گه‌رمه‌كاندا ده‌بێته هۆى تووشبوون به نیوه سه‌رئێشه. دكتۆر مدحه‌ت شامى راوێژكارى ته‌ندروستى و خۆراكى گشتى ده‌ڵێت: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه 700 كه‌س ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه كاتێك سارده‌مه‌نى ده‌خۆن تووشى سه‌رئێشه ده‌بن، به‌ڵام هه‌ركات له‌خواردنى وه‌ستاوون ته‌ندروستییان زۆر باش بووه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌وه كه سارده‌مه‌نى كارده‌كاته سه‌ر یه‌كێك له خانه‌كانى ناو ده‌م كه ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر ده‌رپه‌ڕینى خۆراك بۆ مۆخ كاتێك كه سارده‌مه‌نییه‌كه ده‌خۆین ئه‌و ده‌رپه‌ڕینه داده‌به‌زێت و سه‌رئێشه رووده‌دات.