الإثنين , فبراير 9 2026

بۆچی ئیلتیھابی میزەڵدان زیاتر لە ژناندا رووئەدات

د.زانا ئەبووبەکر شەریف*

  • ئیلتیھابی میزەڵدان یەکێکە لە باوترین ئیلتیھابەکان لە ژناندا کە بەھۆی بەکتریاوە رووئەدات.
  • لەبەر ئەم ھۆکارەکانەیە:
    ١) کورتی بۆری میزکردن لە ژناندا کە ٣-٤ سانتیمەترە.
    ٢) دووری نێوان کونی بۆری میزکردن و کۆم کە کەمترە لە ٤.٥ سانتیمەتر.
    ٣) بونی سوڕی مانگانە و ئیلتیھابی ڕەحم لە ژناندا.
    ٤) میز ڕانەگرتن لە ژناندا.
    ٥) سکپڕی.
    sexual activity(٦
    ٧) وەستانی سووڕی مانگانە و کەمبونەوەی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین.

نیشانەکانی بریتین لە :

١) سووتانەوەی بۆری میز.
٢) زۆر چوون بۆ توالێت.
٣) ھەستکردن بە ئازاری سک لە خواروی ناوک.
٤) تەنگەتاوی میزکردن.
٥) بۆنی ناخۆشی میز و ھەندێ کات گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ سوور یان ڕەنگی سپی ھەوری.

تێبینی:

ئیلتیھابی میزەڵدان لە پیاواندا کەمتر ڕووئەدات بەھۆی درێژی بۆڕی میز کە دەگاتە ١٨-٢٠ سانتیمەتر.

شاهد أيضاً

ئافرەتان دوای نەشتەرگەری منداڵبوون چی بکەن

و: چیا حەمەعەلیماوەی چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەری مناڵ بوون لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر دەگۆڕێت بەپێی …