الإثنين , يناير 26 2026

خانمانی دووگیان لە مانگی ڕەمەزاندا

د.ساکار حسێن زبێر*
♦پێویستە خانمانی دووگیان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا, سەردانی پزیشک بکەن و لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوندا بەڕۆژووببن .
ئەو حالەتانەی کە گەر ڕووبەڕووی خاتونی دوگیان بوەوە بەڕۆژوو بون ڕێگەپێنەدراوە:
🔹ڕشانەوە و دڵ تێکهەڵهاتن لە مانگەکانی سەرەتای دوگیانی .
🔹کەمبونەوەی کێشی کۆرپەلە .
🔹ئەو دوگیانانەی کە توشبوی نەخۆشیەکانی ڕاڕەوی میزو میزەرۆن، کە لە پاڵ چاودێری تەندروستی پێویستیان بە خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش شلەمەنیە .
🔹ئەو دوگیانانەی کە توشبوی نەخۆشی شەکرەن و وەرگری ئەنسۆلینن.
🔹لە حالەتی دووگیان بوون بە دوانەیەک یان زیاتر.

ئەونیشانەنەی کە ئاگادارکرنەوەیە بۆ شکاندنی ڕۆژوو ڕاستەوخۆ:
🔹سەرئێشە.
🔹هیلاکی زۆر .
🔹سەرسوران و کێشە لە بینین کە وا لە خانمەکە ئەکات نەتوانێت بەپێوە بوەستێت.
🔹وەستانی جولەی کۆرپەلە بۆ کاتێکی زۆر.

لەکاتی بەرۆژووبوندا:
🔹گەر کەشو هەوا گەرم بوو پێویست دەکات کە بەبەرداوام لە ژورەوە بمێننەوە دوربن لە چونەدەره‌وە بەتایبەت کات نیوەرۆو پاش نیوەڕۆ.
🔹پێویستە خاتوونی دوگیان دوربێت لە هەموو چالاکیەکی هیلاککەر .

هەر حاڵەتێکی دیکە کە پزیشک دیاری بکات..

🔸 پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون
لەکۆمەڵگەی پزیشکی نەیچەر.

شاهد أيضاً

چۆن تا تەمەنی کامڵبوون خۆت لە تێکچوونی خەو بپارێزیت

لاڤان ئیدریسدوای ساڵانێکی زۆر لەو باوەڕەی کە کەمخەوی بەشێکی سروشتییە لە چوونە تەمەن، دەرکەوتووە کە …