یەکشەممە , حوزه‌یران 22 2025

ڕه‌مــــــــــــــه‌زان و.. وێـــستگه‌كانـــــــى وزه‌ى ته‌قــــــوا

به‌شی دووه‌م
نه‌به‌ز هه‌ورامى
داگیرسان بۆ شوكــــــــــــــــــــــــركردن:
شوكركردن ده‌بێ له‌هه‌موو ساتێكى به‌رۆژووبووندا ئاماده‌یى
هه‌بێت، شوكرى نیعمه‌تى ئیمان، شوكرى به‌هیدایه‌تبوونى قورئان له‌مانگى ره‌مه‌زان، شوكرى تێكه‌ڵبوون به‌ كاروانى رۆژووه‌وانان، شوكر له‌سه‌ر ته‌یسیر له‌ فه‌ڕزكردن و..، له‌سه‌ر ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تى خوداوه‌ند به‌گشتى..
كه‌مخه‌ویى و برسێتى و تینوێتی و هه‌مووجۆره‌ خۆگرتنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ش، هه‌ر خۆیان شوكرى نیعمه‌ت بیر ده‌خه‌نه‌وه‌.
شوكركردن له‌گه‌ڵ خۆشیى و چێژى كاتى به‌ربانگكردنه‌وه‌، به‌ربانگكرنه‌وه‌ دیوى ده‌ره‌وه‌ى رۆژووشكاندنه‌، له‌ودیویشه‌وه‌ ده‌بێ رۆح و دڵ به‌ شوكركردن، شه‌حه‌ناتى دى بخه‌نه‌ سه‌ر وزه‌ى ئیمان و ته‌قوا .
(لعلكم تشكرون) یش كه‌ چۆته‌ سه‌ر ئایه‌ته‌كانى باسى ره‌مه‌زان، مه‌قامێكى دیكه‌یه‌ كه‌ده‌بێ له‌ رۆژوودا به‌دیبێت.
كه‌ره‌مه‌زان مانگى شوكركردن بێت له‌سه‌ر نیعمه‌ت (له‌ ئاستى پێویستیه‌كانى ژیاندا)..، به‌رانبه‌ر به‌ زێده‌ نیعمه‌ت و زه‌نگینیى له‌ سامانى مادیى و مه‌عنه‌ویشدا، ئاسان ده‌بێت به‌ خه‌سڵه‌تى دڵ..، به‌مه‌ش نیعمه‌ت له‌وه‌ ده‌پارێزرێ كه‌ بكرێت به‌ هۆكارى توغیان و خۆسه‌پاندن و خودایه‌تى كردن (ان الانسان لیطغى، ان راه استغنى/ اقرا‌‌ء/6ــ 7) ..(هذا من فضل ربي لیبلوني ااشكر ام اكفر../النمل/40) به‌ڵكو ده‌شكرێ به‌ نیعمه‌ت و مایه‌ى ره‌حمه‌ت بۆ كه‌سانى دیكه‌ش…، به‌مه‌ش به‌شێكى دى له‌ مانای ته‌قوا ده‌نه‌خشێنرێت.
مانگـــــــــــى ره‌حمه‌ت و مه‌غفیره‌ت:
له‌ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمى خۆیه‌وه‌یه‌ كه‌خوداوه‌ند ئه‌م مانگه‌مان بۆ ده‌كات به‌مانگى موتته‌قیى بوون و مانگى لێبوردنى گشتى.
هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ش كه‌ئه‌ركى رۆژوومان به‌سه‌ردا ده‌دات، به‌ نمه‌بارانێكى دیكه‌ى به‌زه‌یى خۆى ته‌ڕمان ده‌كات، له‌و كاته‌دا كه‌ئه‌و فه‌رزه‌ گه‌وره‌و گران و سه‌نگینه‌ له‌سه‌ر كه‌سانى نه‌خۆش و ناته‌وان و موسافیر سووكده‌كات. له‌و كاته‌ عیباده‌تى و رۆحانیانه‌ى ره‌مه‌زاندا كه‌نایه‌وێ له‌سه‌ركوتكردنى جه‌سته‌دا رۆبچین..، ته‌یسیر وه‌ك ئه‌سڵێكى قورئانیی و پریشكێ له‌ به‌زه‌یى خوداوه‌ند، له‌ ئایه‌ته‌كانى رۆژووشدا ئاماده‌یى هه‌یه‌.
ره‌مه‌زان مانگى هه‌ستكردنه‌ به‌ ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تى په‌روه‌ردگار، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو خه‌سڵه‌ته‌ له‌ ئێمه‌شدا جیلوه‌ بكه‌ن بۆ ده‌ورووبه‌رمان، ئێمه‌ى باوه‌ڕدار به‌ گشتى پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ناوو خه‌سڵه‌ته‌ى خوداوه‌ندا به‌رخورد بكه‌ین، ده‌سپێكردنى ته‌واوى سووره‌ته‌كانى په‌یامى هیدایه‌ت (به‌ ناوى خودا)به‌و دوو سیفه‌ته‌وه‌ (الرحمن الرحیم)، ده‌سپێكردنى نوێژ و كاره‌كانى ئێمه‌ به‌و دووناوه‌ى خوداوه‌ نه‌ك ناوه‌كانى دیكه‌ى، به‌ڵَگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێویستیه‌ (وه‌ك ئیمام فه‌خرى رازى باسى كردووه‌)، راسته‌ خوداوه‌ند (شدید العقاب) و ( قه‌هار و جه‌ببار)یشه‌، به‌ڵام ره‌حمه‌تى له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌یه‌ (سبقت رحمتي غضبي / فه‌رمووده‌ى قودسیى)، ناوبردنى خوداوه‌ند به‌و دوو ناوه‌وه‌ بۆ ئێمه‌، ده‌بێ ببێته‌ مایه‌ى به‌زه‌یى نواندن سه‌ره‌تا به‌رانبه‌ر به‌ خۆمان، پاشان به‌ ده‌ورووبه‌ر، به‌ ده‌سگرتنه‌وه‌ و زمانگرتنه‌وه‌ له‌ ئازاردان تا نیزیكبوونه‌وه‌ له‌و مه‌قامه‌ى كه‌ بكۆشین له‌ چاوى ره‌حمانیه‌ت و ره‌حیمیه‌تى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌نده‌كانى بڕوانیین، نه‌ك له‌ چاوى خۆمانه‌وه‌، كه‌ بێگومان روانینى ره‌ببانیانه‌ بۆ به‌نده‌كان(هه‌موویان)جیاوازه‌ و، رق و ره‌قیى روانینى مرۆییانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
جا مرۆڤ كه‌ مایه‌ى ره‌حمه‌ت بوو بۆ ده‌ورووبه‌ر (وما ارسلناك الا رحمة للعالمین/الانبیا‌‌ء/107))..، واته‌ پێشتر موتته‌قیى و خۆپارێزه‌ له‌ ئازارگه‌یاندن و شێواندنى پێوه‌ندى مرۆییانه‌.
كرانه‌وه‌ى ده‌ستى به‌خشین:
رۆژووگرتن هه‌ر خۆى ده‌ركردنى زه‌كاته‌ له‌جه‌سته‌ (لكل شيء زكاة، وزكاة الجسد الصیام)، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئاماده‌بوو له‌بوونى خۆى، له‌جه‌سته‌و ژیانى خۆى (به‌خۆبرسیكردن و تینووكردن و خۆگرتنه‌وه‌ به‌گشتیى) ببه‌خشێت و زه‌كات بدات، یان ده‌ستى بچێته‌ نه‌فسى خۆیه‌وه‌، ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى زێتر تێدا ده‌بێت، ده‌ستى بچێته‌ سامان و ماڵیه‌وه‌.
كه‌توانى له‌خۆى ببه‌خشێت، ئیدى ده‌توانێ چاویشى له‌ماڵى كه‌سانى دى نه‌بێت چجاى ئه‌وه‌ى ده‌ستى تێیى بچێت…، ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌مانباته‌وه‌ به‌ر ماناى ته‌قواو خه‌سڵه‌تى موتته‌قییبوون .
گــــــــــــــه‌وره‌یى پاداشت (سووننه‌ت به‌فه‌رز و فه‌رز به‌حه‌فتا ..) :
له‌ره‌مه‌زاندا به‌گشتى ــ وه‌ك گوتمان ــ عیباده‌ته‌كان زۆرترو چڕترو پڕ ئیخلاسترن، پاداشتیش هه‌رخۆى له‌ره‌مه‌زاندا چه‌ند قات ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ى گه‌وره‌ به‌گه‌وره‌یى پاداشت له‌م فه‌رمووده‌یه‌دایه‌ (الصوم لي و انا اجزی به‌) هه‌موو عیباده‌ته‌كان به‌ نیه‌ت و ئیخلاس بۆ خودان، به‌ڵام ناو نه‌بردنى پاداشته‌كه‌، ئاماژه‌یه‌كى گه‌وره‌یى ئه‌و پاداشته‌یه‌، چاوبڕینه‌ پاداشتى گه‌وره‌ش زێتر مرۆڤ له‌ به‌دكاریى ده‌گێڕێته‌وه‌ و بۆ چاكه‌كاریى هانیده‌دات و ..، به‌مه‌ش خشتێكى دى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دیوارى ته‌قوا.
پایه‌ى ئیخلاص و.. مه‌قامى ئیحسان :
به‌رۆژووبوون واته‌ هه‌موو هه‌سته‌كان بخرێنه‌ به‌ر چاودێریى خودایى، هه‌موویان له‌ گوێڕایه‌ڵییدا بن، به‌رانبه‌ر به‌ موباح و حه‌ڵاڵیش چجاى حه‌رام، ئه‌مه‌ش گه‌یشتنه‌ به‌ به‌رزاییه‌كانى په‌یژه‌ى ئیخلاس و پاشان گه‌یشتن به‌ مه‌قامى ئیحسان، ئیحسانیش ــ وه‌ك فه‌رمووده‌ روونى كردۆته‌وه‌ ــ واته‌ وه‌ها خودابپه‌رستین وه‌ك بیبینین (بینیى شهودى) خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و نه‌بینین ئه‌و ئێمه‌ ده‌بینێ، بێگومان هه‌موو باوه‌ڕدارێك ده‌زانێ كه‌ خودا ده‌مانبینێ و ئاگاى لێمانه‌، به‌ڵام هه‌موو هه‌ست به‌و بینینه‌ خوداییه‌ ناكه‌ین، بێگومان هه‌ستكردنه‌كه‌ گرنگه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌شمان بۆ دروست نه‌بوو، رۆژووگرتن ئه‌و یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆۆ دروستبوونى ئه‌و هه‌سته‌، هه‌روه‌ها رۆژووگرتن ــ به‌ پێى فه‌رمووده‌یه‌ك ــ بینینى خۆمانمان له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندا (له‌ قیامه‌تدا) بیر ده‌خاته‌وه‌، چونكه‌ رۆژووگرتن مایه‌ى رووسووریه‌ له‌و كاته‌دا كه‌ به‌ حووزوورى خوداوه‌ند ده‌گه‌ین (… و اذا لقي ربه فرح بصومه../ بوخاریى و موسلیم).
سه‌ركه‌وتنـــــــــــــــــــــه‌كان :
رۆژووگرتن، سه‌ركه‌وتنه‌ به‌سه‌ر شه‌یتانه‌كانى نێوخۆو پاشان ده‌ره‌وه‌دا، بۆیه‌ ئایه‌ته‌كانى رۆژوو (لتكبروا الله‌)شیان به‌دوادا هاتووه‌، بۆیه‌ ره‌مه‌زان به‌جه‌ژن و به‌(ته‌كبیر) كۆتایى پێده‌هێنرێت، دڵخۆشبوون به‌سه‌ركه‌وتنى وه‌ها كه‌م نیه‌، هه‌روه‌ها رۆژووگرتن تاقیكردنه‌وه‌ى گه‌یاندنى باوه‌ڕِداره‌ به‌ پۆلى تازه‌ و پله‌ى به‌رزتر، ده‌بێ دواى ره‌مه‌زان، پاش ده‌رچوون، نه‌یه‌ته‌وه‌ پۆله‌كه‌ى پێشوو، یان پۆلى پار…
ره‌مه‌زان كه‌ گه‌یاندنى تاك بێت به‌سه‌ركه‌وتن و پله‌ى به‌رز، له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌روه‌هایه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ستدێت..، ــ وه‌ك ده‌زانین ـــ له‌مێژووى ژیانى پێغه‌مبه‌ر و یارانى و شۆنكه‌وتووه‌ راسته‌قینه‌كانیدا (س)، ره‌مه‌زان مانگى داهێنان و ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌بووه‌…، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌م به‌رهه‌مى ته‌قوا بووه‌…، هه‌م گه‌یاندنى سێبه‌رى ته‌قوا بووه‌ به‌پانتاییه‌كانى ژیان.
به‌رزبوونه‌وه‌ى دیوارى ته‌قوا:
به‌ (هه‌موو ئه‌مانه‌) و (له‌و كه‌شوهه‌وا سازێنراوه‌)دا، (مووته‌قیى بوون) ده‌بێت به‌حاڵ و به‌خه‌سڵه‌ت له‌رۆژووه‌واندا، به‌مانه‌ رۆژوو ده‌بێت به‌ قه‌ڵغان (الصیام جنة/ بوخارى و موسلیم)، رۆژوو ده‌بێت به‌هۆى خۆگرتنه‌وه‌ له‌بێ فه‌رمانیى، كه‌ (صیام) ماناى خۆگرتنه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ… ئه‌مانه‌ش مانایان له‌ ته‌قواوه‌ نیزیكه‌ ــ ئه‌گه‌ر مانا بیستراوه‌كه‌ى ته‌قوا (خۆلادان له‌ تاوان و پاراستنى سنوورى ره‌زامه‌ندیى خوداوه‌ند بێت به‌ قوڵبوونه‌وه‌ى هه‌ستى چاودێریى خودایى).. كه‌ ره‌مه‌زان به‌مشێوه‌یه‌ ته‌قواى به‌رهه‌مهێنا، ئیدى ته‌قواش هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى له‌دوا ده‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایه‌ته‌كانى ته‌قوادا باسیان هاتووه‌..(ومن یتــــــــــــــــــــــــــــــــق الله یجعل له مخرجا …. ومن یتق الله یجعل له من امره یسرا… ومن یتق الله یكفر عنه سیئاته و یعظم له اجرا..الطلاق/2 ـ 3 ـ 4))..
ژێده‌ر:
1/ محمد نایف معروف/المعجم المفهرس لمواضیع القران الكریم/ط/2/2006″،
2/ الدكتور یوسف القرچضوي/العبادة في الاسلام/ گ/7/ص/153.. له‌ بابه‌تێكى تایبه‌تى دیكه‌دا، كه‌ هه‌ر به‌رهه‌مى مانگى ره‌مه‌زان بوو، به‌درێژى چووینه‌ته‌ نێو باسى(دوعا) وه‌و..ئاماژه‌شمان به‌ ماناكانى ئه‌و دوو ئایه‌ته‌ كردووه‌(نیگایه‌ك به‌ره‌و ئاسۆكانى دوعا/ رۆژنامه‌ى یه‌كگرتوو/322/19 ــ 1/2001).
3/ ئیسلام ئایینى راگرتنى هاوسه‌نگیى نێوان رۆحانیه‌ت و شه‌هوانیه‌ته‌، نێوان روهبانیه‌ت و دونیه‌ویه‌ت و قیامه‌تى بوونه‌. به‌و ناهاوسه‌نگیه‌ ــ وه‌ك لاى شۆنكه‌وتووانى لاده‌ر له‌ ئایینى موساو عیسا دروست بوو، به‌ زاڵكردنى شه‌هوانیه‌ت به‌سه‌ر روحانیه‌تدا یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ــ هاوسه‌نگى ژیان و ئایینداریى تێكده‌چێت.

Check Also

ئاگاداری رۆژی عه‌ره‌فه‌ بن..

ئا: چیا حەمە عەلی ڕۆژی عەرەفە نۆیەمین ڕۆژی مانگی ذي الحجة یە، بە گەورەترین و …

22 کۆمێنت

  1. I’ve read several good stuff here. Definitely worth bookmarking for revisiting. I wonder how so much attempt you set to create one of these magnificent informative site.

  2. I’m extremely impressed along with your writing skills as neatly as with the format on your blog. Is that this a paid topic or did you customize it your self? Either way keep up the nice quality writing, it’s rare to see a great blog like this one these days!

  3. You’ve made some good points there. I looked on the web for more information about the issue and found most individuals will go along with your views on this website.

  4. Excellent blog here! Also your site a lot up fast! What host are you the use of? Can I am getting your associate link for your host? I desire my website loaded up as fast as yours lol

  5. This information is invaluable. How can I find out more?

  6. I constantly spent my half an hour to read this website’s articles every day along with a cup of coffee.

  7. Aw, this was an extremely nice post. Finding the time and actual effort to create a really good article but what can I say I procrastinate a lot and never seem to get anything done.

  8. I want to to thank you for this great read!! I definitely enjoyed every little bit of it. I’ve got you book marked to check out new stuff you post

  9. Hi, just wanted to say, I enjoyed this post. It was funny. Keep on posting!

  10. Avec Inventonslemondedapres, trouvez rapidement des casinos en ligne aux
    catalogues de jeux variés et de qualité supérieure !

  11. 정성과 정보가 가득한 글이네요. 좋은 글 감사합니다!

  12. can i buy clomid without prescription clomiphene or nolvadex for pct where to buy clomiphene price can you get generic clomiphene pills buying clomiphene tablets can i get clomid online can you get clomiphene without a prescription

  13. This website positively has all of the information and facts I needed there this subject and didn’t positive who to ask.

  14. More peace pieces like this would urge the web better.

  15. zithromax 250mg cost – buy flagyl generic flagyl usa

  16. cheap semaglutide 14 mg – buy cyproheptadine 4 mg for sale cyproheptadine 4 mg brand

  17. motilium 10mg pills – order domperidone without prescription order generic flexeril

  18. purchase inderal pills – methotrexate 5mg over the counter purchase methotrexate without prescription

  19. amoxicillin uk – how to buy diovan cost ipratropium 100mcg

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *