به‌شی یه‌كه‌م
نه‌به‌ز هه‌ورامى
(( یا ایها الذین امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب على الذین من قبلكم لعلكم تتقون../..”..
پرسیارى ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه..(برسێتى و تینوێتى رۆژووگرتن، كه له وزه‌ى رواڵه‌تیى جه‌سته كه‌م ده‌كه‌نه‌وه…)، چۆن ببن به وزه بۆ رۆح و ببن به ته‌زوو بۆ رۆشناییه‌كانى ته‌قوا؟…بۆچى له ره‌مه‌زاندا فه‌زاى په‌رستش و ئایینداریى به‌و ئاسته ده‌گۆڕێ، پێوه‌ندى ئه‌م گۆڕانه به ته‌قواوه چیه؟
ئه‌م بابه‌ته به دواى یادخستنه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان وانه‌كانى ره‌مه‌زان و ته‌قواوه‌یه .
گۆڕانكاریه گه‌وره‌كه… له ڕه‌مه‌زانه‌وه..
ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌م مانگه كراوه‌ته ناونیشان، قورئانى پیرۆزه، ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه‌قورئانى تێدا هاتۆته خوارێ، ئه‌و قورئانه‌ى كه‌بوو به‌هیدایه‌ت بۆ مرۆڤایه‌تى، هیدایه‌ت بۆ به‌رچاوروونیى و مانادان به‌ژیان .
((شهر رمضان الذي انزل فیه القرا‌ن هدى للناس و بینات من الهدى والفرقان.. / البقرة/184))
كه‌واته لێره‌وه، له‌مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه گۆڕانكاریه گه‌وره‌كه ده‌ستى پێكرد، گۆڕانكاریى بۆ مانادان به‌ژیانى دونیا، بۆ گه‌یاندنى مرۆڤ به به‌هه‌شتى نه‌مریى (له ڕه‌مه‌زاندا ده‌رگاكانى دۆزه‌خ داده‌خرێن، ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌خرێنه‌سه‌رپشت، شه‌یتانه‌كان كۆت ده‌كرێن)!!.
جا كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانى تێدا هاته خوارێ، قورئانیش كتێبى هیدایه‌ته بۆ مرۆڤ.. ئیدى ده‌بێ له ئاست ئه‌و ستایش و گه‌وره‌یى و تایبه‌تمه‌ندیه‌ى ڕه‌مه‌زاندا، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تى گه‌وره بكرێت (ذلك ومن یعظم شعائر الله فانها من تقوى القلوب/الحج /32 )) .. ئیدى به به‌رزڕاگرتن و مافپێدانى شه‌عیره‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك رۆژووگرتن، ئامانجى مانگه‌كه (لعلكم تتقون) به‌دیدێت.
به گه‌یشتنیش به وێستگه‌كانى ته‌قوا، قورئان ده‌بێت به‌جۆرێكى دى له هیدایه‌ت بۆ مه‌ردانى موتته‌قیى (هیدایه‌ت جۆرى زۆره)..(( ذلك الكتاب لا ریب فیه هدى للمتقین/ البقرة/2)).
مانگى ڕه‌مه‌زان وه‌ك قورئانى تێدا هاتۆته خوارێ، خوڵقێنه‌رى كه‌شوهه‌واى گۆڕانكاریى قورئانیى و جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه قورئانیه‌كانیشه، مانگى به قورئانیى كردنى ژیانه .
زێده‌ڕه‌ویى نیه ئه‌گه‌ر بڵێین له ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زاندا (مانگى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئان)، پوخته‌یه‌ك له فه‌رمان و وه‌زیفه قورئانیه‌كان دێنه جێبه‌جێكردن..، یان زه‌مینه بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌سازێنرێت..، یان وزه‌ى جێبه‌جێكردنیان له مرۆڤدا ده‌بووژێنرێته‌وه ــ وه‌ك به‌ره‌به‌ره ده‌چینه سه‌رى ــ.
ڕه‌مـــــــــــــــــــــه‌زان و.. وێستگه‌كانى وزه‌ى ته‌قــــوا:
گومانى تێدا نیه هه‌موو جۆره په‌رستشه‌كان دوو دیویان هه‌یه، دیوێكى ده‌ره‌كیى و رواڵه‌تى، له‌گه‌ڵ دیوێكى نێوه‌كى (قه‌لبى) و روحیى، ته‌نانه‌ت ئیمانیش ــ كه سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى په‌رستش و چاكه‌كاریه‌كانه ــ هه‌مان دوو دیوى هه‌یه، ئیمانى وه‌ها هه‌یه هه‌ر سه‌رزاریه و به‌دڵ نه‌گه‌شتووه (….الذین قالوا امنا بافواههم ولم تؤمن قلوبهم/المائدة/41).
ئیمان له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا له قورئاندا پێوه‌ستكردنى به‌دڵه‌وه له‌نیزیكه‌ى (87) ئایه‌تدا ئاماژه‌ى پێكراوه.
ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌رك و فه‌رمانێكى دیكه‌ى ئایینیش، له پێشه‌وه دیوێكى نێوه‌كى هه‌یه ئه‌وجا ده‌ره‌كی:
برایه‌تى كه‌پێوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى بڕوادارانه، ده‌بێ له دڵه‌وه سه‌رچاوه بگرێت (الف بین قلوبهم/الانفال/63)..ئه‌گه‌ر له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژگارى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) دڵه‌كان یه‌كنه‌خرابان، ده‌سته‌كان و جه‌سته‌كانیش ئاوێته نه‌ده‌بوون تا ئاستى یه‌كجه‌سته‌یى (…كمثل الجسد الواحد..).
به‌یعه‌ت كه‌به‌رواڵه‌ت ده‌ستدرێژكردنه بۆپه‌یماندان، به‌یعه‌تى موسڵمانبوون یان به‌یعه‌تى كار‌و تێكۆشان، هه‌مان دوو دیوى هه‌یه (اذ یبایعونك تحت الشجرة.. فعلم مافى قلوبهم..الفتح/18))..(له گه‌ڵ جووڵه‌ى زمان و لێویاندا یان راكێشانى ده‌ستیاندا بۆ به‌یعه‌ت، خودا به‌جۆرى لێدان و به‌مه‌یل و ئاماده‌یى دڵیشیانى ده‌زانى كه‌چه‌ند پڕ هیممه‌ت بوون بۆى).
له‌قوربانیى كردنیشدا، خواى گه‌وره ته‌قواى ده‌وێت، نه‌ك دیوه ده‌ره‌كیه‌كه، نه‌ك گۆشت و خوێن (لن ینال الله لحومها ولا دمائها و لكن یناله التقوى منكم../الحج/37)، ئه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌مى ته‌قواش بۆ مرۆڤ خۆى ده‌بێ، نه‌ك بۆ خوداوه‌ند.
دیوه ده‌ره‌كیه‌كه‌ى رۆژوو، خۆگرتنه‌وه‌یه له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و زێده‌گۆیى و هتد..، به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه له‌و دیوه‌وه‌یه كه‌ته‌قوایه، جا ئێستا با بپرسین رۆژوو چۆن ده‌بێت به‌ته‌قوا؟ برسیكردنى جه‌سته چۆن بكرێته هۆى تێركردنى رۆح، یان تینووكردنى چۆن تینوێتى رۆحى پێبشكێنرێ، یان چۆن بتوانین له‌تینوێتى ره‌مه‌زاندا ــ مه‌ولاناى رۆمى واته‌نى ــ “فێرى هونه‌رى تینوێتیى (عیشق) ببین نه‌ك ئاوخواردنه‌وه”.
قورئان له‌ئایه‌ته‌كانى باسى رۆژوودا (183ــ187/ البقرة)، سه‌ره‌تا له‌دیوه نێوه‌كییه‌كه‌وه، له‌ته‌قواوه ده‌ستپێده‌كات (یا ایها الذین امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب على الذین من قبلكم لعلكم تتقون..) پاش ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وجا ده‌چێته‌سه‌ر دیوه ده‌ره‌كیه‌كه‌ى (..ایاما معدودات..) ماوه‌و كاتى به‌رۆژووبوون و كێ بیگرى و كێ نه‌یگرێ..
ڕه‌مه‌زان .. گۆڕ‌انى فه‌زا و كه‌شوهه‌واى په‌رستش و ئایینداریى:
خوداى گه‌وره كه‌ده‌یه‌وێ به‌رۆژووگرتن ته‌قوامان تێدا دروستبكات، خۆى له‌مه‌وسیمى مانگى ره‌مه‌زاندا، كه‌شوهه‌واى بۆ موتته‌قیى بوون به‌سازگاریى سازاندووه،..له ڕه‌مه‌زاندا هه‌موو شته‌كان ده‌گۆڕێن:
رۆژو شه‌وه‌كان، په‌رستش و پاداشته‌كان، نیعمه‌ت و ناڕه‌حه‌تیه‌كان، ڕه‌فتارو كار‌و تێكۆشان ..ده‌سه‌ڵاتى شه‌یتانه‌كان..، ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ودۆزه‌خ..، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه‌گوتمان ره‌مه‌زان هه‌ر خۆى مانگى ده‌سپێكى گۆڕانكاریی بووه به‌ره‌و هیدایه‌ت به نوورى قورئان ..
كه‌ژینگه‌ش پاك و ساز بوو، مرۆڤیش پاك و ساز‌و ته‌ندروست ده‌بێت، كه‌هه‌موو شته‌كان له(ژینگه)و له فه‌زاى ئایینداریى و عیباده‌تیشدا گۆڕان، ئیدى ده‌بێ كه‌سه‌كانیش بگۆڕێن، گۆڕان تائاستى پاكژبوونه‌وه‌و له‌دایكبوونه‌وه، له‌دایكبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌مرۆڤ به گوڕِتر ده‌خاته سه‌ر رێگه‌ى به‌ره‌و كه‌ماڵچوون، ئاخر مرۆڤه‌كان به‌په‌رستشى گه‌وره له‌دایكده‌بنه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌فه‌ریزه‌ى حه‌ج جێبه‌جێده‌كات ــ وه‌ك حه‌دیس ئاماژه‌ى پێكردووه ــ پاكژ ده‌بێته‌وه وه‌ك پاكژیى رۆژى له‌دایكبوونى ..ره‌مه‌زانیش مانگى پاكژبوونه‌وه‌یه وه‌ك له‌دایكبوونه‌وه…
جا ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه به‌و مه‌به‌سته‌یه‌و بۆ وه‌رگرتنى وزه‌ى ژیانى قورئانیه، بۆ كرانه‌وه‌ى ده‌رگاكانى مووته‌قیى بوونه.
سه‌حه‌ر.. ده‌رگاى چوونه ژووره‌وه له ته‌قوا :
پارشێوكردن له‌كاتێكى زۆر تایبه‌تدایه، كاتێكى پڕ له ئاماده‌یى روحیى وزه‌به‌خش، كاتێكى ئارام و پڕ له‌سكوونه‌ت و به‌ره‌كه‌ت، هه‌ر بێداربوون له‌و كاته‌دا مرۆڤ ده‌خاته نێو دونیایه‌كى دیكه‌وه، دونیایه‌كى دیكه له‌بیركردنه‌وه و ڕامان و هه‌ستكردن به‌سه‌فاوه‌ت.
ئێمه له‌سه‌حه‌ردا بۆ خواردنى دووپارووه نان و قومێ ئاو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، كه‌چى ئه‌م خوانى نان و ئاوه ده‌مانباته سه‌رخوانێكى روحى، وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كى جه‌سته‌یی وه‌رده‌گرین، وزه‌یه‌كى روحییش بۆ ماوه‌ى به‌رۆژووبوونه‌كه وه‌رده‌گرین، ئه‌م له‌خه‌و هه‌ستانه ده‌بێت به‌بێداریى، جیاواز له‌كاته‌كانى دیكه‌ى له‌خه‌وهه‌ستان..، جا به‌شه گه‌وره‌كه‌ى به‌ره‌كه‌تى سه‌حه‌ر (تسحروا..، فان في السحور بركة/ بوخارى و موسلیم) ئا ئه‌مه‌یه، ئاخر كه‌فریشته‌كانیش به پێى فه‌رمووده‌یه‌كــ دروود بۆ بێدارانى سه‌حه‌ر ده‌نێرن، له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه‌ئه‌وان له‌و كاته‌دا هه‌ستاون بۆ نان وچا خواردن، به‌ڵكو ده‌شێ له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت كه فریشته‌كان بێدارانى سه‌حه‌ر به‌هاومه‌جلیسى خۆیان بزانن له‌په‌رستش و ته‌سبیحات كردن‌دا، به‌میوان و هاوخوانى خۆیانیان بزانن له‌سه‌رخوانى روحیى.
بێداریى له‌و كاته‌دا ده‌شێ ببێت به (قیام)، شه‌ونوێژ ئه‌و عیباده‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه‌له‌و كاته‌دا كه‌مه‌ندكێشمان ده‌كات، ئه‌و شه‌ونوێژه‌ى كه بۆ موحه‌ممه‌دى پێشه‌وامان(د.خ) بوو به به‌شێك له وزه‌ى وه‌زیفه‌ى پێغه‌مبه‌رێتى، هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر ژوانگه‌ى موسته‌غفیرینه (و بالاسحار هم یستغفرون/الذاریات/18)، كاتى تایبه‌تى دوعاكردنیشه..
به‌ره‌كه‌تى سه‌حه‌ر و ئه‌و وزه ئیمانیه‌ى كه لێی وه‌رده‌گیرێ، مرۆڤ به ئاماده‌ییه‌كى زێتره‌وه ده‌داته ده‌ست كاتێكى دیكه كه‌كاتى فه‌جره، نوێژى سووننه‌ت و فه‌رزى به‌یانى به‌شه‌وقه‌وه ده‌كرێت (ئه‌وانه‌ى رۆژانى دى نوێژى به‌یانیان له‌لا قورسبووه، كردنى له‌ره‌مه‌زاندا له‌لایان سووك ده‌بێت)، ئاماده‌یى بۆ به جه‌ماعه‌تكردنیشى زێتره..(ئه‌وانه‌ى جاران له‌ماڵه‌وه ده‌یانكرد، له‌ره‌مه‌زاندا ده‌یبه‌ن بۆ مزگه‌وت و بۆ نێو ریزى جه‌ماعه‌ت) پاش نوێژیش ئاماده‌یى بۆ خوێندنى زیكر و ئه‌ورادى مه‌ئسوور ئاماده‌ییه‌كى تره ..، ئیدى هه‌ر ئه‌م وزه ئیمانیه‌و به‌ره‌كه‌تى سه‌حه‌ر، له عیباده‌تى فه‌جره‌وه ده‌مانداته ده‌ست عیباده‌تى چێشته‌نگاو، پاشان نوێژى نیوه‌ڕۆو ئێواره، دواتر شێوان و به‌ربانگكردنه‌وه و ئاماده‌یى ده‌روونیى بۆ شوكركردن.. دواتر به نوێژى خه‌وتنان و نوێژى پڕ له نهێنى ئیمانیى و پڕ له‌راز و نیازى ته‌راویحمان ده‌سپێرێت.. تا ده‌گه‌ینه‌وه كاتى پڕ به‌ره‌كه‌تى سه‌حه‌ر .
به‌م شێوه‌یه ئه‌م گۆڕانكارییه له‌په‌رستشه‌كانداو ئه‌و وزه ئیمانیه له‌سه‌حه‌ره‌وه، سات به‌سات و پاشان رۆژ به‌رۆژ له‌گه‌وره‌بووندا ده‌بێت، تا ده‌بێت به‌وزه‌یه‌ك بۆ ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵ، كه‌مرۆڤ به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانى ته‌قوا، به‌ره‌و قورئانیى بوون و ره‌ببانیى بوون ده‌بزوێنێ..
ئه‌گه‌ر به‌خێرایی بچینه به‌رده‌م هه‌موو جۆره‌كانى دیكه‌ى په‌رستش له ره‌مه‌زاندا، ده‌بینین هه‌ریه‌كه‌یان زیندوویه‌تى و چێژێكى دیكه‌ى هه‌یه و..، هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك ده‌بێت به وێستگه بۆ وه‌رگرتنى وزه‌ى ته‌قوا…
دوعــــــــــــا..(مۆخى عیباده‌ت):
وه‌ك ده‌زانین زمانى دوعا‌و پاڕانه‌وه له‌كاته‌كانى سه‌حه‌رو به‌ربانگكردنه‌وه‌و كاته‌كانى دیكه‌ى ره‌مه‌زاندا، زمانێكى دیكه‌یه، زمانێكه توندتر به‌رۆح ودڵه‌وه پێوه‌ست بووه، به‌پێى دوو ئاماژه‌ى ئه‌و ئایه‌ته‌ى ڕیزى ئایه‌ته‌كانى رۆژووش (183 ــ 187/ البقره) كه‌باس له‌دوعا ده‌كات، په‌رده‌ى نێوان به‌نده‌و خودا له‌ره‌مه‌زاندا شه‌فافتره (واذا سالك عبادي عني فاني قریب اجیب دعوهة الداعي اذا دعان..) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كان پرسیار و داوایان له‌من هه‌بوو (من نیزیكم)، نافه‌رموێ ئه‌ى پپَغه‌مبه‌ر تۆ پێیان بڵێ من نیزیكم، گوتنه‌كه له‌سه‌ر زمانى خودا خۆیه‌تى، ئاخر كه‌باوه‌ڕداران پرسیاریان له‌باره‌ى زۆر شتى دیكه‌وه ده‌كرد، خواى گه‌وره ده‌یفه‌رموو ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ پێیان بڵێ ..(یسالونك عن الروح؟ قل الروح من امر ربي ..)…(یسالونك ماذا ینفقون؟ قل العفو ..)…، به‌ڵام لێره‌دا نافه‌رمومێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ پێیان بڵێ (قل)…، به‌ڵكو خودا راسته‌وخۆ ده‌فه‌رموێ (من نیزیكم..).
ئاماژه‌یه‌كى دى، پێشخستنى وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌رله دوعا، وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر دوعایان كرد، نافه‌رموێ ئه‌گه‌ر دوعایان كرد وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه..(اجیب دعوة الداعي اذا دعان)، ده‌شێ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى نیزیكى دوعا بێت له قه‌بووڵبوونه‌وه.
گه‌یشتن به‌مه‌قامى سه‌بر (بورده‌باریى) :
سه‌بر كه‌پێویستیه‌كه له‌پێویستیه مه‌عنه‌ویه‌كانى ژیان به‌گشتى و..، له به‌رانبه‌ر زۆر پێشهات و كاره‌ساتدا ده‌توانێ ببێت به‌قه‌ڵغان و راگرێكه له‌راگره‌كانى سه‌قفى ژیانى ئیمانداریى، ره‌مه‌زان ماناكانیمان له لا تۆختر ده‌كاته‌وه، ره‌مه‌زان باسى سه‌برمان بۆ ناكات، به‌ڵكو به‌ره‌و (صابر)یى هه‌نگاومان پێهه‌ڵده‌گرێت.
سه‌برگرتن نیوه‌ى رۆژووه (الصبر نصف الصیام/ ابن ماجه)، سه‌بریش به شێكه له‌ئیمان، له فه‌رمووده‌یه‌كى دیكه‌شدا ــ به ریوایه‌تى ئه‌حمه‌د و ئیبن حه‌ببان و به‌یهه‌قیى ــ سه‌بر وه‌ك ناسنامه دراوه‌ته پاڵ مانگى ره‌مه‌زان (صوم شهر الصبر، و ثلاثه ایام من كل شهر، یذهبن وحر الصدر).
سه‌برگرتن له‌سه‌ر وازهێنان له‌موباح وحه‌ڵاڵ چ جاى حه‌رام، بۆ زاڵكردنى روحانیه‌ته به‌سه‌ر شه‌هوانیه‌تى جه‌سته‌دا، به‌گشتى بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر شه‌یتانى نه‌فسدا، مرۆڤ تا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نێوه‌كییه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌یتانى نه‌فسدا به ده‌ست نه‌هێنێ، ناتوانێ به‌سه‌ر شه‌یتانه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
به‌رهه‌مى ئه‌و خۆراهێنان و زاڵبوونه‌ش به‌سه‌ر شه‌یتاندا، ده‌ڕژێته نێو سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى ته‌قواوه.
Check Also
فەوزیە قاجۆ بناسە
بەیان نوریسەبارەت بە فەوزیە قاجۆ، ساڵی 1953 لە شاری ئامودە لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە، …
Every second counts—make your mark in the online gaming world! Hawkplay
watch porn video
watch porn video