Tuesday , April 30 2024

‎ژن لە زەمەنی بەربوونەوەی ڕۆحی مێینەیی بۆ ناو مۆدە

‎خەرمان عبدالكریم علی
‎ئەگەر چی ئێمەی ژن هەمیشە پەروانەیەكی ڕەنگدارمان ئەوێت، لەدەوری ئاورنگی ڕومان شنەبای لیقای هەبێت، هەستی مرۆڤبوونی هەبێت و هەر ڕەنگێكی فێنكیەك بدات بەدڵ و ڕۆح ئاوبدات، بەڵام خەریكە فرەیی ڕەنگەكان دەبێتە مانشێتێك بۆ تێكدانی تەنانەت خودی ڕەنگی ڕوخسارە درەوشاوەكان، ژن لەچوارچێوەی دیوارەكاندا ئەگەر بهێڵرایەتەوە دەیانوت لەزیندانی ماڵدا لەقەفەز كراوە، ئێستا ژنان لەدەرەوەو لەسنوری ئازادیەكانیشیدا بەو پەڕی توانایەوە كێبڕكێ دەكات بۆ گەشتن بەلوتكەی سەركەوتن و خۆ سەلماندن، كەچی هەر ژنێكی تر لەكێشمەكێشی خستنی و هێنانە خوارەوەی ئاسۆی ڕویدا چاویلكەی ڕەش دەكاتە چاوی و هەزاران نازناوی نابەجێ و قێزەونی بۆ دەكاتە ملوانكەی پیرۆزبایی مارس و لەبەر ئاوێنەیەكی لێڵدا هەڵیدەواسێت بەملیداو پیی دەڵێت تۆ شیاوی ئێرە نیت، لەكاتێكدا ئەوەی ژنێكی سەركەوتوو خاوەن ئەزمون پێی گەشتووە، دەكرێت دەرفەت و هەزاران هەلی زێڕین بكاتە دیاری بۆ ئەوانی تر، بەبێ ئەوەی ورتەیەك لە دەمی دەرچێت سەنگ لەجێی خۆیدا هەزاران جار سەلمێنەری رووی مرۆڤە نەك قاڵەقاڵەكان
‎یەخەی هەر ژنێك لەمارس و تەواوی ڕۆژو مانگەكانی ساڵ دەبێت بگاتە لوتكەو مرواری بۆ بچنرێت، نەك بەگوڵێك یان وتەی هەزاران بەلارێدابەر، پیرۆزبایی لەتاكە رۆژێكدا ئاڕاستە بكریت
‎ژن بوون هونەرە لیزانینە توانایە خود سەلماندنە گەیاندنی پەیامی بێدەنگی دایكانەیە، لەهەموو سەردەم و كاتێكدا مەرج نییە بەهەموو مێینەیەك بوتریت ژن چونكە هەندێك بونەتە ناشرین كاری ووشەی ژن و شێواندنی ئەو ڕێزە گەورەی خالق لە خودی ژنی ناوە, فێربوون و تێربوون لەو ڕووەی كە زەمەنە یەك لەدوای یەكەكان بەڕوخسار دەناسێنێت نەك شاردنەوەی تاڵە سپی و چرچە پڕ حیكمەتەكانی ڕۆژگار لەڕوتان فێربن مۆدە لەبەرگدا نییە لەزانین و خۆ لەجێگە دانەنێكە لەمنداڵێك بۆ گەورەیەك ئەمەیە جیاوازی فكری ژن بوون

Check Also

خزمەت نەکردنیان برینەکەیان سەختتر دەکات

هەڵاڵە محمد الماسئەنفال ئەو برینە ساڕێژنەبووەی گەلی کوردە کە زۆر ئەستەمە لەبیر بکرێ، ١٤/٤ساڵیادی ئەنفال …

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *