و: چیا حه‌مه‌عه‌لی
مه‌رجی سه‌ره‌كى نوێژ كردن ده‌ستنوێژگرتنه، ئاشكرایه هیچ فه‌رمانێكى خواى گه‌روه‌ش بی َ هوده نیه، كاتێكیش كه ده‌ستنوێژى واجب كردوه له‌سه‌ر موسڵمان بێگومان حیكمه‌تى خۆى هه‌یه.
ده‌ستنوێژ یه‌كێكه له‌و په‌رستشانه‌ى كه موسڵمان خۆى پێ ئاماده‌كات تا له‌نێوان ده‌سته‌كانى خواى گه‌وره‌داو له‌نوێژدا بوه‌ستێت، ده‌ستنوێژ ته‌نها پاككردنه‌وه‌و شۆردنى هه‌ندێك به‌شى له‌ش نیه، به‌ڵكو كاریگه‌رییه‌كى ده‌رونى رۆحی ده‌به‌خشێت به مرۆڤ، ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینیت له‌وه‌ى كه مرۆڤى موسڵمان به‌هۆى ده‌ستنوێژه‌وه هه‌ست به بێدارى و چالاكى ده‌كات.
نهێنى ده‌ستنوێژیش له‌وه‌دایه‌كه خواى گه‌وره ئه‌و شوێنانه‌ى له‌شی كه‌دیاری كردوه بۆ ده‌ستنوێژ گرتن‌و شۆردن‌و پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و شوینانه‌ن كه به‌ده‌ره‌وه‌ون‌و به‌رده‌وام توشی چه‌نده‌ها میكرۆب‌و به‌كتریا ده‌بنه‌وه.
خواى گه‌روه له‌قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت: “یا أیها الذین امنوا إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأیدیكم إلى المرافق وامسحوا بر‌ؤوسكم وأرجلكم إلى الكعبین، وإن كنتم جنبا فاطهروا” المائدة: 6، هه‌روه‌ها له چه‌ند ئایه‌تێكى تردا باسی پاكوخاوێنى وخۆشۆردن ده‌كات، هه‌ر بۆیه له ڕۆژیكدا 5 جار ده‌ستنوێژ گرتنى واجب كردوه و، چه‌ند خۆشۆردنێكى داناوه بۆ موسلمان، هه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م مه‌رجى موسڵمان بوونى كه‌سێك خۆشۆردن‌و خۆپاككردنه‌وه‌یه، دواتر شایه‌تمان هێنانه.
یه‌كێك له‌سوده‌كانى ده‌ستنوێژ له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه ئه‌وه‌یه كه توره‌یی ناهێڵیت، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تى: “إن الغضب من الشیطان، وإن الشیطان خلق من النار، وإنما تطفأ النار بالما‌ء، فإذا غضب أحدكم فلیتوضأ”،واته: “توڕه‌یی له‌شه‌یتانه‌وه‌یه، شه‌یتانیش له ئاگر دروست بووه، ئاگریش به ئاو ده‌كوژێته‌وه، با هه‌ریه‌ك له‌ئێوه كه‌توڕه‌بوو ده‌ستنوێژبگرێت”.
شۆردن‌و ده‌ستپێداهێنانى ئه‌ندامانى له‌ش ده‌بێته هۆى چالاككردنى سوڕى خوێن‌و پاككردنه‌وه‌ى له هه‌موو ژه‌هراوى بونێك‌و ئازار كه‌مده‌كاته‌وه، چونكه به‌هۆى ده‌ست پێداهێنانه‌وه ماده‌ى ئه‌ندورفین ده‌رده‌درێت كه ماده‌یه‌كى ئازار شكێنه.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى نوێ‌دا كه‌توێژه‌ره‌وانى زانكۆى كولارادوى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یان كردووه، سه‌لماندوویانه كه پێستى مرۆڤ به‌تایبه‌تى پێستى ناو ده‌ست زۆرترین جۆرى به‌كتریاو میكرۆب له‌خۆ ده‌گرێت، كه زیاتر له 150 جۆرى جیاواز ده‌بێ، ئه‌م به‌كتریاو میكرۆبانه له‌كه‌سێكه‌وه بۆكه‌سێكى تر‌و له ده‌ستى راست بۆده‌ستى چه‌پ وله نێوان ڕه‌گه‌زى نێر‌و مێدا جیاوازن و هیچیان له‌وى تریان ناچن، تاكه‌چاره‌سه‌ر بۆنه‌مانى ئه‌م ژماره زۆره‌ى به‌كتریا ته‌نها شوردنى ده‌سته‌كانه چه‌ند جارێك له‌ڕۆژێكدا، كه‌موسڵمان له ڕۆژیكدا لانی كه‌م 5 جارده‌ستنوێژ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ نه‌هێشتنى هه‌زاره‌ها میكرۆب‌و به‌كتریای ناوده‌م و لوت و ده‌ست‌وقاچه‌كان‌و پێستى مرۆڤ.
ئاو له ده‌م وه‌ردان ده‌بێته هۆى پاكبوونه‌وه‌ى هه‌موو به‌شه‌كانى ده‌م له‌هه‌موو جۆره به‌كتریایه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى نه‌هێشتى نه‌خۆشیه‌كانى پووك‌و هه‌وكردن و كلۆربوونى ددان‌و نه‌مانى بۆنى ناخۆشی ناوده‌م.
ئاوله لوت دانیش ده‌بیته هۆى نه‌هیشتنى تۆز‌و میكرۆب‌و نه‌گواستنه‌ى بۆ سییه‌كان.
شۆردنى ده‌م‌وچاو ده‌سته‌كان پێست پاكده‌كاته‌وه له هه‌موو پیسی ومیكرۆب‌و ئاره‌قێك، كونه‌كانى پێست ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ى باشتر هه‌ناسه بدات، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌وریه‌ى كه پێست ده‌ریده‌دات لاده‌بات.
شۆردنى قاچه‌كان و ده‌ستپێدا هێنانى، پێست ده‌پارێزیت له توشبوون به كه‌ڕووى قاچ‌و زۆرنه‌خۆشی تری پێست.
به‌هۆى به‌رده‌وام ده‌ردانى چه‌ورى پێسته‌وه، زۆر به‌كتریا بۆلاى خۆى ڕاده‌كێشێت‌و وله‌سه‌ر پێست گه‌شه‌ده‌كات‌و زۆر ده‌بێت، ده‌ستنوێژ گرتن به‌ڕێك‌و پێكى وبه‌رده‌وام رێگایه‌كى كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتى ئه‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه له‌سه‌ر پێست.
سه‌رچاوه: موسوعة الإعجاز العلمي في القرا‌ن الكریم
Check Also
داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان
ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …
Rise to the challenge and dominate the online gaming world! Hawkplay
Grateful for the tips, thanks for writing this!
Thank you for sharing such valuable insights!
I do not even understand how I ended up right here, but I thought this post
was once good. I don’t recognise who you are but definitely you are going to a well-known blogger when you are
not already. Cheers!
This is exactly what I was looking for. Thanks for the detailed explanation! https://metasmak.com/