شەممە , كانونی یه‌كه‌م 14 2024

پڕۆژەیەکی هاوبەشی خانمانی سێ ڕێکخراوە ئیسلامیەکە

ئا:شادان
ڤیستیڤاڵی بەھاری خانمان، کە بیرۆکە وپڕۆژەی هەرسێ ڕێکخراوە ئیسلامیەکەیە لەڕۆژانی 5بۆ7مانگی سێ بۆیەکەمین جار لە فامیڵی مۆڵ سازدەکرێت، چالاکیەکان خۆیدەبینێتەوە لە
-نمایشی جل و بەرگ حیجاب – کوردی – منداڵان
-چالاکی قوتابخانەی منداڵان
-نمایشی کاراتی
-ھەڵبژاردنی دایکی نمونەی
-چالاکی بازاڕگەری و خستنەڕوی کاڵاکان
-چالاکی ھونەرمەندان.
بۆ وردەکاری زیاتر سایتی ئایندەسازی سەردانی پێشانگاکەی کردوو، یەکێک لە ڕێکخەرانی فیستیڤاڵەکە خاتوو (خاتوو بەیان نوری) مان دواندن.


ئایندەسازی: چۆن بیرتان لەكارێكی وا هاوبەش كردەوە؟
‎بەیان نوری: ئەم سێ ڕێكخراوە نزیكی سێ ساڵە دەستەیەكی هاوبەشمان هەیە، لەم دەستەیە زۆر جار ئاڵوگۆڕی بیرو ڕا دەكەین تێیدا، لەگەڵیشیدا دەمانەوێت چالاكی ڕۆژانەمان هەبێت، دووساڵی پێشت چالاكی هاوبەشمان بە سیمینار هەبووە، بەڵام ئەمساڵ چالاكییەكەمان گەورەتر كرد كە خۆی لە ڤیستیڤاڵە دەبینێتەوە، كە چالاكییەكی سێ ڕۆژەی هەمەڕەنگە.
‎ئایندەسازی: ئەو دەستەلەكێ پێكهاتووە، ئامانجتان لەدرووستکردنی چیبوو؟
‎بەیان نوری: هەر یەكەمان بە دوو ئەندام بەشدارە سكرتێرەو یەكێكی دیكە جگە لەوە كەسی بێ لایەنیش لەنێو ئەم دەستەیە هەیە، هەم بۆ ئاڵوگۆڕی بیرو ڕا هەم بۆ چالاكیی هاوبەش پێكمان هێناوە.
‎ئایندەسازی: لەم چالاكییە زیاترجەختیتان لەسەر كاری خانمان و ئیشی دەستی و كاری سەربەخۆیی ئەوان كردووە؟
‎بەیان نوری: هەر سێ ڕێكخراوەكە كار لەبواری ئافرەتان دەكات و پاشان ئەم بارودۆخەی ئێستای عێراق و كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت ، کزی لایەنی ئابوری وایكردووە زۆرێك لەخانمان دەستیان داوەتە كاری دەستی وەك ژنانی زوو ئێمە دەزانین ژنانی زوو ، زۆریان خەریكی كاری دەستی دەبوون، زۆرێك لەبەرهەمەكانی كاری دەستی ئافرەتان لەناو خێزانەكان بەكارهاتووە، دواتر گۆڕا شتی هاوردە زیاتر دەهات، ئێستا جارێكی تر گەڕاوینەتەوەو ئافرەتان كاری دەستی خۆیان دەكەن، دەیانەوێت بەڕەنجەشانی خۆی هاوكاری خێزانەكەی بێت دەستخۆشی و پشتگیریان لێ دەكەین.
‎ئایندەسازی: بەدەمەوە چونی خاوەنكارو كۆمپانیاو هاوڵاتیان بۆ ڤیستیڤاڵەكە چۆن بوو؟
‎بەیان نوری: ئەوانەی خۆیان بەرهەمیان هەیەخۆیان زۆر بەجوانی هاتونەتە پێش و بەرهەمی زۆرو شتی جوانیان عەرزكردووە، ئەوە مەبەستی ئێمەش بووە كەپشتگیری ئەم خانمانە بكەین لەم بوارانە، بەڵام وەك سەردانی كەران و شت كڕین بەپێی پێویستی نەبوو لەجێی تموحی ئێمە نەبوو ئیتر ئایا ئەوە پەیوەستە بە كزی باری ئابووری هەموو خێزانەكان یان پەیوەستە بەكاتەوە، ئەوەیان ئێستە ناتوانین شیكردنەوەیەكی زانستی بۆ بکەین، بەلام هەست دەكەین هەندێكیان فرۆشیان باشترەو هەندێكیان فرۆشیان كەمە.
‎ئایندەسازی: ڕیكلام چ ڕۆڵێكی بینی لە زیاتر دەرخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە؟
‎بەیان نوری: هەفتە زیاتر لەكەناڵی سپێدە و سپێدە fm، پەیام ئەم كەناڵانە ڕیكلامیان بۆ كرد وە لە سۆشیەڵ میدیاش، بەڵام وا هەست ناکەم ئەم ڕیكلامانە ئەوەندە بەهێز بوبن كە ئەو جەماوەرەی دەمانویست روو بكاتە پێشانگاکەولەجێی تموحی ئێمەنەبوو.

Check Also

کاریگەرییە ئەرینی ونەرێنییەکانی سۆشیال میدیا لەسەردەمی دیجیتاڵیدا

فاطمە عەلیکاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر تاک و کۆمەڵگە قووڵ و فرەلایەنە، کاریگەری لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی …

یەک کۆمێنت

  1. Play more, win more—become a gaming legend! Hawkplay

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *