مودریك عه‌لى عارف
له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه و تێڕوانین و قسه‌یه‌كى له‌م چه‌شنه‌ى كه به‌نده بڕواى ته‌واوم پێیه‌تى و كردوومه‌ته ناونیشانى ئه‌م كورته نووسینه، قبوڵكردنى ئێجگار سه‌خت و دژوار و هه‌نێك جاریش ئه‌سته‌م و جێى مشت‌ومڕ بێت، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بڕوامان وابێت كه: (هه‌بوون و نه‌بوونى نیعمه‌ت، نیعمه‌ته؟!) مه‌گه‌ر ده‌كرێت بوون و نه‌بوون یه‌ك ئه‌نجام و یه‌ك واتا هه‌ڵگرن؟!
یه‌كێك له‌و ته‌وه‌ره و گۆشه و ڕه‌هه‌ندانه‌ى ژیان و بوون كه زۆرجار به‌شێكى فراوان له بیركردنه‌وه و ڕامان و سه‌رنجدانم له حیكمه‌ته‌كانى خوا داگیر ده‌كات و له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى خوایانه و حه‌كیمانه‌ى خوادا ڕامده‌گرێت، چه‌ند پرس و بابه‌تگه‌لێكى له‌م چه‌شنه‌یه، كه ئایا ده‌كرێت بوون و نه‌بوون هه‌ردووكیان هه‌ر نیعمه‌ت و به‌خشش و خه‌ڵاتى خوابن بۆ مرۆڤه‌كان؟!
ئه‌گه‌رچى ده‌زانم و ته‌واو دڵنیاشم له‌وه‌ى كه بیركردنه‌وه له حیكمه‌تى كاره‌كانى خواى حه‌كیم و كاربه‌جێ شتێكى هه‌روا ساده و ئاسان نیه، به‌ڵكو زۆر جاریش ئه‌نجامدار نیه و ناگه‌ینه ئه‌وه‌ى كه بزانین حیكمه‌تى خوا له‌و كاره‌دا چى بوو و بۆچى وابووه، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ په‌ى به حیكمه‌تى كاره‌كانى خوا ببه‌ین له هه‌موو بوار و كارێكدا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ناموه‌فه‌ق ده‌بین و ئه‌نجامێكى دروست و دڵخۆشكه‌ر و ئه‌وتۆمان ده‌ست ناكه‌وێت.
بۆ منێكى كه‌م تفاق و ئه‌زموون، كه هه‌نێ جار بیرم له‌م پرس و بابه‌ته گرنگ و قوڵه كردووه‌ته‌وه، هێشتا ئه‌وه ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا نیعمه‌تى هه‌بوونى باوك گرنگتر و به‌چێژتر و پێویستتره له ژیاندا یان دایك و یاخود نه‌بوونى هه‌ردووكیان؟! وه‌ك چۆن نیعمه‌تى هه‌بوونى خوشك و برا پێویست‌تر و گرنگتره یان نه‌بوونیان؟! یاخود نیعمه‌تى هه‌بوونى منداڵ و هاوسه‌ر پێویست‌تر و باشتر و گرنگتره یان نه‌بوونى له ژیاندا؟!
واده‌زانم و بڕواى ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه -ئه‌ڵبه‌ته پاش ده‌ستگرتن به هۆكاره‌كان و گرتنه‌به‌ر و ئه‌نجامدانى ئه‌وه‌ى كه ئه‌ركى مرۆڤ خۆیه‌تى- مرۆڤ پێویسته به ته‌واوى مانا ته‌سلیم و ڕ‌ازى بێت (به‌ڵكو دڵخۆش بێت) به‌وه‌ى كه خوا بۆى بڕیارى داوه، حه‌تمه‌ن ئه‌وه خێر و به‌رژه‌وه‌ندى دین و ژین و دونیا و دواڕۆژى تێدایه بۆى، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌بوونى ئه‌م نیعمه‌تانه و نه‌بوونیان له ژیانماندا بكه‌ینه هۆكارى ناسین و نزیك بوونه‌وه‌ى زیاترمان له خوا، كورته‌ى قسه له‌م بابه‌ته‌دا و تاكه كلیلى چاره‌سه‌ر و كردنه‌وه‌ى ئه‌م گرێ كوێره‌یه به‌لاى به‌نده‌وه بریتییه له (ئیمانى قه‌لبى)، یانى به دڵ ئیمانمان به‌وه هه‌بێت كه خوا بڕیارى داوه و ته‌سلیم بین له‌به‌رامبه‌ریدا، له‌وه‌ش زیاتر خۆشحاڵ بین كه خوا قه‌ده‌رێكى له‌و شێوه‌یه‌ى بۆ بڕیار داوین.
لێره‌دا زۆر ناچمه ناو قوڵایى ئه‌م بابه‌ته مه‌عنه‌وى و فره ڕه‌هه‌نده‌وه و نامه‌وێ به درێژكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزى بكه‌م، به‌ڵكو ته‌نها به یه‌ك نموونه له‌و نیعمه‌تانه (كه بڕوام وایه بوون و نه‌بوونى هه‌ر نیعمه‌ته) ئاماژه‌یه‌كى كورتى بۆ ده‌كه‌م، به‌و هیوایه‌ى په‌یام و مه‌به‌سته‌كه‌م بگه‌یه‌نم، تا خوا ده‌رفه‌ت بدات له كاتێكى دیكه‌دا به درێژى له‌سه‌ر ئه‌م پرس و بابه‌ته بدوێین، یان كه‌سێكى به‌تواناتر و به ئه‌زموونتر ئه‌م بابه‌ته زیاتر ڕوون و شى بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ى كه منداڵى نیه و خوا له‌و نیعمه‌ته‌ى پێ نه‌به‌خشیوه، پێویسته بزانێت ئه‌وه نیعمه‌تى نه‌بوونى منداڵى پێ به‌خشیوه!! چۆن؟! ئاخر ئه‌وه‌ى كه نیعمه‌تى منداڵى خه‌ڵات نه‌كراوه، ئه‌وا -لانى كه‌م- به‌رده‌وام به‌هۆى نزا و پاڕانه‌وه‌كانیه‌وه بۆ داواكردنى به‌خشینى ئه‌م نیعمه‌ته له خوا نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته ڕاز و نیاز و موحتاجى خۆى و ده‌سه‌ڵاتدارى خواى زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ى كه منداڵى نیه ته‌نها و زیاتر خه‌فه‌تى نه‌بوونه‌كه‌یه‌تى، خه‌فه‌تى مه‌حرومبوونیه‌تى له چێژى هه‌بوونى منداڵ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ش كه منداڵى هه‌یه (كچ یان كوڕ) به‌رده‌وام له پاڕانه‌وه‌دایه كه خوا منداڵه‌كانى بپارێزى و ئاگاى لێییان بێت و سالم و ساڵح و عاقڵیان بكات و به‌سود و بێ زیان ده‌رچن.
به‌ڵام جیاوازیه گرنگ و گه‌وره‌كه لێره‌دایه: ئه‌و كه‌سه‌ى كه خوا نیعمه‌تى منداڵى پێ به‌خشیوه، -وێڕاى ئه‌وه‌ى كه به‌هره‌مه‌نده له خۆشى و سود و چێژه‌كانى ئه‌م نیعمه‌ته- به‌رده‌وام له دڵه خورپه و ترس و خه‌م و ناڕه‌حه‌تیدا ده‌ژى، دایك و باوكى ئه‌م منداڵه ڕۆژێك خه‌مى نه‌خۆشى و ناساغییه‌كه‌یه‌تى، ڕۆژێك خه‌مى دوورى و دابڕانى، تاوێك خه‌مى زویربوون و یاخى بوون و سه‌ركه‌ش بوونى، هه‌نێ جاریش خه‌مى ئه‌وه‌ى كه سالم و ساڵح و چاك نه‌بێت و زیانبه‌خش ده‌رچێت، له‌وه‌ش سه‌ختتر هه‌نێ جار سوێى ئازارى بیركردنه‌وه له مه‌رگ و له‌ده‌ستدانى كسپه و قرچه له دڵى هه‌ڵده‌سێنێ و ئۆقره و ئارامى لێ هه‌ڵده‌گرێ و ژیانى لێ تاڵ ده‌كات، ئیتر خۆ خه‌مى جه‌رگ سوتان و مه‌رگى جگه‌رگۆشه به هیچ پێناسه ناكرێ و به هیچى دیكه‌ش به‌راورد ناكرێ.
خه‌ریكه ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌نێ جار وا له دایك و باوكى منداڵ ده‌كه‌ن كه چێژ نه‌بات له هه‌بوونى و له‌ززه‌ت له‌م نیعمه‌ت و خه‌ڵاته ئیلاهییه وه‌رنه‌گرێ، ده‌زانن كه هه‌نێ جار یه‌كێك له‌م حاڵه‌ت و هه‌واڵه سه‌ختانه یاخود بینینى نه‌خۆشى و لاوازى منداڵێك ته‌نها بۆ ڕۆژێك یان تاوێك باوك و دایك به ئه‌ندازه‌ى چه‌ندین ساڵ پیر ده‌كات و بڕستى ده‌بڕێ و پرچى دایك سپى و سه‌رو ڕدێنى باوكى سپى سپى ده‌كات؟ ئاشكرایه كه‌سێكیش كه منداڵى نه‌بێ وه‌ك پێویست و زۆر له‌م حاڵه‌تانه تێناگات.
ئێسته ئێوه بڵێن: ئایا بوون و نه‌بوونى نیعمه‌تى منداڵ، هه‌ر نیعمه‌ت نیه؟! كه هه‌ندێك به پێدانى خه‌ڵات كراوه و هه‌ندێكیش به پێنه‌دانى؟ ئایا ئه‌وانه‌ى كه منداڵیان نیه ئێسته هه‌ست ناكه‌ن كه خوا نیعمه‌تى نه‌بوونى منداڵى پێ به‌خشیون؟!
ئایا كاتێك كه‌سێك ده‌بینن كه منداڵى هه‌یه و به‌ده‌میه‌وه پێده‌كه‌نێ و گڕوگاڵ و یارى بۆ ده‌كات و دڵخۆشه، واده‌زانن ئه‌و كه‌سه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئاوایه و به كه‌یف و خۆشحاڵه؟ قه‌ت گوێتان له ترپه و خورپه‌ى دڵى دایك و باوكێك نه‌بووه له كاتێكدا منداڵه‌كه‌ى ده‌كه‌وێ یان زیانێكى پێ ده‌گات؟ هه‌ستتان به قوڵپى گریان و فرمێسكى قه‌تیس ماوى چاوه‌كانیان نه‌كردووه كاتێك منداڵه‌كه‌یان نه‌خۆش كه‌وتووه؟ هه‌ستتان به كسپه و بۆكڕوزى دڵى ئه‌و دایك و باوكانه نه‌كردووه كاتێك هه‌واڵێكى ناخۆشیان پێده‌درێت له‌باره‌ى منداڵه‌كه‌یانه‌وه كه تووشى ڕوداوێكى سه‌خت یان نه‌خۆشییه‌كى گران هاتووه؟
دیمه‌نه‌كان زۆرن و نامه‌وێت ببمه مایه‌ى ئازار بۆ كه‌س، هێنده‌ى كه ده‌مه‌وێ ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نم به‌وانه‌ى كه بێبه‌شن له نیعمه‌تێك بزانن و دڵنیابن كه ئه‌وه خواى میهره‌بان -به لوتفى خۆى- نیعمه‌تى نه‌بوونى ئه‌و نیعمه‌ته‌ى پێ به‌خشیوون، بۆیه پێویسته حه‌مد و شوكرنه‌بژێرى بكه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌وان به‌رگه‌ى هه‌بوونى ئه‌و نیعمه‌ته نه‌گرن و له ئاست هه‌ڵگرتن و ته‌حه‌مولكردنى ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌دا نه‌بن و بكه‌ونه ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى ئێجگار قورس و گرانه‌وه.
من ده‌زانم ئه‌وانه‌ى كه بێبه‌شن له نیعمه‌تێك، له خه‌م و ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌كدا ده‌ژین، به‌ڵام دڵنیابن قه‌ت ئازار و خه‌مى ئه‌وان به هێنده‌ى ئه‌وانه نیه كه ئه‌و نیعمه‌ته‌یان هه‌یه و خه‌ڵات كراون و به‌و نیعمه‌ته تاقى ده‌كرێنه‌وه، ئیدى نیعمه‌تى منداڵ بێت یان هاوسه‌ر و ماڵ و سامان و خۆشگوزه‌رانى و هتد.. ڕه‌نگه من له‌م بۆچوونه‌شدا هه‌ڵه‌بم و نه‌مپێكابێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆچوون و ئه‌زموونێكه بینیومه و بیستوومه و چه‌شتوومه.
خوایه‌گیان! هه‌ركامیان باشه بۆمان (نیعمه‌تى بوون، یان نیعمه‌تى نه‌بوون) ئه‌وه‌مان خه‌ڵات بكه، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه خۆمان ده‌مانه‌وێ.