ن: د. محمد العریفى
و: چــــــرۆ حسین
یه‌كێك له جوانییه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام وازهێنانه له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه, چى له‌و ده‌سته‌واژانه جوانتره كه‌له پیغه‌مبه‌رى خوداوه ( د.خ ) بۆمان به‌جێ ماوه: “ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه”, چه‌نده ڕه‌زاگرانن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پرسیار گه‌لێك ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نییه، بۆ نمونه كاتێك سه‌عاته‌كه‌ت ده‌بینێ پرسیار ده‌كات: به چه‌ند كڕیت؟ به دیارى بۆیان هێناوم. كێ بۆى هێناوى؟ هاورێكه‌م ئه‌ى ئه‌م هاوڕێت كێیه؟ یه‌كێكه له هاوڕێكانم. ئه‌ى له كوێیه؟ له زانكۆیه یان له كوێ؟ باشه به‌بۆنه‌ى چییه‌وه ئه‌م دیارییه‌ى بۆ هێناوى؟ به‌و شێوه‌یه له پرسیاركردن به‌رده‌وام ده‌بیت بۆ بابه‌ت گه‌لێكى بێ سود. له‌و كاته‌دا له‌ناخته‌وه ده‌نگێك پێت ده‌ڵێ هاوار بكه‌ى به‌سه‌ریدا و پێى بڵێیت: بۆ ده‌ست له كارێك وه‌رده‌ده‌ى كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه؟! هه‌ڵبه‌ت كاره‌كه خراپتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌م پرسیارانه‌ت ئاڕاسته بكرى و شه‌رمه‌نده بیت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى.
یان بۆ نمونه كاتێك سه‌ردانى نه‌خۆشێك ده‌كه‌ى و پاشان پرسیارى نه‌خوشییه‌كه‌ى ده‌كه‌ى، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ڵام ده‌داته‌وه: سوپاس بو خودا باشم شتیكى ئاسان بوو، ببوره واته به‌ته‌واوى نه‌خۆشییه‌كه‌ت چییه؟ زیاتر ڕ‌ونى بكه‌ره‌وه، جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه، كه‌ى پێویست ده‌كات هێنده له شته‌كان وردبیته‌وه و شه‌رمه‌نده‌ى بكه‌ى؟ تۆ چاوه‌ڕێیى چى ده‌كه‌ى! ده‌ته‌وێت پێت بلێت من توشى نه‌خۆشى مایه‌سیرى بووم، یان من برینێك له فڵان شوێنمدا هه‌یه! بۆیه یه‌كێك له جوانى و باشییه‌كانى ئاینى ئیسلام ئه‌وه‌یه واز بێنین له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه، ماده‌م ئه‌و به شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ڵامى داویته‌ته‌وه پێویست ناكات هێنده ورد بیته‌وه و بابه‌ته‌كه دریژ بكه‌یته‌وه.
مه‌به‌ستم له‌م قسانه ئه‌وه نییه كه ئیتر ئێمه پرسیار له نه‌خوش نه‌كه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زۆر پرسیاره‌كانمان قوڵ نه‌كه‌ینه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌ك نه‌خوشه‌كه شه‌رمه‌نده بێت. یان ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا خۆێندكارێك بانگ ده‌كات: نمره‌كه‌ت چه‌نده؟ ئه‌ى ڕێژه‌ى ده‌رچونت چه‌نده؟ ئه‌ى بۆچى وه‌رنه‌گیراى له زانكۆ؟ ئه‌گه‌ر به‌راستى تو دڵسوزى ده‌نوینى ئه‌وه له لایه‌كه‌وه پرسیارى ئاڕاسته بكه نه‌ك زۆر وردبیته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى كراسى چڵكن هه‌ڵخه‌ى به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه! هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا ( د.خ ) فه‌رمویه‌تى:” یه‌كێك له جوانى و باشییه‌كانى ئاینى ئیسلام واز هێنانه له‌و شتانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه” . بۆیه پێَویسته وریا بین هیچ بابه‌تیك قه‌باره‌ى له خوى زیاترى نه‌ده‌ینى.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گه‌شتم كرد بۆ مه‌دینه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك رێكه‌وتم كه كوره‌كانم به ناوه‌كانى (عه‌بدولره‌حمان و ئیبراهیم) ببات بو حه‌لقه‌ى له‌به‌ركردنى قورئانى پیروزو دوای بانگى عیشا بوم بێنێته‌وه، عه‌بدولڕه‌حمانى كورم ته‌مه‌نى ده ساڵان بو منیش ترسام ئه‌م گه‌نجه فزوڵى بیگرێت و هه‌ندى پرسیار بكات وه‌كو دایكت ناوى چییه؟ چه‌ند بران؟ باوكتان چه‌ند پاره‌تان ده‌داتى؟ ماڵتان له كوێیه؟ بۆیه كوره‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه ئه‌كه‌ر پرسیار گه‌لێكى لێكردى ئه‌وه به‌م فه‌رموده جوابى بده‌ره‌وه ( واز له شتێك بهێنه كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه ) بوم دوباره كرده‌وه تا له‌به‌رى كرد … باش ڕۆشتنیان گه‌نجه‌كه وتبوى خوا بتپارێزێ عه‌بولڕه‌حمان، ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه خوا توش بپارێزى ..گه‌نجه‌كه پرسیبووى: باوكت ئه‌مڕۆ موحازه‌ره‌ى هه‌یه؟ كوڕه‌كه‌م هه‌وڵى داب‌و فه‌رموده‌كه بڵێ به‌ڵام بیرى نه‌مابو, وتبوى ده‌ست له شتى وه‌رمه‌ده كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نه‌بێت، گه‌نجه‌كه‌ش وتبوى نا نا.. ته‌نها ویستم ئاماده‌بم له وتاره‌كانى، كوره‌كه‌شم وایزانى بوو ئه‌یه‌ویت به زیره‌كى قسه‌ى لێ ده‌ربێنى. دیسان هاوارى كردبو: وتم واز له شتێ بێنه كه په‌یوه‌ندى به تۆوه نییه ..
دوای گه‌رانه‌وه‌یان عه‌بدولڕه‌حمان بۆى گێرامه‌وه منیش پێكه‌نیم و جارێكى تر بابه‌ته‌كه‌م تێگه‌یانده‌وه.
پوخته‌ى باسه‌كه: هه‌وڵدان بۆ ڕاهێنانى نه‌فس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست له كارى خه‌ڵك وه‌رنه‌ده‌ین له‌سه‌ره‌تادا كارێكى قورسه، به‌ڵام له كۆتایدا مایه‌یى ئاسوده‌ییه

Appreciating the persistence you put into your website and in depth information you present. It’s awesome to come across a blog every once in a while that isn’t the same outdated rehashed material. Wonderful read! I’ve saved your site and I’m including your RSS feeds to my Google account.
Hi I am so grateful I found your website, I really found you by mistake, while I was researching on Askjeeve for something else, Anyhow I am here now and would just like to say many thanks for a marvelous post and a all round interesting blog (I also love the theme/design), I dont have time to go through it all at the minute but I have book-marked it and also included your RSS feeds, so when I have time I will be back to read a lot more, Please do keep up the excellent jo.
Its like you read my mind! You seem to understand so much approximately this, like you wrote the e-book in it or something. I feel that you could do with some % to force the message house a bit, however other than that, this is magnificent blog. A great read. I’ll definitely be back.