ئا/ ته‌رزه محه‌مه‌د
ڕه‌نگه‌كان جیهانێكى فراوانى سه‌رنج ڕاكێشن، كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونى مرۆڤ به‌تایبه‌تى و له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان به‌گشتى، له نێو ئه‌و دنیا ڕه‌نگینه‌دا ده‌توانرێت خه‌ونه خه‌یاڵاوییه‌كانى مرۆڤ بكرێته جیهانى واقیع .
له‌ڕووى واتاوه هه‌ریه‌ك له‌ڕه‌نگه‌كان مانایه‌كى ته‌واو ده‌به‌خشێت له‌نێو جیهانى ڕه‌نگه‌كاندا:
-ڕه‌نگى سپى: واتاى پاكى و ڕووناكى و سه‌ركه‌وتن و ئاشتیه، (وشه‌ى سپى له‌یۆناندا دروشمى پیاوانى ئاینى بووه).
-ڕه‌نگى ڕه‌ش: واتاى تاریكى و خه‌م و خه‌فه‌ت و گۆشه‌گیریه، (له‌مێژوودا دروشمى عه‌باسیه‌كان بووه له‌كاتى ناخۆشى و شه‌ڕدا، ڕۆمانى و یابانى و چینیه‌كان له‌نه‌خش و نیگارى هونه‌رى گۆزه‌گه‌ریدا به‌كاریان هێناوه).
-ڕه‌نگى مۆر: كۆكردنه‌وه‌ى نێوان خۆشه‌ویستى و داناییه، ده‌توانێ لایه‌نى ئارامى و ڕۆحانى ببه‌خشێ، (له‌سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌واكاندا ته‌نها شازاده بۆى هه‌بووه ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشێت).
-ڕه‌نگى سور: له‌واتاكانیدا هێماى سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌كى به‌هێزه‌و وزه‌به‌خشه، هه‌ندێك جار هێماى توندوتیژییه.
-ڕه‌نگى شین: له‌سروشتدا ڕه‌نگى ئاسمان و ده‌ریاكانه له‌واتاكانیدا هێماى هاوڕێیه‌تى و دانایى و نه‌رمییه، (لاى فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌بوو كچ له‌كاتى بوكێنیدا بیپۆشیایه، دواتر كرا به‌ڕه‌نگى سپى).
-ڕه‌نگى زه‌رد: به‌واتاى ڕووناكى دێت هێماى خۆر‌و ئاڵتوونه، هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆى نه‌خۆشى، هه‌ندێك له‌لیكۆڵه‌ره‌وان چالاكى مێشك به‌ڕه‌نگى زه‌رد ئه‌به‌ستنه‌وه .
ڕه‌نگى زه‌رد هه‌ندێك جاریش به‌ماناى خیانه‌ت دێت، و ڕه‌نگى پاشایه‌تییه لاى چینه‌كان و هێماى پیاوانى ئاینى بوودییه‌كانیش بووه.
-ڕنگى سه‌وز: ژیانه‌وه، گه‌شه‌كردن، هیوایه. ئیسپانییه‌كان ڕه‌نگى سه‌وزیان له‌سه‌ر كلاوه‌كانیان داده‌نا به‌واتاى شه‌ره‌فپارێزى. له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كانى دیكه‌دا گونجاوه. پزیشكه‌كان ڕه‌نگى سه‌وز ده‌پۆشن به‌مه‌به‌ستى سوك كردنى ئازارى نه‌خۆشه‌كان .
-ڕه‌نگى پرته‌قاڵى: باوه‌ربه‌خۆبوون و چالاكى وزه به‌خشه، پڕته‌قاڵى بریتیه له‌ڕه‌نگى گۆڕان به‌باش بێت یان خراپ. ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م ڕه‌نگانه له‌به‌رده‌كه‌ن داهێنه‌رى گۆڕانن له ژینگه‌ى خۆیاندا یان له جیهاندا. ئه‌م ڕه‌نگه په‌یوه‌سته به‌یاساى به‌رگرى له‌شه‌وه .
-ڕه‌نگى قاوه‌یى: توێژه‌ران دووپاتیان كردۆته‌وه ڕه‌نگى قاوه‌ى ڕه‌نگى ئارامگرتنه، هه‌ندێك ئارامى و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ده‌بینین ڕه‌نگى خۆڵ مه‌یله‌و قاوه‌ییه، كه‌واته ئه‌م ڕه‌نگه ساده‌یت بیر ده‌خاته‌وه، هه‌ستى خۆبه‌زلزانیت لاواز ده‌كات .
