پێنجشەممە , كانونی یه‌كه‌م 26 2024

خواردنه‌وه‌ى ئاو چالاكیه‌كانى مێشك زیاد ده‌كات

د. نه‌سرین
بۆ ڕێكخستنى دروستى كاته‌كانى خواردنه‌وه‌ى ئاو، بۆ ئه‌وه‌ى له‌سووده‌كانى به‌هره‌مه‌ندبین، بتوانین سود له‌كاریگه‌ریه‌ باشه‌كانى وه‌ربگرین. پێویسته‌ له‌م كاتانه‌ ئاوبخۆنه‌وه‌.
1- (2) په‌رداخ دواى نه‌خۆشى یارمه‌تى چالاك بوونه‌وه‌ى ئۆرگانه‌كانى له‌ش ده‌دات.
2- په‌رداخێك ئاو 30خوله‌ك به‌ر له‌نان خواردن، هه‌رسكردنى خۆراك كارا ده‌كات.
3- په‌رداخێك ئاو به‌ر له‌خۆشوشتن یارمه‌تى دابه‌زینى په‌ستانى خوێن ده‌دات.
4- په‌رداخێك ئاو به‌رله‌نوستن ڕێگه‌ له‌جه‌ڵته‌ى مێشك و دلأ ده‌گرێت.
ئاوى سارد دواى نانخوردن خراپه‌؟
خواردنه‌وه‌ى یه‌ك په‌رداخ ئاوى سارد له‌دواى نانخواردن، له‌وانه‌یه‌ لاى هه‌ندێك كه‌س زۆر خۆشبێت، به‌ڵام كاتێك دواى نانخواردن كه‌ ئاوى سارد ده‌خۆیته‌وه‌، وا ده‌كات ئه‌و چه‌ورییانه‌ى كه‌له‌گه‌لأ خواردنه‌كه‌دا خواردووته‌ بمه‌یه‌ت (بیبه‌ستیت).به‌م كاره‌ش پڕۆسه‌ى هه‌رسكردن له‌گه‌ده‌دا دواده‌خات و كاتێكیش له‌گه‌لأ ترشه‌ڵۆكى گه‌ده‌دا یه‌كده‌گرن، داده‌ڕژێت و به‌خێرایى له‌لایه‌ن ڕیخۆڵه‌كانه‌وه‌ ده‌مژرێت، ته‌نانه‌ت خێراتر له‌خواردنى وشك، هه‌روه‌ها ئه‌م مادده‌یه‌ ڕووى ڕیخۆڵه‌كان داده‌پۆشێت و ئه‌مه‌ش هۆكارێكى به‌هێز ده‌بێت بۆ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌، هه‌ربۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌ دواى نانخواردن له‌جیاتى ئاوى سارد شله‌ یان خواردنه‌وه‌یه‌كى گه‌رم بخۆینه‌وه‌.
*خواردنه‌وه‌ى ئاو چالاكیه‌كانى مێشك زیاد ده‌كات.
دوو په‌رداخ ئاو ماوه‌یه‌ك پێش نانخواردن باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش:
زانكۆیه‌كى به‌ریتانى له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا تازه‌ترین سوودى ئاوى بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌رخستووه‌ به‌جۆرێك خواردنه‌وه‌ى ئاو چالاكیه‌كانى مێشك زیاد ده‌كات، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ى ئاو پێش هه‌ر كارێكى گرنگ ده‌بێته‌ هۆى چالاكتركردنى مێشك.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ به‌هاوبه‌شى له‌نێوان زانكۆى له‌نده‌نى ڕۆژهه‌ڵات و وێسته‌ مینیسته‌رى به‌ریتانیدا ئه‌نجامدراوه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ى جیاواز به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سى خۆشبه‌ختدا ئه‌نجام دراوه‌.
له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕێگه‌ به‌به‌شداربووانى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ درا به‌ ئاره‌زووى خۆیان ئاو بخۆنه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌ى له‌شێوه‌ى پرسیاریان پێ درا تا شیكارى بكه‌ن، له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى دووه‌مدا ته‌نیا دواى خواردنه‌وه‌ى بڕى ئاوى پێویست پرسیاره‌كانى ناو تاقیكردنه‌وه‌ه‌كه‌یان شیكار كرد.
د كارۆڵین ئه‌دمونس كه‌ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ه‌كانى ئاشكرا كرد باسى له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش تاقیكردنه‌وه‌ه‌كه‌ 3 په‌رداخ ئاویان خواردۆته‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كاردانه‌وه‌ى مێشكیان له‌ سه‌دا 4 زیادى كردووه‌، له‌كاتى شیكارى كردنى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك له‌ڕێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئاو هاوكات ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى یاده‌وه‌رى وشه‌كان و یاده‌وه‌رى بینین و تواناسازى بۆ فێربوون زیاد ده‌كات.
هاوكات گرنگترین به‌شى توێژینه‌وه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌كاتى تینوێتیدا فه‌رمانه‌كانى مێشك كاراتر ده‌كات، هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ تینوێتى كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر بارودۆخى ڕۆحى كه‌سه‌كان دروست ده‌كات و مێشكى ئاڵۆز ده‌كات و كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر تواناساى كه‌سى.
*له‌وه‌رزى زستاندا ئاو زۆر بخۆنه‌وه‌
به‌هۆى ساردبوونى كه‌ش و هه‌وا له‌وه‌رزى زستاندا زۆربه‌ى خه‌ڵك ئاره‌زووى ئاو خواردنه‌وه‌ ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش زیانى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه‌.
خواردنه‌وه‌ى ئاو گرنگى هه‌یه‌ له‌وه‌رزى زستاندا، بۆ ڕزگاربوون له‌بێ هێزى و نه‌خۆشیه‌كان.
خواردنه‌وه‌ى ئاو سوودى هه‌یه‌ بۆ:
-پاراستنى له‌ش له‌ نه‌خۆشیه‌كان: به‌پێى توێژینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ى ئاو له‌ش به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كانى زستان ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تى ئه‌نفلۆنزا.
-چالاكبوونى سوڕى خوێن: ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌یه‌كى باش ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ بۆ به‌هێزبوونى له‌ش و چالاكبوونى سوڕى خوێن.
-ڕێگه‌ له‌پیرى پێشوه‌خته‌ ده‌گرێت: خواردنه‌وه‌ى ئاو ڕێ له‌چرچى ڕوخسار ده‌گرێت و، ڕوخسار به‌گه‌شاوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه‌.
-سوتاندنى چه‌ورى له‌ش: پزیشكان پێشنیارى خواردنه‌وه‌ى ئاو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ى چه‌ورى له‌شیان زۆره‌.
ئاو خواردنه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌: توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌، خواردنه‌وه‌ى ئاو ده‌بێته‌ هۆى چاره‌سه‌ركردنى چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك و له‌وانه‌ش، سه‌رئێشه‌و به‌رزى په‌ستانى خوێن و كه‌مخوێنى و نه‌خۆشى جومگه‌كان و هه‌ناسه‌ توندى و سه‌رئێشه‌و هۆكارێكیشه‌ بۆ دابه‌زاندنى كێشى زیاده‌، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانى جگه‌ر و بۆ چالاككردنى میزڵدان به‌سوده‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هرى ناو جه‌سته‌ و فڕێدانى به‌ردى گورچیله‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌م ڕێگه‌یه‌ سوود ببینن له‌خواردنه‌وه‌ى ئاو:
كاتێك به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن 4كوپ ئاو له‌ناشتا بخۆنه‌وه‌و هه‌ر په‌رداخێك ئاو 160ملیلیتر بێت و، پێش خواردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕه‌ ئاوه‌ نابێت هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بخورێت و بخورێته‌وه‌و هه‌تا 45 خوله‌ك، دواى خواردنه‌وه‌ى ئه‌م چوار كوپه‌ ئاوه‌ش هیچ نه‌خورێت، دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ ژه‌مى به‌یانیان بخورێت. هه‌روه‌ها دوو كاتژمێر خواردنى ژه‌مى به‌یانیان هیچ نه‌خورێت په‌یڕه‌وكردنى ئه‌م ڕێگه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نه‌خۆشى شه‌كره‌ كۆكه‌و قه‌بزى.
سه‌رچاوه‌: ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى

Check Also

حوکمی بەڕۆژوبوونی بەشێک لە نەخۆشییەکان

و: ژیان نوری تۆفیقئەو نەخۆشانەی كە پەستانی خوێنیان هەیە و دەتوانن كاتی دەرمانیان ڕێكبخەن دەتوانن …

2 کۆمێنت

  1. Your adventure begins here—unlock the best online games today. Hawkplay

  2. The announcement, delivered from the presidential office in Yongsan shortly before 11 p.m., invoked Article 77, Clause 1 of the South Korean Constitution. This provision allows the president to 고창콜걸impose martial law during times of war, armed conflict, or national emergencies that threaten public safety or order.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *