و:زریان مه‌حمود
ئه‌و بڕیارانه‌ى كه له ده‌یه‌ى 30 ژیانتاندا ده‌یان كه‌ن، ڕه‌نگه كاریگه‌رییه‌كى مه‌ودا درێژ له‌سه‌ر ژیانتان به‌جێ بهێڵێت. له‌وانه‌یه ده‌رفه‌ت گه‌لێك له‌ده‌ست بده‌ن كه هیچكات به‌ده‌ست ناهێنرێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌له‌و قۆناغه‌ى ژیانتاندا توشتان ده‌بن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین:
-ئاره‌زووى كاره‌كانتان له‌به‌رچاو ناگرن.
زۆربه‌ى كات مرۆڤه‌كان له ده‌یه‌ى 20 ژیانیاندا كارگه‌لێك هه‌ڵده‌بژێرن كه حه‌زیان لێى نیه، ده‌بینن كه گیرۆده‌ى داوى ئه‌و كاره بون. باشتره پێشتر زانیاریت له‌سه‌رى هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن كه خۆتان حه‌زتان لێیه‌تى، ئه‌وه‌تان له‌بیربێت هه‌تا ته‌مه‌ن و به‌رپرسیارێتیتان زیاتر بێت، گۆڕانكارى له‌ژیانتاندا سه‌ختترده‌بێت.
-زیاد له خانه‌واده‌و هاوڕێكانتان گرنگى به‌كاره‌كه‌تان ده‌ده‌ن
خۆتان گیرۆده‌و وابه‌سته‌ى كاره‌كه‌تان مه‌كه‌ن. له ساته خۆشه‌كانتان یادگارى دروست بكه‌ن. هه‌تا ته‌مه‌نتان زیاتر بێت دروستكردنى په‌یوه‌ندى قوڵ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رتاندا سه‌ختترده‌بێت.
-هۆكاره نێگه‌تیڤه‌كان له‌خۆتان دور ناخه‌نه‌وه
هه‌ندێك وابیرده‌كه‌نه‌وه كه جه‌ربه‌زه‌یى و دانى بڕیارى ئازایانه تایبه‌ته به ده‌یه‌ى 20 ژیانه‌وه، به‌ڵام له‌بیرتان بێت كه ته‌مه‌ن، بیانویه‌كى باش نییه بۆ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كان، دۆستێك یان كارێك كه هه‌موو تامه‌زرۆیى و وزه‌ى ئێوه داگیرده‌كات.
-گه‌شه‌و پێشكه‌وتن ده‌وه‌ستێنن
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكن كه ده‌یه‌ى 20 ژیانتان بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانست و لێهاتویى به‌سه‌ر بردووه، صه‌دمه‌یه‌كى گه‌وره له‌خۆتان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر فێربون و ڕۆشتن به‌دواى خولیاكانتاندا بوه‌ستێنن. گرفتارییه‌كانى مرۆڤ له‌ده‌یه‌ى 30 ته‌مه‌نیاندا ئه‌وه‌نده زۆرن كه كاتى گه‌شه‌پێدانى خودى خۆیان نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رده‌وامى بده‌ن به فێربون و گه‌شه‌ى هزرى خۆتان و ئاگاتان له سه‌لامه‌تى جه‌سته‌یى و ده‌رونى خۆتان بێت، له ده‌یه‌ى 40 ژیانتاندا له‌چاو ده‌وروبه‌ره‌كه‌تان به سه‌ركه‌وتنى زیاتر‌و گه‌وره‌تر ده‌گه‌ن.
-گرنگى به‌ته‌ندروستى خۆتان ناده‌ن
كاركردن ده‌توانێت زیان به‌ته‌ندروستى تاكه‌كان بگه‌یه‌نێت. له‌به‌رئه‌وه ته‌ندروستى خۆتان بخه‌نه پێش هه‌مو كاره‌كانتانه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك مه‌بن كه له سه‌ده‌ى 30 ژیانتاندا به‌رده‌وام هه‌ست به‌ماندوێتى و ته‌مه‌ڵى بكه‌ن. وه‌رزش زیاد بكه‌ن بۆ چالاكییه‌كانى ڕۆژانه‌تان و له‌و جوڵانه‌ى كه یارمه‌تى جوان مانه‌وه‌تان ده‌ده‌ن چێژ وه‌رگرن.
-ڕێگرى ده‌كه‌ن له مناڵ بون
كه‌سانێكى زۆر به ده‌لیلى له‌ده‌ست نه‌دانى ده‌رفه‌تى كار، منداڵ بون پشت گوێ ده‌خه‌ن و ساڵانى دواتر له ده‌یه‌ى 40 ژیانیاندا به‌خۆیاندا دێنه‌وه كه بۆ مناڵ بون دره‌نگه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ى كه نیازى مناڵ بونیان هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ى كه دره‌نگ ببێت پێویسته ده‌ست پێشخه‌رى بكه‌ن.
-كاتى پێویست بۆ خانه‌واده‌كه‌تان دانانێن
جێمز ئاڵتۆچه‌رى 43 ساڵه له وێبلاگه‌كه‌ى خۆیدا نوسیویه‌تى:”كاتێك كه ته‌مه‌نم 34 ساڵ بو، ڕۆژێكیان باوكم ته‌له‌فۆنى بۆ كرد، به‌ڵام من به‌هۆى كۆبونه‌وه‌كه‌مه‌وه وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌و دواتریش په‌یوه‌ندیم پێوه نه‌كرد. چه‌ند مانگێك دواى ئه‌وه به‌هۆى جه‌ڵته‌وه مرد. له‌به‌رئه‌وه من ئێستا ئازارێكى ویژدانى زۆرم هه‌یه.”
هه‌تا ته‌مه‌نى ئێوه زیاتر ببێت، دایك و باوكیشتان به‌ته‌مه‌نتر ده‌بن.له‌به‌رئه‌وه ده‌رفه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بون له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
-بۆ ئاینده پاشه‌كه‌وتى دارایى ناكه‌ن
له‌وانیه بڕیار بده‌ن هه‌مو پاره‌كانتان سه‌رفى ده‌ستێكى كاره نوێیه‌كه‌تان بكه‌ن، به‌ڵام باش بیر له هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئه‌وه بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م كاره‌دا شكست بخۆن،چى ڕوده‌دات؟
پێویسته بۆ ده‌ورانى پیرى و خانه‌نشینى خۆتان پاشه‌كه‌وتى باش بكه‌ن،ئه‌م كاره به زیاد بونى ته‌مه‌ن سه‌ختتر ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه هه‌تا زوتر ده‌ست به‌پێشخه‌رى بكه‌ن بۆ ئه‌م كاره،باشتره.
-گرنگى به خۆشگوزه‌رانى خۆتان ناده‌ن
سى ساڵى به‌واتاى كۆتایى چێژ‌و خۆشگوزه‌رانى ژیان نییه.ئه‌گه‌ر ته‌واوى كاته‌كه‌تان سه‌رفى كار‌و كۆكردنه‌وه‌ى پاره بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ى كه بێ كار ده‌بن، ده‌بینن كه نیوه‌ى ته‌مه‌نتان ڕۆشتووه‌و تواناى پێویست بۆ هیچ ڕابواردنێك نه‌ماوه.
له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتان مه‌وعید دابنێن به‌یه‌كه‌وه كات بگوزه‌رێنن. له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌تان بڕۆن بۆ گه‌شت. له‌بیرتان بێت ئه‌وپوله‌ى كه به‌ده‌ستى ده‌هێنن شادیهێنه‌ر نه‌بێت، هه‌رگیز له ژیاندا خۆشبه‌خت نابن.
و/ سایتى : بیتوتە…