نوسینى: د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
پسپۆڕ له بوارى جێنده‌ر‌و خێزان
زۆرجار زۆرێك له ئێمه‌ى ژنان ئه‌كادیمى بین له بوارى پسپۆڕى جیاوازدا یان چالاكه‌وانبین‌و خاوه‌نى ئه‌زمون‌و خه‌باتێكى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام بین، ئه‌م پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین: بۆ ئه‌بێت له زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانى جیهاندا ژنان بۆ ته‌عبیركردن له پرسى خۆیان چه‌مكى جێنده‌ر به‌كار بهێنن، له‌م چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به سه‌ربوردێكى مێژوویى بگه‌مه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره.
به درێژایى مێژووى مرۆڤایه‌تى سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كلتورییه‌كان له پڕۆسه‌ى بونیادنانه‌وه‌ى خۆیاندا، به شێوازى جیاواز وێناى كلتورىCulture Imange بۆ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز ده‌نه‌خشێنن‌و سنورى ڕۆڵ‌و كاریگه‌رى پێگه‌كانیان دیاریده‌كه‌ن.
داڕشتنى تێڕوانینه‌كانى ژنان به‌رامبه‌ر پیاوان له لایه‌ك و تێڕوانینى پیاوان به‌رامبه‌ر به ژنان له لایه‌كى تر، نمونه‌یه‌كى زیندووى به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ى بونیادنان‌و نوێبونه‌وه‌ى سیسته‌مى كلتورییه. له كاتێكدا پیاوان وه‌كو باوك یان برا یان كوڕ یان هاوسه‌ر ڕۆڵى كاریگه‌رییان ده‌بێت له داڕشتنى تێڕوانینه‌كانى ژنان بۆ خۆیان‌و ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ریش له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیانیاندا به به‌رده‌وامی، له ئه‌نجامدا ڕیزبه‌ندییه‌ك ده‌چه‌سپێت له تێڕوانینه‌كانى ژناندا كه ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر پله یه‌كى پێده‌درێت له خودى تێڕوانینه‌كانى ژناندا‌و له بواره جیاوازه‌كانى ژیانى هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا، له به‌رامبه‌ردا ژنان وه‌كو دایك یان خوشك یان كچ یان هاوسه‌ر به‌هه‌مان ئاست كاریگه‌رییان نییه له داڕشتنى تێڕوانینى پیاواندا به‌رامبه‌ر به ژنان، تا له سه‌ر ئاستى تێڕوانینه‌كان هه‌ل‌و مه‌رجێكى گونجاو فه‌راهه‌م بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌رجه‌سته‌بونى دادپه‌روه‌رى له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا.
له ده‌رهاویشته نیگه‌تیڤه به‌رجه‌سته‌كراوه‌كانى ئه‌م جیاوازییه له كاریگه‌رى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى كلتورییدا، چه‌پاندنى( تگبیع بونى) زیاتر له دوالیزمێكه، له‌وانه سروشت/ كلتور ( Nature / Culture ) له ڕێى ئه‌م دوالیزمه‌وه ژنان گرێدراون به سروشته‌وه و پیاوانیش گرێدراون به كلتوره‌وه، ئه‌م دوالیزمه له سه‌ده‌ى نۆزده‌وه له ناو تیره‌كانى كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌كانى ئه‌و كاته‌دا بڵاو بووه، گرێدانى ژنان به سروشته‌وه ئه‌نجامدراوه به پاساوى نزیكى ژیانى ژنان له‌سروشته‌وه به هۆى بونى سوڕى مانگانه‌و پڕۆسه‌ى سكپڕى‌و مناڵبون‌و هه‌ڵگرتنى لێپرسراوێتى پێگه‌یاندنى مناڵان‌یش، تا ڕاده‌یه‌ك تیره بووه ژنانى هه‌واڵه‌ى دارستانه‌كان كردووه له ماوه‌ى سوڕى مانگانه‌و كاتى مناڵبونیش به پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو حاڵه‌ته به‌شێكن له سروشت.
له‌كاتێكدا ئه‌م دوالیزمه له كۆمه‌ڵگاكانى ئێمه‌دا به‌ڕاسته‌وخۆیى له بازنه مه‌عریفیه‌كاندا گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌كانى به ئاشكرا تێبینیده‌كرێت له واقیعى ژیانى ڕۆژانه‌دا به‌تایبه‌تى له هه‌ڵوێستى سیسته‌مى كلتوری به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زى مێینه، په‌ندى پێشینانیش زیندووترین نمونه‌یه له‌سه‌ر گرێدانى ژنان به‌و ئه‌رك‌و لێپرسراوێتیانه كه ته‌عبیر له سروشت ده‌كه‌ن. له به‌رامبه‌ردا له كۆمه‌ڵگاكانى ئه‌وروپادا بێت یان كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پیاوان له بازنه‌ى كلتوردا ڕۆڵه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، له سه‌رئه‌نجامدا كلتوره سروشت ئه‌بات به‌ڕێوه‌و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له جیاتى ئه‌وه‌ى بازنه‌ى شه‌راكه‌ت كۆیان بكاته‌وه، دوو ئاستى جیاواز له یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه ڕێكده‌خات‌و پیاوان ده‌بنه بكه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى Social Subjectو ژنانیش ده‌بنه بابه‌تى پڕۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان Social Object .
دوالیزمى دووه‌م Object / Subjectبه واتاى به بكه‌ربونى ڕه‌گه‌زى نێرینه‌و به بابه‌تیبونى ڕه‌گه‌زى مێینه به تایبه‌تى له بوارى نوسینى مێژووى كۆمه‌ڵگاكان، پسپۆڕه‌كان له بوارى میژوودا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر به بابه‌تیبونى ژنان، بۆیه تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌میش میژوونوسه پیاوه‌كان بوون مێژووى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى‌و ئابورى كۆمه‌ڵگاكانیان نوسیوه‌و به‌به‌رده‌وامی ژنان به‌شێك بوون له‌و بابه‌ته‌ى كه مێژوونوسان له سه‌ریان نوسیوه، زیاتر له‌مه‌ش دوالیزمى بكه‌ر/ بابه‌ت جارێكى تر ده‌درێت له چوارچێوه ئایینیه‌كان‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرێت كه به‌درێژایى مێژووى ئایینه‌كان پیاوان ئه‌و بكه‌ره بوون كه ته‌فسیر‌و ڕاڤه‌ى تێكسته ئاینیه‌كانیان كردووه‌و ژنانیش به به‌رده‌وامى بابه‌تى ده‌قه ئاینیه‌كان بوون‌و دوور بون له‌وه‌ى موفه‌سیر یان فه‌قیه یان موفتى بن.
دوالیزمى سێهه‌م بریتیه له بوارى تایبه‌ت/ بوارى گشتى Private / Public، بوارى تایبه‌ت سنورى جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى ماڵه‌كانه به‌رامبه‌ر بوارى گشتى كه سنورى جوگرافیاى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانه، به‌م دابه‌شكردنه جوڵه‌ى ژنان له زۆربه‌ى زۆرى كلتوره‌كاندا تا ڕاده‌یه‌كى زۆر گرێدراوه به بوراى تایبه‌ته‌وه‌و تێڕوانینه‌كان به ئاڕاسته‌یه‌ك داڕشتنى بۆ كراوه كه ئه‌صل له‌وه‌دایه ژنان شوێنیان چوارچێوه‌ى ماڵه‌كانه‌و له كاتى نائاساییدا ئه‌كرێت بونیان له بوارى گشتیدا قه‌بوڵكراوبێت، له به‌رامبه‌ردا بوارى گشتى به له‌ئامێزگرتنى ڕه‌هه‌ندى سیاسیى‌و ئابورى‌و ئیدارى‌و كلتورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به بوارى پیاوان ناوزه‌ند ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌له‌هه‌ردوو بوارى مادى‌و نامادى كلتورى كۆمه‌ڵگاكاندا ڕویداوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى ته‌دریجى له پێكهاته كلتوریه‌كاندا به‌ئه‌نجام هاتووه به ڕێژه‌یه‌كى جیاواز له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى تر، كۆمه‌ڵگاى كوردستانیش ڕوبه‌ڕوى ئه‌و گۆڕانكارییانه بووه‌ته‌وه به ڕێژه‌یه‌كى سنوردار، بۆیه جێى خۆیه‌تى چه‌ند پرسیارێك بكه‌ین:
له كلتورى كوردیدا به درێژایى مێژووى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كاریگه‌رى ژنان وه‌كو دایك یان خوشك یان هاوسه‌ر یان كچ تا چ ڕاده‌یه‌ك بووه له داڕشتنى تێڕوانینى پیاوان بۆ ژنان؟
تا چه‌نده ڕۆڵ‌و ئه‌ركه‌كان‌و لێپرسراوێیه‌تیه‌كانى ژنان گرێدراون به سروشته‌وه؟
له مێژووى كوردیدا ژنان به به‌رده‌وامی بكه‌رى نوسه‌رى مێژوو بوون؟
یان تا ئێستا ژنانى كوردستان سنورى بازنه‌ى بوون به بابه‌تى مێژوویان به‌جێنه‌هێشتووه؟
تا چ ڕاده‌یه‌ك جوڵه‌ى ژنانى كوردستان گرێدراوه به سنورى جوگرافیاى ماڵه‌كانه‌وه؟ دواى سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسى‌و ته‌كنه‌لۆجیانه، هاوكێشه‌ى تایبه‌ت‌و گشتى له ژیانى ژنانى كوردستاندا چۆن داڕشتنى بۆ ئه‌كرێت؟
كه ئه‌گه‌ینه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه، ئه‌توانین دواى ئه‌وه بڵێین جێنده‌ر له كوردستاندا بۆ؟