معصومە محمود
کاتێک پەروەردە لە چوارچێوەی ڕووکەش و لاساییکردنەوەی کوێرانە دەردەچێت و، ڕوو لە قوڵایی مرۆڤ دەکات تێرامانی فکری دەبێتە ئەو هێزە داهێنەرەی نیشتمان لە پاشکۆیەتی و، کۆیلایەتی ڕزگار دەکات.
گەنجێک کە لەسەر بنەمای ناسینی خود و، بەهای خود گەڕان بەدوای ڕاستیەکاندا گۆش کرابێت، چیتر نابێتە سێبەری ترێندە کاتییەکان، بەڵکو دەبێتە خاوەن ڕێچکەی تایبەتی خۆی و ڕوناکیە ڕاستەقینەکەی دەروون، بەها مرۆییەکانی سەرکەوتن لای ئەو تەنها دەستکەوتی تاکایەتی و تایبەتی نییە، بەڵکو دەبێتە پشکۆی مەشخەلی نیشتمان.
بەهێز و ئیرادەوە بەرەو هیوا و، ئامانجەکانی خود و نیشتمانەکەی هەنگاو دەنێت.
جەوهەر لەپێش نمایشە ناوبانگی خێرا و لایکی سۆشیاڵ میدیا وەک تەم دەڕۆن، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو مەعریفە و کارامەییەیە کە ڕەگی لە زەویدا داکوتاوە. کاتێک گەنج عەقڵ و بەهرەی خۆی بەهێز دەکات، نیشتمان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی مەعریفی کە هیچ گەردەلوولێکی کولتووری ناتوانێت بیهەژێنێت هیچ پیلان گێریەک دژی ئەو سەرناگرێت !!
نەوەیەک کە بەدوای جەوهەردا بگەڕێت، بە دروشمی بێ ناوەرۆک فریو نادرێت. ئەمە گەورەترین سەرمایەیە بۆ پاشەڕۆژێکی شکۆمەند. چونکە ڕووکەشەکان وەک کەفی سەر ئاو وان و، تەنها جەوهەرەکان دەمێننەوە، گەنجی ڕاستەقینە هەمیشە بۆ ترێندە کاتیەکان بەردەست نیە، بەڵکو هاوشێوەی چەترێکە تەنها لە ساتە وەختە زێرینەکان بەهاکەی خۆی پیشان دەدات، وەک چۆن هەمیشە پێویستمان بەچەتر نیە، بەڵام لە کاتی باراندا بەهادار و پێویستە، گەنجێکی ڕاستەقینە خاوەن تێرامانێکە درک بە تەواوی تاریکی و ڕوناکیەکانی دەوروبەری دەکات.
“تۆ پێتوایە چۆن دەتوانین گەنجان لە داوی ترێندە کاتییەکان ڕزگار بکەین؟”