الأحد , ديسمبر 7 2025

خەمی ڕاگرتنی دڵەکانمان بێت نەک پاکڕاگرتنی دیوارەکان

خەرمان عبدالکریم
كاتێک ڕۆتینه‌ زۆره‌كانى ژیان به‌هه‌موو تامه‌زرۆییه‌و گه‌ڕان به‌دواى پۆشاك و جۆرى جوانى چه‌ره‌س و چكلێت و شیرینى و سارده‌مه‌نیه‌كان كه‌متر ڕووناكى بخه‌ینه‌ سه‌ر
ئه‌وه‌ى گرنگه‌ له‌ مه‌ڕاسیمى جه‌ژن و جوانیه‌كانى ئه‌وه‌یه‌، كه‌ دڵى مرۆڤه‌كانمان پڕ كردبێت له‌موحیبه‌ت و له‌م جه‌ژن بۆ ئه‌و جه‌ژن بوختان و مه‌عریفه‌ى باسكردنه‌كانى له‌ملاو لادا فڕێمان نه‌یا بێت، پارێزه‌رى نهێنى و شكۆی خۆشه‌ویستیه‌كان بووبێتین، ماڵه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه‌ له‌ماریفه‌تى ده‌ستپێوه‌گرتنى سیله‌ى ڕه‌حم و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یه‌كترى بوونی بۆنى به‌هێزى په‌یوه‌ندییه‌ دۆستیه‌كان، ئه‌مه‌ وا ده‌كات هه‌موو كات ئاره‌وزووى له‌لادانیشتن هه‌بێت، ده‌ستى پێوه‌ بگرن، ببنه‌ هه‌وێن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى خانه‌واده‌و خێزانه‌ گه‌وره‌و بچووكه‌كان له‌یه‌كترى به‌رگێكى جوانى ژیان بكه‌نه‌ به‌رى یه‌كترى بۆ چاودێرى و وه‌ك لیژنه‌ سه‌ردانى ماڵه‌كان مه‌كه‌ن، تا خانمه‌كان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌بێت عیباده‌ته‌كانى ڕۆژانى به‌ر له‌جه‌ژنیان پێوه‌ بنوسێت و واز له‌م هه‌موو ڕۆتینى چاولێكه‌ریی و پاك و بێگه‌ردى دارو دیواره‌كان بێنن، با ڕوو بكاته‌ قیبله‌ى خالق و نزاكانى به‌رده‌وامى هه‌بێت خه‌مى ته‌نها قبوڵبوونى نزا بێت ئاڕاسته‌ى فراوانه‌كانى لاى مالأ و حالأ و جۆرى میواندارییه‌كان نه‌بێت، دڵی یه‌كتر ڕاگرن كێ ئه‌ڵێت قسمه‌تى پێكه‌وه‌ بوونێكى یه‌كترمان ده‌بێت جه‌ژن بۆنه‌یه‌كى پیرۆزو چێژێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆیه‌ دڵگران مه‌بن له‌هاتنى میوانه‌كانت له‌كاتێكى زوو یان ناوه‌خت، چونكه‌ ئه‌م میوانداریی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ دوا جار بێت ڕه‌نگه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى به‌ هه‌زاران جار به‌ئاواتى دڵ بخوازیت.
جه‌ژنتان پیرۆز و عیباده‌تى به‌ر له‌هاتنى جه‌ژن و به‌ره‌كه‌تدارى خێرى عه‌ره‌فه‌تان پیرۆزو حه‌جى حاجیانى ماڵى خودا قبوڵ

شاهد أيضاً

توندوتیژی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان

خەرمان عبدالکریملەگەڵ هەموو داهێنان و تازەگەری و کرانەوەی کۆمەڵگەی کوردی، بەداخەوە هیچ کات بەئەزموون و …