ئا: چیا حەمە عەلی
-ڕووناکی
جۆره‌كانی ڕووناكی:
-ڕووناكی سروشتی له ژینگه‌یه‌كی سروشتی‌دا.
-ڕووناكی ده‌ستكرد به گڵۆپ (باشترین گڵۆپیش بۆ ڕووناكی ڕووه‌ك ئه‌وانه‌ن كه ڕه‌نگیان سپییه‌و تیشكی گه‌رمیان لێنابێته‌وه تا زیان به‌ڕووه‌ك بگه‌یه‌نێت)، و گرنگ نیه ئه‌و ڕووناكیه له‌جێیه‌كی نزیك بێت یان دوور، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی سپی یان بێجی، دیواری خانوو یارمه‌تی گه‌شه‌ی ڕووه‌ك ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باش، به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوناكی و گه‌یاندنی به‌ڕووه‌كه‌كه.
-پله‌ی گه‌رمی:
زۆربه‌ی ڕووه‌كه ماڵیه‌كان به‌پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند له‌ژورێكی ئاسایی‌دا گه‌شه‌ده‌كات، گه‌رمی پێویستیش بۆ ڕووه‌ك له‌نێوان 70 –80 پله‌ی فه‌هره‌نهایت له ڕۆژداو 60 – 65 پله‌ی فه‌هره‌نهایت له‌شه‌ودا هه‌یه، هه‌ندێ جاریش زۆربه‌ی ڕووه‌ك له‌مه زیاتری پێویسته، زۆربه‌ی ڕووه‌كه‌كانیش به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی كه‌م به‌ڕێژه‌ی به‌ستن ناگرن.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌پله‌ی گه‌رمی زۆریش ڕووه‌كه‌كان بپارێزین، تاوه‌كو له‌له‌ناو چوون یان وشكبونه‌وه ببپارێزرین، له‌هه‌مان كاتدا ئاودانی ڕووه‌ك به‌ئاوی گه‌رم له‌ناوی ده‌بات.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه له‌ناو ماڵدا ده‌ڕوێنرێن به‌ته‌واوه‌تی گه‌شه بكات، پێویستیان به پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند هه‌یه، كه له‌نێوان 20- 30 پله‌ی سه‌دیدا تێنه‌په‌ڕێت، زۆربه‌ی ڕووه‌ك به باشی گه‌شه ده‌كات كاتێك كه پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ی كه‌متره له‌و پله گه‌رمه‌ی كه مرۆڤ پێویستیه‌تی.
له‌وه‌رزی زستان‌و سه‌رمادا پێویسته ئه‌و جێیه‌ی كه ڕووه‌كی لێدانراوه گه‌رمیه‌كی مامناوه‌ند بێت، نابێت هه‌وای گه‌رمی ڕاسته‌وخۆ لێی بدات وه‌ك هه‌ڵمی گه‌رمی سۆبا یان هیته‌ر یان هه‌ر ئامێرێكی تری گه‌رمكه‌ره‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی سوتاندنی گه‌ڵاكانی و تێكچوونی ڕه‌نگی رووه‌كه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش زیان به‌ڕووه‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌یه‌نیت، واباشه كه ئه‌و شوێنه‌ی ڕووه‌كی لێیه به‌شه‌ودا داخراو بێت، تاوه‌كو هه‌وای ساردی شه‌و لێی نه‌دات، به ڕۆژیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ڕووه‌كی لێدانراوه ڕوناكی ته‌واوی لێ‌بوو یان تیشكی خۆری به‌ركه‌وت، ئه‌وه پێویستی به گه‌رمكردن نیه.
له‌وه‌رزی هاویندا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت شوێنی ڕووه‌ك فێنك‌و شێدار‌و هه‌وای پاك بێت‌و هه‌واگۆڕكێی تێدا بێت، تاوه‌كو كه‌شێكی پاك بۆ ڕووه‌كه‌كه به‌رهه‌م بێت، و گه‌ڵای ڕووه‌ك ئاو پرژێن بكرێت، تاوه‌كو له‌ڕێی گه‌ڵاكانه‌وه گڵی ڕووه‌كه‌كه به ته‌ڕی بمێنێته‌وه، و هه‌وای فێنكی مامناوه‌ندی هه‌بێت به‌مه‌رجێك نه‌گاته خوار پله‌ی 18ی سه‌دی، هه‌روه‌ها پێویسته پله‌ی گه‌رماكه‌ی یه‌كسان بێت، واته به‌خێرایی له‌جێیه‌كی زۆر گه‌رمه‌وه نه‌خرێته جێیه‌كی سارد یان به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر زیان به‌ڕووه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت.
-ئاودان:
به‌بایه‌خترین شتێك بۆ به‌هێزی و ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی ڕووه‌ك ئاودانه، هه‌روه‌ها زۆر ئاودان‌و كه‌م ئاودان هۆكاره بۆ نه‌خۆش كه‌وتنی ڕوه‌ك.
زۆربه‌ی پرسیاری به‌خێوكه‌ری ڕووه‌كه‌كان ئه‌وه‌یه كه چه‌ندو چۆن ئاوی ڕووه‌ك بدات، گرفته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامێكی دیاریكراو وه‌رناگرێت، چه‌ندێتی ئاودانیی ڕووه‌كیش جیاوازه، به‌پێی قه‌باره‌ی ڕووه‌ك یان جێگه یان گڵ یان پله‌ی گه‌رمی و شێی ڕووه‌كه‌كه.
زۆركه‌س هه‌ر به‌وشكبوونه‌وه‌ی گڵی ڕووه‌كه‌كه ئاوی ده‌دات، ئه‌مه‌ش زیاده ڕۆییه له ئاودان، چونكه زۆربه‌ی ڕوه‌ك ڕه‌گه‌كه‌ی له قوڵایی جێگه‌ی گڵه‌كه‌دایه، كه شێ و ته‌ڕی تاماوه‌یه‌كی زۆر تیایدا ده‌مێنێته‌وه.
بۆیه پێویسته پێش ئاودان په‌نجه بخرێته ناو گڵی ڕوه‌كه‌كه‌وه بۆ قوڵایی چه‌ند سانتیمه‌ترێك تابزانێت گڵه‌كه وشكه‌و پێویستی به‌ئاوه یان هێشتا ته‌ڕه.
به‌ڵام ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا ده‌ڕوێنرێت، واته له‌شوێنێكدا كه‌تیشكی خۆر ڕاسته‌وخۆ لێیده‌دات.
پێویستی به‌ئاودانی به‌رده‌وامه، به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماو زوو به‌هه‌ڵمبوونی ئاوه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌هاویندا پێیوستی به 3- 4جار ئاودان هه‌یه له‌هه‌فته‌یه‌كدا، تاوه‌كو ڕووه‌ك له وشكبوونه‌وه بپارێزرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تێبنی كردنی وشبوونه‌وه‌ی ته‌واوی گڵی ڕووه‌كه‌كه‌و تینوبوون‌و سیس بوونی پێویسته ئاو بدرێت، و له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌گه‌ر باران باری ئه‌وه جێی ئاودانی ڕووه‌كى ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه و پێویستى به‌ئاودان نییه..
ڕه‌گ پێویستی به ئاو‌و هه‌وا هه‌یه، بۆیه پێویسته گڵی ڕووه‌ك فشه‌ڵ‌و شێ‌دار بێت، به‌ڵام له‌ناو ئاودا نقوم نه‌كرێت، و پێویسته ئاودان به‌كاتی به‌یانیانی زوو یان دوای خۆر ئاوا بوون بێت، نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌كاتی نیوه‌ڕواندا ڕووه‌ك ئاو بدرێت.
هه‌ندی ڕووه‌ك پێویستی به‌گڵی وشك هه‌یه له‌نێوان ئاودانه‌كاندا، واته كه‌مێك گڵه‌كه‌ی وشك بێت ئه‌وجا ئاو بدرێت، و هه‌ندێ ڕووه‌ك پێویستی به‌گڵی ته‌ڕ هه‌یه به‌به‌رده‌وامی، به‌شێوه‌كی گشتیش ڕووه‌ك له‌وه‌رزی زستاندا پێویستی به پشوو هه‌یه، واته دره‌نگ دره‌نگ ئاو بدرێت. ئه‌ویش به‌ماوه‌ی (10-15) ڕۆژ جارێك، و له‌وه‌رزی هاویندا هه‌فته‌ی جارێك ڕووه‌ك ئاو بدرێت.
زۆربه‌ی ڕووه‌كه گه‌ڵاداره‌كان پێویستیان به‌گڵی وشكی كه‌مێك ته‌ڕ هه‌یه، پێویسته له‌وه‌رزی به‌هارو هاویندا ڕووه‌ك زوو زوو ئاوبدرێت، به‌ڵام له‌وه‌رزی زستاندا واز له گڵی ڕووه‌ك بهێنرێت تا وشك ده‌بێته‌وه ئه‌وجا ئاو ده‌درێت.
زۆربه‌ی ڕووه‌كه گوڵداره‌كان پێویستیان به‌گڵی شێ‌دار هه‌یه به‌به‌رده‌وامی به‌مه‌رجێك ئاوی تێدا نه‌وه‌ستێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی گه‌نینی ڕه‌گه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها پێویسته ڕه‌چاوی قه‌باره‌ی ئینجانه‌ی ڕووه‌كه كه بكرێت له‌كاتی ئاوداندا، بۆ نمونه ئه‌و ڕووه‌كه‌ی كه قه‌باره‌ی ئینجانه‌كه‌ی بچوكه پێویسته به‌رده‌وام و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ئاوبدرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه ئینجانه‌كانیان گه‌وره‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته دره‌نگ ئاو بدرێت‌و ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بێت.