ڕۆشنا فه‌یزوڵڵا
زه‌وى ئه‌و ته‌نه ئاسمانیه‌یه كه به‌تاكه شوێنى گونجاو بۆ ژیانكردن داده‌نرێت به هۆكارى بوونى به‌رگه هه‌واى پارێزه‌رو هێزى ڕاكێشانى گونجاوو زه‌ریاكان و ڕوویه‌كى جۆراوجۆر له‌گه‌لأ بوونى ملیاره‌ها گه‌له ئه‌ستێره ته‌نى ئاسمانى جۆراوجۆر له‌گه‌ردوونه فراوانه‌كه‌مان كه به‌رده‌وام له فراوانبووندایه، كه‌چى زه‌وى تاكه شوێنه كه تائێستا دۆزرابێته‌وه كه‌له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه گونجاوه زینده‌وه‌ران و ژیانكردن.
زه‌وى كه ناسراوه به(هه‌ساره‌ى شین) سێیه‌م هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر‌و پێنجه‌مین گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌یه له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا كه‌ڕووبه‌ره‌كه‌ى بڕى 510ملیۆن كیلۆمه‌تر دووجایه 71% به‌شی ئاوه كه‌له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها 3%ى ئاوى زه‌وى به‌كه‌ڵكى خواردنه‌وه دێت، وه تاكه هه‌ساره‌یه كه تائێستا دۆزرابێته‌وه كه ئاو تێیدا له‌دۆخى شلیدابێت، ناوچه وشكانیه‌كه‌ى كه 29%ى ڕووه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه دابه‌ش ده‌كرێت بۆ 6كیشوه‌ر ئه‌وانیش كیشوه‌رى (ئه‌وروپا، ئاسیا، ئه‌فه‌ریقا، ئه‌مه‌ریكا، به‌سته‌ڵی باشور(ئوستراڵیا)ئه‌نتاركیتا).
زه‌وى به‌چینى ئۆزۆن ده‌وره دراوه كه زه‌وى له‌تیشكه زیان به‌خشه‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌هۆكارى پیسبوون كه‌ش و هه‌وا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه چینى ئۆزۆن به‌سه‌ر كیشوه‌رى به‌سته‌ڵه‌كى باشوردا ته‌نك بۆته‌وه، له‌كیشوه‌رى باكوریشدا نیشانه‌ى كونبوون تێیدا ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌مه‌ش زیانى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ ژیانى زینده‌وه‌ران، هۆكارى دروستبوونى زه‌وى ده‌گه‌رڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 13.7ملیار سالأ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه وزه‌یه‌كى چڕ كه له‌خاڵێكدا كۆبوونه‌ته‌وه، زه‌ویش له‌هۆكارى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دروست بووه كه ناسراوه به‌ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى (بیگ بانگ)