د. بێخاڵ ئەبوبەكر حسین
بەشی یەکەم.
- پێشه‌كى:
هه‌ڵاتنى خۆرى ئایینى پیرۆزى ئیسلام، مرۆڤایه‌تى بۆ قۆناغێكى نوێ ى ژیار و شارستانیه‌ت گواسته‌وه، به تایبه‌تیش بۆ ئافره‌تان، سه‌ره‌تاى گرنگترین وه‌رچه‌رخان بوو، له سه‌رتاسه‌رى مێژوو، و به ئێستا و ئایینده‌شه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌و ڕۆڵه گرنگ و پڕبایهخانهى كه په‌یامى په‌روه‌ردگار بۆ ئافره‌تى له‌سه‌ر ئاستى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه، بڕیارداوه.
هه‌رله سه‌ره‌تاى به‌دیهێنانى مرۆڤایه‌تییه‌وه، خواى گه‌وره پیاو و ژنى كرد به هاوكار و ته‌واوكارى یه‌كتر له هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى جێنشینیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا. فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگار بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، له كردن یان نه‌كردن، واته فه‌رمان به چاكه و ڕێگریی له خراپه‌دا، وهكویهكن. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌كانیشدا، هه‌ریه‌ك به تایبه‌تمه‌ندی خۆى، و له پاداشت و سزاشدا، هاوبه‌شن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ئافره‌ت، له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیاندا، سه‌رچاوه ده‌گرێت. له‌م باسه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌ت له ڕوانگه‌ى په‌یامى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ره‌وه ﷺ. - مه‌به‌ست له چه‌مكى (ڕۆڵى مرۆیی) یان (مرۆڤبوون) چییه؟
بۆ ئه‌وه‌ى له ڕۆڵى مرۆیی یان (مرۆڤبوون)ى هه‌ریه‌ك له ژنان و پیاوان تێبگه‌ین، پێویسته ئاماژه به ڕۆڵى مێینه‌یی ژنان و نێرینه‌یى پیاوان بده‌ین. مێینه‌یی و نێرینه‌یى به بارى جیاكه‌ره‌وه‌ى ژنان و پیاوان داده‌نرێت، كه پشتده‌به‌ستێت به جیاوازبوونى ژنان و پیاوان له‌یه‌كتر، له ڕووى پێكهاته‌ى بایۆلۆژى و سه‌رجه‌م ئه‌رك و ڕۆڵ و به‌رپرسیاریتییه گرێدراوه‌كان به تایبه‌تمه‌ندییه بایۆلۆژییه‌كان، بۆیه ڕه‌نگدانه‌وه و به‌رجه‌سته‌بوونى مێینه‌بوون و نێرینه‌بوون به شوراى ماڵ و بوونى ژیانى خێزانى، سنورداركراوه. ڕۆڵى مرۆیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش بریتییه له سه‌رجه‌م ئه‌رك و ڕۆڵ و به‌رپرسیاریتییه‌كان كه پیاوان و ژنان له ده‌ره‌وه‌ى ماڵ و له‌سه‌ر ئاستى ژیانى گشتى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
گه‌ر باس له كاریگه‌ریی ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌ت له سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیاندا بكه‌ین، پێویسته ئاماژه به‌وه‌بده‌ین، كه ئافره‌تیش به هه‌مان شێوه‌ى پیاو، به‌رپرسیار و (مكلفه)، واته ئه‌رك و كارى ده‌ره‌وه‌ى خێزان، ڕۆڵى مرۆیی گرنگى ئافره‌ته، كه پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌دا بیگێڕێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی ئایه‌تى پیرۆزى:
(وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ أُولَٰئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) (التوبه: 71)
بێگومان سنورى فه‌رمان به چاكه و ڕێگریی له خراپه، پانتایی هه‌موو بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسیی، ڕۆشنبیریی، ئابوریی، هتد، ده‌گرێته‌وه. - پێداویستیه‌كانى به‌گه‌ڕخستنى ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌ت:
گێڕانى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌ت و به‌تواناكردنى له به‌شداریی كاریگه‌ر له ژیانى تایبه‌ت (خێزان) و گشتی (كۆمه‌ڵگه)دا، پێویستى به فهراههمكردنى چه‌ندین پێداویستی و ڕه‌خساندنى هه‌لومه‌رجى گونجاوه، چ له‌سه‌ر ئاستى تاك ، چ له‌سه‌ر ئاستى خێزان، و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه. - له‌سه‌ر ئاستى تاك:
له بنه‌ڕه‌تدا هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی ئافره‌ت، وه‌ك خودى خۆى، خاڵى ده‌سپێكى زانینى ڕۆڵ و ڕێبازى ژیان و په‌یامداریی و په‌یبردنه به ئامانج له بوون له‌م گه‌ردونه‌دا. هه‌ركات ئافره‌ت به‌م چه‌مكانه هۆشیاربوو، ئیتر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ماف و ئه‌ركه‌كانى خۆى له ژیانى تایبه‌تى و گشتیدا دركپێده‌كات و پلان و كاتى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنیان داده‌ڕێژێت، و له‌مانه‌ش گرنگتر تێكه‌ڵیان ناكات و هه‌ر ئه‌ركێك له سیاقى خۆیدا ئه‌نجامده‌دات.
له لایهكیترهوه، هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی ئافره‌ت، هه‌روه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانى هزریی و مه‌عریفی و به‌هێزبوونى كه‌سێتى، به‌تایبه‌ت متمانه‌به‌خود هه‌یه، ئاواش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕوخسار و ڕواڵه‌ت به‌جێده‌هێڵێت و له جۆرى پۆشاك و به‌رگ پۆشین و سیستمى باڵاپۆشییدا به گشتی، ڕه‌نگده‌داته‌وه. له ئیسلامدا، درێژه‌دان به باسی باڵاپۆشیی و مه‌رجه‌كانى و چۆنیه‌تى تێكه‌ڵبوون به چالاكییه‌كانى كۆمه‌ڵگه تا ورده‌كاریی چۆنیه‌تى قسه‌كردن و ده‌ڕبرین و ته‌نانه‌ت شێوازى ڕێگه‌ڕۆیشتن ، كه ده‌توانین به كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیی ناوزه‌دى بكه‌ین، به‌ڵگه گه‌لێكی مه‌زنن كه پێویسته ئافره‌تان ئه‌رك و رۆڵ و به‌رپرسیارێتى مرۆییانه‌ى خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، بگێڕن. كه‌واته سیستمى باڵاپۆشیی یه‌كێكه له پێداویستیه‌كانى گێڕانى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م سیستمه‌ش وه‌نه‌بێت ته‌نها ئافره‌تان بگرێته‌وه، به‌ڵكو ڕێنماییه قورئانیه‌كان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه، و له پێشدا بۆ پیاوان فه‌رمان به چاوپارێزیی ده‌كات ، دواتر هه‌مان فه‌رمان به ژنان به زیادكردنى ته‌كلیفى باڵاپۆشیی، به‌یان ده‌كات.
( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30)وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَىٰ عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ 31) النور.
بێگومان ئه‌م سیستمه به‌رز و پێشكه‌وتووه بۆ مامه‌ڵه‌ى ڕه‌فتاریی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌گه‌لأ یه‌كتر، بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنورى مه‌حره‌مه‌كان، واته خێزانه، و ئافره‌ت و پیاو به پاراستنى سنوره‌كانى خواى گه‌وره، ده‌توانن ڕۆڵى مرۆییانه‌ى خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، بگێڕن.
كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیی ئافره‌تان له زۆر نه‌خۆشیی ده‌رونى ده‌پارێزێت، له نمونه‌ى Body Dysmorphic Disorder (BDD) كه شڵه‌ژانێكى وه‌سواسى ده‌رونى بێ ئه‌ندازه سه‌باره‌ت به شێوه و ڕوخسار بۆ كه‌سى توشبوو دروست ده‌كات و واده‌كات وێنه‌ى جه‌سته‌یی خۆى (Body Image)ڕه‌تبكاته‌وه. توێژینه‌وه ده‌رونییه‌كانى كۆمه‌ڵێك له زانایانى به‌ریتانى ده‌ریده‌خه‌ن كه ژنانى باڵاپۆش، زیاتر متمانه‌یان به‌خۆیه و له وێنه‌ى جه‌سته‌یی خۆیان ڕازین. - له‌سه‌ر ئاستى خێزان:
ئاشكرایه كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كه‌ى مرۆڤایه‌تى، بونه‌وه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تین و ناتوانن به دووره‌په‌رێزیی و گۆشه‌گیریی ژیان بكه‌ن، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى خێزاندا، ژیانیان به شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوه كه هه‌رگیز ناتوانن دوور له‌و لانه پڕسۆز و خۆشه‌ویستیه، ژیانێكى ئاسوده و ده‌روندروست، به‌دیبهێنن. لێره‌وه خێزان، ئه‌ركى گه‌وره‌ى ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆ له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنى تاكى هۆشیار و ته‌ندروست و پێشكه‌شكردنیان به كۆمه‌ڵگه.
ئاماده‌كردن و زه‌مینه‌سازیی به‌گه‌ڕخستنى ڕۆڵى مرۆیی ئافره‌ت، له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وه‌ش به به‌جێهێنانى ژماره‌یه‌ك ئه‌ركى گرنگى وه‌ك: پیاده‌كردنى ڕێنماییه‌كانى قورئان و سوننه‌تى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى ﷺ، له ئاشنابوون به ماف و ئه‌ركه‌كانى هاوسه‌ران لاى یه‌كتر، و هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له مافه‌كانى مناڵان له‌سه‌ر دایبابان، له نمونه‌ى دڵخۆشیی و پێشوازیكردن له له‌دایكبوونى كۆرپه‌ى كچ و جیاكارینه‌كردنى سۆزداریی و ماددى له نێوان كوڕان و كچان، و ئاماده‌كردنیان بۆ ژیانى داهاتوو، به ناساندنى بنه‌ماكانى باوه‌ڕ و فێركردنى په‌رستشه‌كان و ئه‌ته‌كێتى مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و گرنگیدان به خوێندن و زانست و زانیاری‌یان. به كورتى پێویسته دایبابان ته‌نها چاویان له‌سه‌ر دابینكردنى پێداویستییه ماددیه‌كان نه‌بێت و په‌روه‌رده‌ى ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هزریی و جه‌سته‌یی فه‌رامۆشبكه‌ن. ئه‌گه‌ر كوڕان و كچان به‌م شێوه‌یه پهروهردهبكرێن، كه‌سێتیان به‌هێزده‌بێت و له داهاتوودا ده‌توانن ئه‌ركه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر ئاستى خێزان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ش، سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى ئاسته‌نگه‌كانى ژیان ببنه‌وه. - له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگه:
ئاستى هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌كان هۆكارێكى كاریگه‌رن بۆ چه‌سپاندنى سیستمى سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌شه‌سه‌ندوو، كه له سایه‌یدا تاكه‌كان هه‌ست به بوون و ئینتیما و پارێزراوى شكۆمه‌ندیی وخۆشه‌ویستى نیشتمان ده‌كه‌ن، به مافه‌كانیان ئاسوده‌ن و ئه‌ركه‌كانى سه‌رشانیان دڵسۆزانه ڕاده‌په‌ڕێنن. كۆمه‌ڵگه‌ى هۆشیار و پێشكه‌وتوو، زه‌مینه‌سازیی بۆ به‌شدارى ڕۆڵه‌كانى له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و میكانیزمى شیاو بۆ به‌گه‌ڕخستنى توانا و لێهاتووییه‌كانیان ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كانى دادوه‌ریی، یاسادانان، جێبه‌جێكردن، میدیا و رێكخراوه و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، به‌كارن و هه‌ریه‌كه‌یان له كه‌ناڵى خۆیه‌وه، خزمه‌ت به هاونیشتمانیان ده‌كات.
به پێچه‌وانه‌وه له كۆمه‌ڵگه دواكه‌تووه‌كاندا، هه‌ندێك دابونهریتى هه‌ڵه جێى یاسا و ڕێساكانى شه‌ریعه‌تى خواى گه‌وره و یاسا دانراوه‌كانیش ده‌گرنه‌وه. له‌و دابونه‌ریته هه‌ڵانه‌ى ئافره‌تانى پێده‌چه‌وسێنرێته‌وه، به پله‌دوو ته‌ماشاكردن و جیاكاریی و بێبه‌شكردن له مافه‌كانى خوێندن و میرات و موڵكدارێتى و خوێن‌بایی و شیربایی، و به‌كاڵاكردن و بازرگانى پێوه‌كردن و ڕواڵه‌تگه‌رایی و زاڵكردنى گوتارى جه‌سته به‌سه‌ر تواناى هزریی و ڕۆشنبیریی، و هتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاسته‌نگى سه‌ره‌ڕێی وه‌لانانى ڕۆڵی مرۆییانه‌ى ئافره‌ت و په‌راوێزخستنى تواناكانیه‌تی.
سه‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، له كۆمه‌ڵگه‌دا دواكه‌وتووه‌كاندا، نزمى ئاستى هۆشیاریی و نه‌خوێنده‌واری ڕۆشنبیریی (الأمیة الثقافیة) سه‌رده‌كێشێت بۆ شوێنكه‌وتنى كوێرانه و هاورده‌كردنى فیكرى نامۆ و ڕاكردن به شوێن مۆدێلات، و سه‌ره‌نجام به‌كاڵاكردنى ئافره‌تان و بازرگانیكردن به جه‌سته و به‌رزكردنه‌وه‌ى فرۆشى كاڵاكان به تایبه‌ت بابه‌ته‌كانى جوانكاریی و ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ناپێویست و ڕه‌واجدان به سایت و پێگه ئه‌له‌كترۆنیه‌كان. به پوختى ده‌توانین بڵێین له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه‌دا، ڕۆڵی مرۆییانه‌ى ئافره‌ت له نێوان چه‌قبه‌ستوویی به دابونهریتى هه‌ڵه له‌لایه‌ك، و شوێنكه‌وتنى كوێرانه و هاورده‌كردنى فیكرى نامۆ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ونده‌بێت.