نوسینى : پ.د. عالیه فرج
مامۆستا له به‌شى كۆمه‌ڵناسی له زانكۆى سلێمانى
خێزان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵگا و به‌رپرس له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنى تاكه‌كه‌س و، شیاندنى ده‌ستى كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى بواره جیاوازه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و كار له‌كۆمه‌ڵگادا گرنگى خۆى هه‌یه. له به‌رامبه‌ردا خێزان ڕووبه‌ڕووى كاریگه‌رى گۆڕ‌انى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتورى له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگا و جیهان ده‌بێته‌وه. خێزان كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌یه، له‌وانه پشكى سه‌ره‌كى بۆ بونیاتنانى كه‌سێتى تاك و گه‌شه‌پێدان و ئاڕاسته‌كردنیه‌تى و وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى په‌یوه‌ست به ئه‌ندامانى له ئه‌ستۆى ده‌گرێت و، له‌و پێناوه‌دا زه‌روره به‌به‌رده‌وامى كاركردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ڕۆشنبییرى په‌روه‌رده‌یی دایك و باوك و كارامه‌ییه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان له لایه‌ن دایك و باوك و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌نجامبدرێت. له چوارچێوه‌ى ئه‌م ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌دا ئه‌ركى یه‌كه‌م بریتییه له : به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنى ئه‌ندامانى خێزان، سه‌ره‌تاكه‌ى له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه منداڵ تواناى هاوڕێ گرتنى ده‌بێت و تێكه‌ڵ به گروپ و ده‌سته‌هاوڕێ ده‌بێت، له‌و ساته‌وه ئه‌ركى خێزانه كاركردن بۆ هاوسه‌نگى دروست له نێوان ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ و ژیانى له فه‌زاى سۆشیاڵ میدیادا له ڕێى پێشه‌نگبوونى دایك و باوك به به‌دیهێنانى ئه‌م هاوسه‌نگییه له ژیانى خۆیاندا.
ئه‌ركى دووه‌م: بریتییه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاده‌روونییه‌كان له ڕێى پێكه‌وه‌ژیان و به‌رده‌وامێتى په‌یوه‌ندى دایك و باوك به منداڵ و هه‌رزه‌كاره‌وه، سه‌رئه‌نجام به‌هاكانى ئارامی و دڵنیایی و ئه‌مان ده‌بنه بنەما بۆ بیناى ده‌روونى منداڵ و هه‌رزه‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ هێزى ده‌روونى به‌رده‌وام و دووپاتبوونه‌وه‌ى ئینتیمایان بۆ خێزان و، شانازییان به خێزانه‌كانیانه‌وه. ئه‌ركى بونیاتنان و گه‌شه‌پێدانى شوناسی ئایینى و نه‌ته‌وه‌یی لاى ئه‌ندامانى خێزان به ئه‌ركێكى هاوبه‌شى خێزان و دامه‌زراوه ئایینى و سیاسییه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت و، زه‌روره خێزان له چوارچێوه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركه‌دا ئه‌ندامانى بپارێزێت له كاریگه‌رى و زه‌برى سه‌رجه‌م ئه‌و لێشاوه جیهانییانه‌ى كه ئامانجیان سڕینه‌وه‌ى شوناسه لۆكاڵییه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن، له ڕێى پابه‌ندبوونى خێزان به ناساندنى ئه‌ندامانى به ئایین و نه‌ته‌وه‌ییان و به به‌رز ڕاگرتنى سه‌رجه‌م بۆنه و داب و نه‌ریت و عورفه په‌یوه‌سته‌كان به شوناسی ئایینى و، نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستى خێزان و كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ربردنى كاتى تایبه‌ت له‌ناو خێزان و بنه‌ماڵه و ده‌سته‌هاوڕێ و كه‌سوكار پێداویستییه‌كى هاوچه‌رخى ئه‌ندامانى خێزاندا، له كاتێكدا سۆشیاڵ میدیا و فه‌زاى ئیفتیرازى بۆ به‌شێك له خێزانه‌كان بووه‌ته جێگره‌وه بۆ به‌سه‌ربردنى كاتی به‌تاڵ، كه سه‌رده‌كێشێت بۆ زه‌وتكردنى ڕۆڵى چه‌سپاندنى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن خێزانه‌وه و به شێوه‌یه‌كى قۆناغبەندى به‌ها تاكه‌كه‌سییه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن و، كاریگه‌رى به‌جێده‌هێڵن له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له :په‌یوه‌ندى خێزانى و په‌یوه‌ستبوونى ئه‌ندامانى خێزان به ژیانى خێزانییه‌وه، گرنگیپێدانه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان و ئه‌سته‌مبوونى خولقاندنى گرنگیپێدانى هاوبه‌ش له نێوانیاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى پشێوییه ده‌رونییه‌كان و پێویستبوونى چاره‌سه‌رى ده‌روونى به‌رده‌وام، لاوازبوون یان سفربوونى په‌یوه‌ندییه خزماتییه‌كان و لاوازى ئاماده‌بوون له بۆنه و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پاشه‌كشه‌كردنى ئاماده‌یی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بۆ ده‌ستپێشخه‌رى هاوسه‌رگرتن و، پێكه‌وه‌نانى ژیانى خێزانى و جێگۆڕكێكردنى به خواسته‌كانى به‌ره‌وپێشچوون له پیشه و ڕۆچون له گه‌شه‌پێدانى كارامه‌ییه كه‌سییه‌كان.ئه‌ركه‌كانى خێزان به‌به‌رده‌وامى ڕووبه‌ڕووى له‌مپه‌ر ده‌بنه‌وه و به‌پێى سه‌رده‌مه‌كان له‌مپه‌ره‌كان جۆر و شێواز و كاریگه‌رى مه‌ترسییان ده‌گۆڕێت، له هه‌ستیارترین له‌مپه‌ره‌كانى ئێستاى به‌رده‌م خێزان :
١.بونیادى خێزان و پێناسه‌كردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كه‌یه‌تى له‌سه‌ر ئاستى جیهان و دامه‌زراوه و ڕێككه‌تنامه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ سه‌پاندنى پێناسه‌ى نوێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكاندا به‌بێ ڕه‌چاوكردنى واقیعى كۆمه‌ڵگاكان و ئایین و كولتوریان
٢.قه‌یرانى ئابورى و دارایی و سیاسی و ئه‌منى له‌سه‌ر ئاستى جیهانى و لۆكاڵى كه یه‌كێكه له ئاڵۆزترین به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م خێزان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى.
٣.ته‌كنه‌لۆژیا كه بووه‌ته ده‌روازه‌ى به‌رهه‌مهێنانى جێگره‌وه بۆ خێزان و دایك و باوك و، به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگا كه پشتیوانى خێزان بوون.له دووتوێى ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه‌وه، گرنگه تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵگا و، ستایل ژیانى دروست و پاراستنى شكۆى مرۆڤ گرێدراوه به بوون وحزروى چالاكى خێزان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.