و: ڕێکان طە عبدالله
بەروبومی منداڵ دارێکی ڕەق دەبێ گەر بە ئاوی ئیمان بەخوا و کاری چاکە ئاو نەدرابێ، تەنانەت گەر بە هەموو زانین و کارو هونەرێک هۆشیار کرابێ.
عن جندب بن عبدالله رضي الله عنه قال كنا مع النبي ﷺ ونحن فتيان حزاورة فتعلمنا الإيمان قبل أن نتعلم القرآن ثم تعلمنا القرآن فازددنا به إيماناً (رواه ابن ماجه ٦١ وصححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجه)
لە جندبی کوڕی عبداللەەوە “ڕەزای خوای لێبێت”دەڵێ لەگەڵ پێغەمبەردا بووین “درودی خوای لەسەر بێت”من و دوو گەنجی بەهێز ،پێغەمبەر فێری ئیمانی کردین دواتر فێری قورئانی کردین قورئان ئیمانی بەهێز کردین.
هەندێک جار چەندە پەلە دەکەین، لەوەی منداڵەکانمان ببنە لەبەرکاری قورئان بەرلەوەی ئیمان لەدڵیاندا بچەسپێ، هەربۆیە دەبینین کە (منداڵە لەبەرکارەکانی قورئان) بەشێکیان سینگیان بۆ لەبەرکردنی پیتەکانی قورئان فراوانە، بەڵام بۆ حوکمەکانی سینەیان تەنگە.
ئەومنداڵەی یەکتاپەرستی لە دڵیدا دەچەسپێر تەواوی ئەندامەکانی بە خۆشەویستی خوا پڕ دەبێت لە تەمەنێکی بچوکییەوە، دایک و باوکی زەحمەتی نابینن لە هاندانی بۆ کاری چاکە و دورکەوتنەوە لە کاری خراپە کاتێک گەورە دەبێت.
چاندنی خۆشەویستی خوا لە دڵی منداڵدا زۆر گرینگە بۆ یەکتاپەرستی و کلیلە بۆ گوێڕایەڵی خوا، منداڵ خۆڕسکانە پەیوەست دەبێ بەکەسێکەوە کە چاکەی لەگەڵی ئەنجام داوە، گەر زانی دروستکەرەکەی خودایە، ئەوەی ڕۆزی پێدەدا خوایە، ئەوەی خواردن و ئاوی پێدەدا خوایە،خۆشەویستی بۆ زۆرتر دەبێ، زۆرتر فەرمانی جێبەجێ دەکات.
ئیمامی غەزالی (ڕەحمەتی خوای لێبێ) دەفەرموێت: منداڵ ئەمانەتی دایک و باوکیەتی، دڵەپاکەکەی گەوهەرێکی بەنرخی پاکی خەیاڵییە پڕە لە نەخش و نیگاری هەمەچەشن، ئەگەری هەیە کە هەر جۆرە نەخشێک لەسەری بکێشرێت و ئارەزوی بۆ هەرشتێک دەچێت کە لای خۆشەویست کرابێت، گەر لەسەر چاکە پەروەردە بکرێت لەدونیا و قیامەت بەختەوەر دەبێت، لەچاکەکانیشیدا دایک و باوکی بەشدار دەبن، هەرکەسێک لەپەروردەو فێرکردنی دا بەشداربێت، گەر لەسەر کاری خراپە پەروەردە کرا و، وەک ئاژەڵ فەرامۆش کرا بەدبەخت دەبێ و توشی هیلاکەت دەبێ، تاوانەکەشی لە ملی پەروەردەکارەکەی دەبێ.(احیائ علوم الدین)
منداڵەکانمان وەک زەویەکی بەپیت وان گەر تۆوی چاکی تیادا چاندرا بەروبومی چاک وگەییو بەرهەم دێنێت، گەر وازی لێبهێنرێ و ئیهمال بکرێ گژوگیای خراپی تیادا دەڕوێ.
لایەنی ئیمانی بەیەکێک لە لایەنە گرینگەکانی بنیاتنانی کەسایەتی منداڵ دادەنرێ، چونکە ئیمان بەخوا ئامانجی سەرەکی دروستبونی مرۆڤە، هۆکاری سەرکەوتن و ڕزگاربونیەتی لە دونیا و قیامەت، کاتێک ئێمە دەڵێین باوەڕ کاریگەری لەسەر گەشەی عەقڵ و ڕەوشت و کۆمەڵایەتی و دەروون هەیە، عەقیدەی دروست پایەی بیروڕای ڕاست و ڕەوشتی بەرزە.
لەسەر دایک و باوک پێویستە ئیمان لەدڵی منداڵەکانیان بچێنن و نوێی بکەنەوە، خوا لە دڵیاندا گەورە بکەن، دڵەکانیان ئازاد بکەن لە پەیوەست بون بەغەیری خوا، گرینگیدان بە فەرزەکان و سوننەتەکان و کردەوەکانی دڵ و بەگەورە دانانی حەرامکراوەکان و دورکەوتنەوە لە گوناهەکان لەدڵیاندا بچێنن، ئەمەش بەو هۆکارە شەرعیانەی کە پلانی پەروەردەییان بۆی داناوە.
لەسەر دایک و باوکان پێویستە کە ببنە پێشەنگی باش بۆ منداڵەکانیان، ئەوان گەر دەیان ئامۆژگاری منداڵەکەیان بکەن بەروبومی ئامۆژگاریەکەیان ناخۆن کە خۆیان جێبەجێی نەکەن.
ئاگاداری: ڕاگرتنی هاوسەنگی لە پەروەردەی ئیمانی منداڵدا، شتێک نەخەنە سەرشانیان کە لەتوانایاندا نەبێ، نەیانخەیتە ژێر بارێکەوە لەتوانایاندا نەبێت، یا زۆر لێنەکردنیان لە قەدەغەکراو و ڕێگەپێدراوەکان، بەنەرمی و حیکمەتەوە، ئیسلام دینی میانەڕەوی و هاوسەنگیە، پێغەمبەرمان گەر سەرپشک بکرایە لەنێوان دوو شت ئاسانەکەی هەڵدەبژارد.
ستاییشی لایەنێکی ئیجابی منداڵەکەت بکە
و لایەنێکی تری ئیجابی بە خۆڕایی وەربگرە، تیشک خستنە سەر لایەنی جوان و تەواو و جیاواز لە دەرونی مرۆڤدا، دەوڵەمەندکردنی ئەو لایەنە ئیجابیانە بە مەنهەجی پێغەمبەر، بەومەرجەی ستاییشکردنەکە ڕاستی بێت، بە ئەندازەی پێکانی ئامانجبێ.
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: يا رسول الله ! من أسعد الناس يوم القيامة؟ قال رسول الله ﷺ : لقد ظننت يا أبا هريرة أن لا يسألني عن هذا الحديث أحد أول منك، لما رأيت من حرصك على الحديث……صحيح البخاري رقم : (٩٩)
لە ئەبوو هوڕەیڕەوە ڕەزای خوای لەسەر بێت دەڵێ گوتم “پێغەمبەری خوا کێ لە ڕۆژی دواییدا بەختەوەرترینە؟ پێغەمبەر دەفەرموێ ئەی ئەبو هوڕەیڕە دەمزانی کەس بەر لە تۆ لەم بارەوە پرسیارم لێ ناکات کاتێک سوربونی تۆم بینی لە سەر فەرمایشتەکە”
سەیری ئەم وشە ناوازانە کە دەمزانی کەس بەر لە تۆ لەم بارەوە پرسیارم لێ نا کات، بە ڕای تۆ دەبێ بارودۆخی منداڵەکەت چی بێ کات تێک بۆی دەردەکەوێ کە دایکی یا باوکی یا مامۆستاکەی چاوەڕێی ئەو پرسیارەی لێبکات لەناو هەموو هاوتەمەنەکانی، لێرەدا تێبینی ئەوە دەکەین کە پێغەمبەرمان ئەبوو هوڕەیرە ئاڕاستە دەکات لەو کارەدا کە ئەو دەتوانێ بە تەواوی ئەنجامی بدات، ئەویش لەبەرکردنی فەرموودە و گرنگی پێدانیەتی،
کاتێک ئێمە ستاییشی سیفەتێکی ئیجابی لەمنداڵەکانمان دەکەین و تیشکی دەخەینەسەر، هاوکاری منداڵەکەمان کردوە کە پارێزگاری لێبکات و گەشەی پێبدات و دوبارەی بکاتەوە، سیفەتی ئیجابی پێویستی بە گەشە و چاودێری هەیە ،گەر نا دەپوکێتەوە، هەروەک چۆن گوڵ دەپوکێتەوە
سەرچاوە: کتێبی (أفكار عملية في تربية الأبناء (طفلي))، نوسینی نایف القریشی