شادان عوسمان
لە ژیانی مرۆڤدا هەندێک جار هەست دەکەین لاوازین؛ هەندێک جار وا دەبینین توانای بەردەوامبون، ئارامبون یان بەرگری کردنمان کەمبووە. زۆرجار هەوڵ دەدەین ئەم لاوازییە بشارینەوە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە لاوازی بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ.
خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:
﴿وَخُلِقَ الْإِنسَانُ ضَعِيفًا﴾(النساء: 28)
واتە: مرۆڤ بە لاوازی دروست کراوە.
بۆیە پێویستە بزانین کە ئێمە کامل نین؛ ئێمە مرۆڤین، فریشتە نین، مرۆڤ مەخلوقی خوای گەورەیە، دروستکراوی دەستی ئەوە؛ نە خالقە و نە بێکەموکوڕی. بە سروشت مرۆڤ قابیلی هەڵە و کەم و کوڕییە.
کێشەکە لەو کاتەدا دەست پێدەکات کە مرۆڤ ئەم کەم و کوڕیانە قبول ناکات.
ئەگەر مرۆڤ لاوازییەکانی خۆی نەناسێت و نەیان بینیت درکیان پئ نەکات، ژیانی لە خەیالیکی ناڕاستدا بەسەر دەبات؛ لە خەیاڵدا دەژی هەوڵ دەدات نەفسی خۆی بگاتە ئاستی فریشتە، باریکی قورس دەخاتە سەری وا لئ دەروانیت کە نابیت هەڵە بکات، هەمیشە لە کەماڵدا بێت، لە کاتێکدا ئەمە تەنها خەیاڵێکی ناواقیعییە.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:«كُلُّ بَنِي آدَمَ خَطَّاءٌ»
واتە: هەموو نەوەی ئادەم هەڵەکارن. باشترینان کە بەردوام لە گەرانەوەن گەر لاوازیەکانمان بئ قبول نەبوو
ئەوکاتە مرۆڤ دەکەوێتە ناو لومەکردنی بەردەوامی خۆی و خۆی بە خەڵکی تر بەراورد دەکات.
ڕازیبوون بەوەی لاوازین بەو مانایە نییە کە مرۆڤ هەوڵ نەدات بگۆڕێت.
لە زمانی عەرەبیدا «قبول» دژ بە «ڕەفض»ە؛ واتە مرۆڤ خۆی بەو کەم و کوڕی و لاوازییانەوە دەناسێت و، دەیان بینیت، هەولی چاکردن و باشتری دەکات
خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ﴾
“أحسن تقويم” تەنها بە مانای جوانی شێوە نییە؛ چونکە ئەگەر وا بێت، ئەوا منداڵی بێئەندام یان نەخۆش لەدایک دەبن چۆن دەبێت؟ بە احسن تقویم
بەڵکو بەو مانایەیە کە مرۆڤ توانای بەرزبوون بە باوەڕ و کردەوەی چاک هەیە. وەک لە ئایەتی تر دەفەرموێت:
﴿إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ﴾
واتە: بە باوەڕ و کردەوەی چاک مرۆڤ بەرز دەبێتەوە.
بۆیە کاتێک مرۆڤ لاوازییەکانی خۆی دەناسێت، ئەوە دەبێتە دەستپێکی پەروەردەی خۆی. ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
مرۆڤ جگە لە نەفسی خۆی نەفسێکی تر نییە ئەمانەتی خوایە، بۆ ئەوەی لە ژیانی دا بە باشترین شیوە بژی
خودای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا • فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا﴾
ئەم کەم و کوڕیانە هۆیە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان یەکدی تەواو بکەن؛
ئەگەر من کەمێک کەم و کوڕیم هەبێت، تۆ دەتوانیت پڕی بکەیتەوە؛ ئەگەر تۆش کەمێکت هەبێت، من یارمەتیت دەدەم. بەم شێوەیە مرۆڤەکان دەبن تەواوکەری یەکتری.
بۆیە باشە هەمیشە ئەم ئایەتانەمان لە بیر بێت:
- ﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ﴾
- ﴿وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ﴾
- ﴿لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا﴾
- ﴿قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا﴾
لە کۆتایدا:
کاتێک مرۆڤ لاوازییەکانی خۆی دەناسێت و درکیان پئ دەکات، دەتوانێت لەگەڵ نەفسی خۆی لە ئاشتیدا بێت و یەکانگیر بیت، پاشان هەوڵ دەدات پەروەردەی بکات و بەرەو باشتر بوون بیبات. چونکە کەمالی مرۆڤ لەوەدایە کە خۆی بناسێت لەگەڵی بە بەزەیی بێت.