چوارشەممە , تەممووز 22 2026

خود ناسی (٤) مرۆڤ لە نێوان خالق و مەخلوق

شادان عوسمان
مرۆڤ لەم دونیا پان و بەرینەدا کاتێک بە وردی بیر لەم ژیانە دەکاتەوە درکی پێدەکات، دەگاتە ئەو ڕاستییەی کە خۆی مەخلوقە؛ مەخلوقیش هەموو تواناکانی سنوردارن.
ئەو کاتەی مرۆڤ لەم هاوکێشەیە تێدەگات ــ هاوکێشەی خالق و مەخلوق ــ زۆر شت لە ژیاندا بۆی ئاسانتر دەبن.
چونکە دەزانێت بۆ تەواوکردنی وێنەی ژیان، پێویستی بە بوونی خالقێک هەیە؛ خالقێک کە بتوانێت پشت و پەنای بێت و هەمیشە بگەڕێتەوە بۆی.
قورئان ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە و دەفەرمووێت:
﴿يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ﴾ (فاطر: 15)
واتە: ئەی خەڵکینە ئێوە هەمووتان محتاجی خودان.
کاتێک مرۆڤ ئەوە تێدەگات کە چەندە محتاجی خالقەکەیەتی، باش دەزانێت کە سروشتی مەخلوق بریتییە لە:
محتاجی، هەژاری، کەمی، لاوازی.
بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەموکورتیانەی، پێویستە خالقێک هەبێت بە توانای تەواو.
ئەم تێگەیشتنە ڕوانینمان بۆ ژیان دەگۆڕێت.
مرۆڤ وەک بوونەوەرێک، هەردوو جۆر پێویستی هەیە:
پێویستی جەستەیی و پێویستی ڕوحی.
پێویستییە جەستەییەکان وەک:
خواردن، هەوا، خەوتن، ئارامی و هاوسەرگیری… تا دواتر.
هەروەها مرۆڤ پێویستییەکی قووڵی ڕوحی هەیە کە ئونس بە خودایە؛(انس بالله)، ئەو هەستە ئارامەی کە تەنها بە ناسینی خالق و، پەیوەندی لەگەڵ ئەودا پڕدەکرێتەوە.
بۆیە ناتوانرێت هیچ بەشێک لە جەستە و ڕوح پشتگوێ بخرێت.
هەروەک جەستە پێویستی بە خواردن هەیە، ڕوحیش پێویستی بە نزیکی خودا هەیە. قورئانیش ئەم وێنەیەمان بۆ پیشان دەدات؛ کاتێک موسا (علیه السلام) لە بیاباندا ئاگری بینی و وتی: «إِنِّي آنَسْتُ نَارًا».
واتە: من ئاگرێکم بینی کە دڵم ئارام بوو بە بینینی.
ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ بە سروشتدا بەدوای ئونس و ئارامی دەگەڕێت. کەواتە مرۆڤ مەخلوقێکی محتاجە، هەردوو لایەنی جەستە و ڕوحی.
هەر شتێک کاریگەری لەسەر جەستە هەبێت، کاریگەری لەسەر ڕوحیش دەبێت؛
بە پێچەوانەشەوە هەمان شت ڕاستە.
بوونی خودا لە ژیانماندا تەنها بیرۆکەیەکی فەلسەفی نییە،
بەڵکو پێویستییەکی ڕوحییە. خوای گەورە دەفەرمووێت:
﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾(الرعد: 28)
لەبەر ئەوەی کاتێک مرۆڤ تووشی ناخۆشی و نارەحەتی دەبێت،
بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ لای خالقەکەی؛
چونکە دەزانێت کە وەک مەخلوقێک، ناتوانێت تەنها پشت بە توانای سنورداری خۆی ببەستێت.
بەڵکو پشت دەبەستێت بە کەمال و توانای بئ سنوری خالقەکەی بۆ ڕون دەبیتەوە بئ ئەو هیج نیە و، هەر ئەو لە عەدەمەو هیناویتە بون، هەر ئەزاتە هەمو ژیانی دونیای بۆ دابین دەکات هەروەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت:
«لو أنكم توكلتم على الله حق توكله لرزقكم كما يرزق الطير»(رواه الترمذي)
واتە:ئەگەر بە ڕاستی پشتتان بە خوا ببەستایە، رزقتان دەدات وەک چۆن رزقی باڵندەکان دەدات.

Check Also

خەیاڵ ئاسودەیی، دەرگای چاوەڕوانیەکان دادەخات

خەرمان عبدالکریممرۆڤ هەمیشە پڕ لە چاوەڕوانی بۆ ئەو کەسانەی لە ترپەکانی دڵیەوە نزیکن نەک ئەوانەی …