بەهرە ڕەفیق
مێژووى په‌روه‌رده:
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تویژینه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن مێژووى په‌روه‌رده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى دروستبوونى مناڵ له ناو سكى دایكى، یان هه‌ندێك پێیان وایه كه نا ده‌بێت بگه‌رٍێینه‌وه بو بیست ساڵ به‌ر له دایك بوونى منداڵ واته هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رى گونجاو.
به‌ڵام من پێم وایه مێژووى په‌روه‌رده‌ى هه‌ر كه‌سێكمان ئه‌بێ له‌و ساته‌وه ده‌ستى پێكردبێ كه به ته‌واوى پیًمان له‌و بیركردنه‌وه هه‌ڵانه نا كه له شێوازى په‌روه‌رده كردنماندا هه‌بووه. ئه‌مه پێى ده‌وترێ (په‌روه‌رده كردنى خود)
واز هێنان له‌و گله‌یی و گازاندانه‌ى كه‌چۆن مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ كرا‌و چیت وه‌كو پێویست بۆ نه‌كرا له‌ناو خۆتدا دەیانوەستێنیت.
نایانگوازیتەوە بۆ نەوەی دواى خۆت، ئێمه چه‌ندێ پێمان وابێ زۆر بکەم و کوڕی پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده به ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نین دیسان له جێگه‌یه‌ك هه‌ڵه ده‌كه‌ین. هه‌روه‌كو دایك و باوكمان كه پێیان وابووه زۆر به باشى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوین.
كه‌وابێ قسه‌كه چییه؟ هیچ كات ئه‌وه بڕیارێكى دروست نیه ئێمه كه‌م و كورتییه‌كانمان هه‌میشه بخه‌ینه‌وه پاڵ شێوازى په‌روه‌رده كردنمان.
ده‌ست ده‌كه‌یت به ڕۆیشتن به رٍێگه‌یه‌ى خۆت ئاراسته‌كه‌ى دیارى ده‌كه‌یت ئه‌م قسه‌یه‌م له‌به‌ر ڕۆشنایى فه‌رموده‌یه‌كى قودسیدا كه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له خواوه ڕیوایه‌تى كردووه : (يا عبادي إنَّما هيَ أعمالُكم أحصيها لَكم ثمَّ أوفِّيكم إيَّاها فمن وجدَ خيرًا فليحمدِ اللَّهَ ومن وجدَ غيرَ ذلِكَ فلا يلومنَّ إلَّا نفسَهُ) واته ئه‌ى به‌نده‌كانم ئه‌وه‌ى هه‌یه بریتیه له كاروكرده‌وه‌كانى خۆتان و من بۆتانى ده‌ژمێرم،
پاشان پاداشتى ئه‌وه‌تان ده‌ده‌مه‌وه جا هه‌ر كه‌ستان چاكه‌ى بینیه‌وه با سوپاسى خوا بكات و ئه‌وه‌شتان جگه له چاكه‌ى بینیه‌وه با جگه له خۆى سه‌رزه‌نشتى كه‌س نه‌كات .
ئامڕازى په‌روره‌ده له كۆندا بوونى مامۆستا‌و هاورٍێیه‌كى باش بوو، دایك و باوكه‌كان كه‌متر ده‌بوونه سه‌ر مه‌شق بۆ نمونە سه‌ركه‌وتن له خوێندن، بوون به زانا دكتۆر..هتد
به‌ڵام ئامڕازى په‌روه‌رده له ئێستادا زۆره‌و دایك و باوكه‌كان نه‌ك خۆیان ناتوانن ببنه سه‌ر مه‌شق، ئه‌سڵه‌ن سه‌رلێشێوایش بوون.
له ئێستادا سه‌رچاوه‌و ئامڕازه‌كان زۆرن:
یه‌كه‌م/ زانستى په‌رورده
هه‌ڵهاتنى خۆرى زانستى نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى نوێ له درێژه‌ى ئه‌و شته‌ى پێى ده‌ڵێن شۆڕشى زانستى كه له سه‌ده‌كانى 16, 17 له ئه‌وروپادا ڕوویدا له‌ناو هه‌موو زانسته‌كاندا په‌ره به زانستێك درا، ئه‌ویش زانستى دیوه تاریكه‌كه‌ى مرۆڤ كه پێى ده‌ڵێن زانستى ده‌رونناسى، مرۆڤناسى، كه له‌وێوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه توێژینه‌وه‌ى دوور‌و درێژ كرا له‌سه‌ر ناوه‌وه‌ى مرۆڤ وه‌كو ده‌روون، زۆرێك له ڕاوو بیردۆزه‌ى فه‌یله‌سوف و ده‌رونناسه‌كانیش ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند كه سه‌ره‌تا به زانستێكى نامۆ ناوزه‌ند ده‌كرا، ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ناسینى به‌شه گرنگه‌كه‌ى مرۆڤ كه‌به‌رپرسه له هه‌موو ڕه‌فتاره‌بینراوه‌كانى.
دوواجار ئه‌م زانسته‌ش چه‌ندین به‌ش و پارچه‌ى تر‌ى لێ جودا بوویه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان مرۆڤیان زیاتر‌و زیاتر فێر ده‌كرد، له باره‌ى ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانى وه چۆنیه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودى خۆى ئینجا زانستى جۆرى كه‌سایه‌تیه‌كان سه‌رى هه‌ڵدا.
هه‌موو ئه‌مانه ڕێگه خۆشكه‌ر بوون بۆ هێنانه كایه‌ى بیردۆزه‌یه‌ك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌سایه‌تى مرۆڤ به‌رهه‌مى
(ژینگه‌و مامه‌ڵه‌ى قۆناغى منداڵیه‌تى)، بۆیه له‌سه‌روبه‌ندى به‌رپابوونى شۆڕشى پیشه‌سازى له ئه‌وروپاو، دروستبوونى جه‌نگ و ئه‌و باره نه خوازراوانه‌ى مرۆڤایه‌تى پیًیدا تیًپه‌ڕى زانستێك به‌رهه‌م هات ئه‌ویش زانستى كۆنتڕۆڵ كردن بوو. واته په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنان و ئاڕاسته‌كردنى منداڵ به‌و جۆره‌ى سیستمى سه‌رمایه‌دارى خواستى پێیه‌تى و، ئه‌مه‌ش له ژێر ڕۆشنایى هه‌موو ئه‌و ده‌ق و توێژینه‌وه‌و بیردۆزانه‌ى كه فه‌یله‌سوفه‌كانى سه‌رده‌م پێى گه‌یشتبوون.
ئه‌م زانسته چاكه‌یه‌كى مه‌زنى پێشكه‌شى مرۆڤایه‌تى كرد، چونكه ده‌یكۆڵیه‌وه له هه‌موو ئه‌و كارتێكه‌ره كۆمه‌لایه‌تى و ده‌رونى و جه‌سته‌ییانەى كه كار ده‌كاته سه‌ر مرۆڤ هه‌ر له قۆناغه‌كانى گه‌شسه‌ندنى ژیانى، چونكه پێى وتین ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ مرۆڤێكى ده‌رون دروست و ته‌ندروستت ده‌ستكه‌وێ ئه‌بێ له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى له‌ناو ڕه‌حمى دایكى ژینگه‌یه‌كى له بار‌و گونجاوى بۆ دروست بكه‌یت.
له‌ولاشه‌وه زانستى فسیۆلۆژى ده‌یوت مرۆڤ بێ ده‌سه‌ڵاته له ئاست گواستنه‌وه‌ى هه‌موو ڕه‌فتارو هه‌تا جۆرى كه‌سایه‌تیشى كه‌له باوانه‌وه بۆى ده‌گوازرێته‌وه، واته كه‌سمان ده‌سه‌ڵاتمان نیه له بار هێنانى ده‌روون و ڕه‌فتارمان
هه‌تا ئێره شته‌كان ئاساییه،
به‌ڵام به‌م جۆره زنجیره‌یه‌كى مرۆڤ له کۆپی دواله‌دواى یه‌ك دێته بوون و، چیدى ده‌ستمان نابێ له پلان و نه‌خشه دانان بۆ ژیانى خۆشمان، چونكه زانسته‌كان وامان پێده‌ڵێن!
شتێك لێره‌دا بابه‌ته‌كه‌ى به‌ره‌و نائاسایى ده‌برد ئه‌ویش بابه‌تى كۆنتڕۆڵکردن بوو…
ئه‌م زانستانه له دوو جێگه‌دا ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن:
1.ده‌رون و ژینگه‌و بارودۆخ کاریگەری هەیە لەسەریان.
2.جینات كه ڕه‌فتاره‌كانمان به‌شێكى له باوانه‌وه ئه‌گوازرێته‌وه.
كچێكى چاوترسێن كه به هیچ جۆرێك ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه گوزارشت له ڕاو حه‌زو خۆزگه‌كانى بكات، كاتێك ئه‌بێته دایك هه‌رگیز ناتوانێ منالێكى خاوه‌ن بڕیار له كچ و كوڕ ئاڕاسته بكات.
كه‌وابێ مرۆڤ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه سنوردار كراوه‌و هیچ شتێكى له ده‌سه‌ڵاتى خۆى نیه.
ئینجا دێینه سه‌ر میكانیزمێك بۆ په‌روه‌رده‌ى مناڵ، ئه‌ویش كتێبه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى منداڵه به پێى قۆناغه‌كانى زۆربه‌ى ئه‌ك زانسته فێرى ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن چۆن منداڵه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین.
چۆن ئه‌م مرۆڤه ڕه‌فتارو كه‌سایه‌تى و مامه‌ڵه‌و جۆرى كه‌سایه‌تى كۆنتڕۆڵ بكرێت؟
تۆ چۆنت بوێ ئه‌توانى زاڵبیت به‌سه‌ر بیر‌و فكرى منداڵه‌كه‌ت، به‌ڵام له ڕاستیدا مرۆڤ مامه‌ڵه‌ى ده‌ق ئامێز‌و ئامێرانه‌ى ناوێ، مرۆڤ ئامێر نیه تا به ئیعازى كۆنتڕۆڵێك هه‌ڵسان و دانیشتن بكات، كتێبه‌كان كه‌سه‌كانت پێ ئه‌ناسێنێ، به‌لام هه‌رگیز فێرى ئه‌وه‌ت ناكات كه چۆن مامه‌ڵه بكه‌یت.
چونكه هیچ كتێبێكى دونیا باسى منداڵه‌كه‌ى تۆى تیا نیه !! په‌روه‌رده كلاسیكیه‌كان پێمان ده‌ڵێن منداڵه‌كانت چاودێرى بكه و، وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌و ئاماده‌ى بكه بۆ جیهانى ده‌ره‌وه، ئاساییه هه‌ڵه‌كردن، به‌ڵام زانستى په‌روه‌رده ده‌ڵێت نابێ هه‌ڵه هه‌بێ له په‌روه‌رده‌دا نابێ هه‌ڵه هه‌بێ له ڕه‌فتاردا، چونكه ئیتر دروستبوون روونادات له كاتێكدا به شێكى گه‌وره‌ى دروستبوون هه‌ڵه كردنه.
وته‌یه‌كى ئیمامى على(ر.خ) ده‌فه‌رموێت: (مناڵه‌كانتان بۆ سه‌رده‌مى خۆى په‌روه‌رده بكه‌ن )
خۆى له ڕاستیدا قسه‌كه ئه‌وه‌یه كه من په‌روه‌رده‌ى خۆمى بۆ نه‌گوازمه‌وه .
ته‌بعه‌ن زاستى كۆنتڕۆڵكردن به شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رنامه بۆ داڕژراو خرایه سیستمى خوێندن دواتر ناونرا به په‌روه‌رده‌و فێركردن.
به‌رهه‌مى ئه‌مه‌ش بونى مرۆڤێكى باڵا له ڕه‌فتار، قایل بوو به بارودخ ڕێك ڕۆیشتوو به‌و ڕێگه‌یه‌ى بۆى دانراوه ئاوڕ نه‌دانه‌وه بۆ هیچ.
ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه نه‌بوو ده‌بێته شتێكى نه‌خوازراو و نامۆ، بۆیه ئه‌توانین بلێین ئه‌م زانسته هاوكارو به‌رچاو ڕوون بوو بۆ مرۆڤایه‌تى، به‌ڵام هه‌ر به‌م زانسته‌ش كۆنتڕۆڵى مرۆڤایه‌تى كرا هه‌تا ئه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاو پێشكه‌وتووترین ئایكۆنى پیشكه‌تووكه (AI)یە له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌رونى مرۆڤ ڕێكخراوه‌و، جڵه‌وى هه‌موو خواست و ویست و ئاره‌زووه‌كانى مرۆڤ ده‌كات.
ئنجا ئامڕازێكى تر‌ى بابه‌تى په‌روه‌رده كردن دێته ئاراوه كه ئه‌ویش :
ئامڕازى پێشكه‌وتووى ته‌كنه‌لۆژیا:
ئه‌م ئامڕازه به‌بێ خواست و ویستى خۆمان ئێستا سه‌رچاوه‌ى په‌روه‌رده‌یه، بۆ منداڵه‌كانمان كه زۆرێك له په‌روه‌رشیاران وه‌كو واقعێك سه‌یرى ده‌كه‌ن و جگه له ته‌سلیمبوون هیچیتر به چاره نازانن.
-تەکنەلۆژیا، ئاڕاستەی پەروەردەی بەرەو کوێ بردووە؟
سه‌ره‌كیترین هۆكارى ئاڕاسته‌كردنى په‌روه‌رده له ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیایه، ئه‌و جیله‌ى ناومان نابوون جیلى ئایپاد وخاڵى له هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى، له ماوه‌كانى ڕابردوو به‌یه‌ك بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بویه‌وه تێكڕا ڕژانه سه‌ر جاده.
ئه‌مه په‌یامێكى ڕوون بوو كه سۆشیاڵ میدیا كاریگه‌رى ته‌واوى هه‌یه له گۆڕینى فكر‌و ئاڕاسته كردنى منداڵكانمان به بابه‌تێكى گرنگى نه‌ته‌وه‌یى كه ئێمه لێى نائومید ببوین.
ئایا ئه‌م بابه‌ته نه‌بووه ئیلهامێك بۆ تێرامان و، وه‌ستانێك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان بداتێ كه به‌ڵێ ته‌كنه‌لۆژیا واقعه و، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌كو دایك و باوك و مامۆستا‌و په‌وره‌رشیار چه‌قین و ویستى گۆڕانكارى ئه‌كرێ له بڕیارى چاكسازى خودى ئێمه‌وه ده‌ست پێبكات، ئیدى ئه‌ونه ده‌ست و دامان دانه‌نیشین و گله‌یی بێده‌سه‌ڵاتیمان له ئاست ئه‌و تۆڕه گه‌وره‌ى كه هه‌موومان ئاڵوده‌ى بووین كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش له دووباره چێك كردنه‌وه‌ى به دواداچوونه‌كانمان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه تیه‌كان سه‌یرى چى ده‌كه‌یت و، لایك وكۆمینتى چى پۆستێك ده‌كه‌یت؟
تۆ كاتێك ڤیدیۆیه‌كى پڕله جنێو‌و سوكایه‌تى ئافره‌تێك یان پیاوێك سه‌یر ده‌كه‌یت كه‌هیچ پێوه‌رێكى نیه بۆ ژیان كردن و، لاى ئه‌و هیچ به‌هایه‌كى نیه بۆ گێڕانه‌وه‌ى له هه‌ر كرده‌یه‌كى ناپه‌سه‌ند یه‌كه‌م كه‌س كه تۆ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى پێشكه‌ش ده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ته كوڕ‌و كچه لاوه‌كه‌ته.
ئاخر مه‌ردایه‌تى و به‌رپرسیارێتى تۆ له‌و ئاسته‌دایه كه تۆ خۆت ڤیدیۆ‌و وێنه نه‌خوازراوو ناشیاوه‌كان بنێرى بۆ مناڵه‌كه‌ت؟
به‌بینین و لایك و كۆمێنت كرنت واته ناردنى هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ منداڵه‌كه‌ت، ده‌ى هه‌ر ئه‌مه‌یه كه‌له سه‌رەتاى نوسینه‌كه ئاماژه‌م پێكرد، په‌روه‌رده ڕوونادات تا ئه‌و كاته‌ى تۆ بڕیار نه‌ده‌ى پێ له هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتیه‌كانى خۆت بده‌ى .
- سه‌ره‌تاو كۆتایى قسه‌كانم گرێ ده‌ده‌م، په‌روه‌رده هه‌ڵه‌كان له خۆماندا ڕاگرین و ئیتر نه‌یگوازینه‌وه چونكه هه‌میشه ئه‌وه‌ت له بیر بێت مێژووى په‌روه‌رده‌ى تۆ له كاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له بڕیار‌و بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌كانت ئه‌وه‌ستیت.
چۆن؟
له‌مڕۆوه هه‌موو كه‌سه ناپێویست و به‌ده‌كانى سۆشیاڵ میدیا ئانفۆڵوو كه، با نه‌بنه سه‌رمه‌شقى مناڵه‌كه‌ت له برى جنێودان پێیان ته‌نیا ئانفڵۆویان بكه.