و: عەبدوڵڵا عەلیپوور
ڕاڤەی کورتی عیرفانی و فەلسەفی سووڕەتی “فاتیحە”
ئایەتی( ٣)
(الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) بەخشەندە و میهرەبان
وشەی ڕەحمان، واتە: ڕەحمەتی گشتی، بەجۆرێک کە هەموو بوونەوەرەکان دەگرێتەوە؛ زانا بن یان خود نە، باوەڕمەند بن یان نەیناسن.
مەولانا دەفەرموێ: ڕەحمەتی ئەو وەک بارانە، بەسەر گوڵ و دڕکدا بە یەکسانی دەبارێت.
ئیبن و عەڕەبی دەڵێت: ئەم ڕەحمەتە، واتە: خۆشەویستیی ڕەها، کە هیچ بوونەوەرێک لێی بێبەش نابێت.
ڕەحیم: واتە: ڕەحمەتی تایبەت بۆ باوەڕداران؛ بەجۆرێک کە دڵی مرۆڤ ئامادە و پەروەردە دەکات بۆ ڕۆژی پەسڵان.
سوهرەوەردی دەڵێت: ( الرحیم)واتە: ڕوناکییەکی تایبەت و دەسپێکی تیشکی نووری ئیلاهی، کە تەنیا لەناو دڵە پاکەکاندا دەدرەوشێتەوە و، مرۆڤ دەخانە ناو بازنەی کامەرانی و بەختەوەری.
شێخ ئەحمەدی جامیش دەفەرموێ: ڕەحمەت دەبێ لە ڕەوشت و کرداری مرۆڤ دەرکەوێت؛ هەر کەسێک ناخی ژەنگە ئەسرین کات لە تاوان و کردەوەی دژبەدین و مرۆڤایەتی؛ ئەوسات خێر و بەڕەکەتی “الرّحیم” لەناو ژیانی دەردەکەوێت.
سێهەم: ئاوێتەبوونی ” ڕەحمان، ڕەحیم”
پێکهاتە و چنینی ئەم دوو وشە لەدوای یەک، دەرخەری ئەوەیە کە: ڕەحمەتی خوا گشتگیر و قوڵ پڕبایەخە.
لە تێڕوانینی فەلسەفەوە؛ ڕیزبەندی و بەدوای یەک بوونی وشەی (ڕەحمان،ڕەحیم) واتە: مانای بوونە، فێرکار و فێرخوازی و گەشەی دڵی ئەم مرۆڤەیە کە دڵخوازی چاکە و چاکسازییە.
بێگومان هیچ مرۆڤێک لە ڕەحمەتی پەروەرێن بێبەش نییە، بەڵام هەر کەسێک بە پێی ئامادەیی و پاکی دڵخوازی خۆی، چارەنووس و بەشی زیاتر وەردەگرێت.
پۆلێنبەندی
وشەی (الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ) واتە: ڕەحمەتی پەروەرێن بێکۆتایی و بێسنوورە.
ڕەحمەت، تایبەتە بە دڵی پاک و ئامادەی گەشەی ڕوح.
لە ڕوانینی جامی؛ ڕەحمەت دەبێت لە ڕەوشت و هەڵسوکەوتی ئێمەدا دەرکەوێت؛ بە میهرەبانی لەگەڵ بوونەوەر.
سوەهرەوەردی دەفەرموێ: ڕەحمەت هەمان ڕووناکی و تیشکی نووری ئیلاهی لەناو دڵەکان.
مەولاناش ئەفەرموێ: ڕەحمەت وەک بارانی شەستەبارانی خۆشەویستی وایە کە بێ جیاوازی بەسەر هەموواندا دەبارێت.
وێناکردنی ڕەحمەتی خوا لەناو ژیانی خۆت و مرۆڤی تر بەگشتی.
زۆر جار، کردار و ڕەوشتی بچوک لەسەر بنچینەی ڕەحمەت جێبەجێ بکە کە هۆی ئارامی ژیانە.