و:ڕۆشنا صالح
گەشەپێدانی کەسی بووەتە یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی خانمان، ئەمەش بەواتای هەوڵی بەردەوام بۆ باشترکردنی کوالێتیی ژیان و گەیشتن بە باشترین وەشان (نسخە)ی خۆت.
گرنگیی ئەم بابەتە تەنها لە بەدیهێنانی ئامانجە کەسی و پیشەیییەکاندا نییە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی بڕوابەخۆبوون.
پێویستە هەموو ئافرەتێک لە ڕێڕەوی گەشەپێدانی کەسیی خۆیدا هەنگاو بنێت تا بتوانێت کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لە ژیانی ڕۆژانەیدا هەست پێ بکات، کە بەهۆی چەندین هۆکارەوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە؛ لە گەشەدانی بەهرە و تواناکانەوە تا دروستکردنی سەربەخۆیی فکری و سۆزداری. گەشەپێدانی کەسی تەنها کاریگەری لەسەر گۆڕینی ژیانی تاک خۆی نییە، بەڵکو وەک نوونەیەک (ئەڵگۆیەک) بۆ کەسانی دیکەش کاریگەر دەبێت.
بۆچی گەشەپێدانی کەسی بۆ خانمان پێویستە؟
ـ بۆ خانمان دەکرێت بە واتای دروستکردنی ژیانێکی باشتر، شادتر و جێگیرتر بێت.
ـ یارمەتییان دەدات تا لە بەرامبەر ئاڵنگارییە جیاوازەکاندا، ئامادە و بەهێزبن.
گرنگیی ئەم بابەتە بە تایبەتی کاتێک زیاتر هەستی پێ دەکرێت کە بزانین زۆرێک لە خانمان ڕووبەڕووی گوشارە جیاوازە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان دەبنەوە کە ڕەنگە ببنە ڕێگر لە بەردەم گەشە و پێشکەوتنیان.
ـ توانای خانمان لە بەڕێوەبردنی باشتر لە ڕۆڵ و ئەرکەکانیان.
ـئافرەتان لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکاندا وەک کەسانی پڕوزە و چالاک لە هەموو بووارەکاندا دەناسرێن، بۆ ئەنجامدانی ئەم بەرپرسیارێتییانە پێویستییان بە ئامرازەکانی گەشە و گەشەپێدانی کەسی هەیە.
لەبەر ئەمەش، گەشەی کەسی دەتوانێت هێز و بڕوابەخۆبوونی پێویستیان پێ ببەخشێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
پێناسەی گەشەپێدانی کەسی: واتە پرۆسەیەکی بەردەوام و ئامانجدار کە تێیدا هەر تاکێک هەوڵی باشترکردنی تواناکانی دەدات لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانیدا.
ئەم چەمکە بەرزکردنەوەی بەهرەکان، گەشەی سۆزداری، باشترکردنی پەیوەندییەکان و گەشەی هزری و جەستەیی دەگرێتەوە، یارمەتییان دەدات تا بەرەو بەدەستهێنانی ویستەکانی خۆیان هەنگاو بنێن و لە ژیانێکی بەکوالێتیتر بەهرەمەند بن. دەکرێت بە واتای زیاترکردنی خۆئاگاهی، بەهێزکردنی بڕوابەخۆبوون و گەیشتن بە خۆناسینی زۆرتری بێت.
گەشەی کەسیی خانمان دەرفەتیان پێ دەدات تا لە ڕابردوو باشتر بگەن بە ئامانجەکانیان و، لە بەرامبەر
کێشەکانی ژیاندا بە خۆڕاگریی زیاترهوە ڕەفتار بکەن.
هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنی ڕێڕەوی گەشەپێدانی کەسی:
دەستپێکردنی ڕێڕەوی گەشەپێدانی کەسیی خانمان واتە ناسینەوە و هەڵگرتنی هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ گۆڕانکاری و باشتربوون
ـ یەکەم هەنگاو لەم ڕێگەیەدا، خۆناسین و ئاگاداربوونە لە خاڵە بەهێز و لاوازەکان.
ئەم ئاگادارییە یارمەتی خانمان دەدات تا بڕیاری باشتر لە بواری گەشەپێدانی کەسیدا بدەن و بەرەو ئامانجەکانیان هەنگاو بنێن.
ـ دیاریکردنی ئامانجەکان و پلانڕێژی بکرێت. پێویستە هەموو ئافرەتێک بزانێت چی ئامانجێکی هەیە و چۆن دەتوانێت پێیان بگات.
ئەم هەنگاوانە دیاریکردنی ڕێڕەو، پلانڕێژی کاتی و جێبەجێکردنی هەنگاو بە هەنگاوی بەرنامەکان دەگرێتەوە، کە لە کۆتاییدا یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
ـ دیاریکردنی ئامانجی دیاریکراو: کلیلی سەرەکیی گەشەپێدانی کەسیی خانمان
دیاریکردنی ئامانجی دیاریکراو یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن لە گەشەپێدانی کەسیی خانماندا. هەبوونی ئامانجی دیاریکراو پاڵنەر و سەرنجدان (تەرکیز)ی زیاتر بە تاک دەبەخشێت بۆ ڕۆشتن لە ڕێڕەوی گەشەپێدانی کەسیدا.
پێویستە ئەم ئامانجانە واقیعبینانە، بەدەستهاتنیان ڕێپێدراو و کات بۆ دیاریکراو بن، تا خانمان بتوانن بە ئاسانی و بە بڕوابەخۆبوونەوە بەرەو ڕوویان هەنگاو بنێن.
باشترە ئامانجەکان لە بواری جیاوازدا وەک ژیانی کەسی، پیشەیی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دیاری بکرێن.
بەم هۆیەشەوە، خانمان دەتوانن گەشەیەکی هەمەلایەنەیان هەبێت و لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیاندا بگەڕێن بە سەرکەوتن.
ڕێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بڕوابەخۆبوون و خۆباوەڕی لە خانماندا،
بڕوابەخۆبوون یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستە هەموو ئافرەتێک لە خۆیدا پەروەردەی بکات. گەشەپێدانی کەسیی خانمان کاتێک دێتە دی کە ئەوان باوەڕیان بە توانا و شایستەییەکانی خۆیان هەبێت.
یەکێک لە باشترین ڕێگەکان ناسینەوە و بیرهێنانەوەی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی ڕابردووە. ئەم کارە یارمەتییان دەدات تا زیاتر باوەڕیان بە هێزی ناوەکیی خۆیان هەبێت.
لە ڕێکارەکانی دیکە دەکرێت ئاماژە بە ڕاهێنانی تەکنیکەکانی ئەرێنی بیرکردنەوە و وتێڕامان و، پەروەردەکردنی بەهرەکانی پەیوەندیکردن بكرێت.
بە بەکارهێنانی ئەم تەکنیکانە، خانمان دەتوانن سوود لە تەواوی توانستە ناوەکییەکانی خۆیان وەربگرن و، بڕوابەخۆبوونی زیاتر لە خۆیاندا هەست پێ بکەن.
- ڕۆڵی هاوسەنگیی کار و ژیان لە گەشەپێدانی کەسیی خانماندا:
زۆرێک لە خانمان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە لە بواری دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان کار، خێزان و ئارەزووە کەسییەکاندا.
هەبوونی ژیانێکی هاوسەنگ یارمەتی خانمان دەدات تا بگەن بە هەموو ئامانجەکانیان و هەست بە ڕەزامەندیی زیاتر بکەن.
ئەم هاوسەنگییە تەنها بە دیاریکردنی لەپێشینەکان (ئەولەوییەتەکان) و بەڕێوەبردنی کات بەدەست دێت. خانمان دەتوانن بە پلانڕێژیی وپلانڕێژیی ورد، بەدواداچوون بۆ تەواوی ڕەهەندەکانی ژیانیان بکەن و چێژ لە گەشەی کەسیی خۆیان وەربگرن. - +ڕووبەڕووبوونەوەی کۆسپ و کێشەکان و ڕۆڵی لە گەشەپێدانی کەسیدا
- لە ڕێڕەوی گەشەپێدانی کەسیی خانماندا، کۆسپ و ئاڵنگارییەکان نەبەستراونەتەوە بە دوورکەوتنەوە.
- بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەم کۆسپانە دەکرێت وەک دەرفەتێک بۆ فێربوون و، گەشەکردن سەیر بکرێن.
- پێویستە خانمان فێر ببن چۆن ڕووبەڕووی کێشەکان ببەنەوە و، هەر هەلێک وەک دەرفەتێک بۆ پێشکەوتن بەکار بێنن.
- ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری و کێشەکان هێز و خۆڕاگری بە خانمان دەبەخشێت و یارمەتییان دەدات بە بڕوابەخۆبوونی زیاترەوە هەنگاو بنێن.
- +گەشەپێدانی کەسی، گەشتێک بەرەو باشترین وەشانی خۆت
- گەشەپێدانی کەسی بۆ خانمان گەشتێکی بەردەوامە بەرەو گەشەکردن و، باشتربوون. ئەم پرۆسەیە تەنها یارمەتی خانمان نادات تا بگەن بە ئامانجەکانیان، بەڵکو دەیانکات بە باشترین وەشان لە خۆیان.
- گەشەپێدانی کەسیی خانمان کۆمەڵێک بەهرە و تەکنیک دەگرێتەوە کە بە ڕاهێنان و پابەندبوون بەدەست دێت و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی کوالێتیی ژیان.
- بە سەرنجدان لە گرنگیی گەشەپێدانی کەسی، پێویستە هەموو ئافرەتێک هەوڵی بۆ بدات تا ئەزموونی ژیانێکی پڕپیتتر و شادتر بکات.
https://parvaresheafkar.com/success-way/individual-development-of-women