ئا: ڕۆزی ڕزگار
ڕێنمایی تەندروستی بۆ ( باڵا، کێش و گەشەی جەستەیی و خۆراکی پێویست)
لە یەکەم چرکەی لەدایکبوونی منداڵەوە، پرسیاری زۆر لە مێشکی دایک و باوکدا دروست دەبن: ئایا منداڵەکەم بە شێوەیەکی دروست گەشە دەکات؟ کێشی ئاساییە؟ باڵاکەی بە پێی تەمەنی گونجاوە؟ ئەم پرسیارانە تەنها نیگەرانی نیە، بەڵکو نیشانەی ئاگاداربوون و خۆشەویستی دایک و باوکە.
زانینی گەشەی منداڵ بە پێی تەمەن یارمەتیدەدات ئەو نیگەرانییانە بگۆڕدرێن بۆ تێگەیشتن لە تەندروستی منداڵەکەی و سەلامەتی.
گەشەی منداڵ پرۆسەیەکی بەردەوامە کە تەنها بە ژمارە ناپێورێت، بەڵکو بە هاوسەنگی لە نێوان خواردنی گونجاو، یاری کرد، ژینگەی تەندروست و گەشەی باڵا و کێش و لە هەندێ شتیتر پێکهاتووە.
زۆر جار گەشەی جەسەی بە باشی دەبینرێت، بەڵام گەشەی دەروونی و گەشەی مێشک و گەشەکردن لە جووڵەکانیدا پشتگوێ دەخرێت، لەحاڵێکدا هەموویان پێکەوە پێویستە بۆ پێگەیاندنی منداڵێکی تەندروست.
لەم بابەتەدا گەشەی منداڵ بە پێی تەمەن وە چ خوراکێک بدرێت بە منداڵ لە تەمەنە جیاوازەکان و گۆرانکاریە جەستەیەکان ڕوون دەکەینەوە، لە قۆناغی ساواوە تا تەمەنی قوتابخانە، لەگەڵ هاوسەنگی کێش و باڵا، ڕێنمایی خواردن، و ئەو تێبینییانەی پێویستە هەر دایک و باوکێک بیزانێت.
١. گەشەی منداڵ لە تەمەن ( ٠–١ ) ساڵ:
ئەم قۆناغە خێراترین قۆناغی گەشەی ژیانی مرۆڤە. لە یەک ساڵدا منداڵ دەتوانێت نزیکەی سێ ئەوەندەی کێشی لەدایکبوونی زیادبکات و باڵاشی زۆر بەرز دەبێت.
گەشەی جەستە، مێشک و ماسولکەکان بە خێرایی دەچنە پێش، و منداڵ فێری، تەپاو تل، گاگۆڵکەو دانیشتن و گەڕان و هەوڵدان بۆ هەنگاونان، و توانای ناسینەوەی کەسە نزیکەکانی دەبێت، بە تایبەت دایک و باوکی، وەڵامدانەوەی دەبێ بۆ پێکەنین و توڕەبوونی چواردەوری.
جگە لەمەش منداڵ دەستدەکات بە گارەگار واتا (هەوڵدەدات بۆ دەستکردن بە تێگەندنی چواردەوری لە پێویستیەکانی یان دەربڕینی هەستەکانی).
چەند داتایەک بۆ چاودێری کردنی منداڵەکان.
هاوسەنگی کێش و باڵا:
-لەدایکبوون
-کێش: ٢.٥ – ٤ کگم
-باڵا: ٤٨ _ ٥٥ سم
لە تەمەنی ٦ -١١ مانگ:
-کێش: ٦.٥ – ٨ کگم
-باڵا: ٦٥ – ٦٨ سم
لە تەمەن ١ ساڵ:
-کێش: ٩ – ١١ کگم
-باڵا: ٧٢ – ٧٨ سم
تایبەتمەندیە دیارەکان لە مندالانی تەمەن( ٠-١ )ساڵ
• زیادبوونی خێرای کێش
• بەرزبوونی خێرای باڵا
• دەستپێکردنی جووڵە وەک دانیشتن، گەڕان و هەوڵدانی بۆ هەنگاونان
• بەرەوپێشجونی گەشەی خێرای ماسولکەکان
- گۆرانی زۆر لە شێوەی دەمووچاو
•توانای دەستلێدان و گرتنی شتەکانی چواردەوری دەبێت.
•دەستکردن بە خواردن
•دەرکەوتنی ددانەکانی (لە سەرەتادا ددانەکانی پێشەوە
•وەڵامدانەوەی دەبێ بۆ چواردەوری
منداڵ چی بخوات لە ئەم قۆناغەدا؟
•لە ٠–٦ مانگ:
-تەنها شیر دایکی (یان شیری قوتوو بەڕێنمایی پزیشکی شارەزا).
•لە ٦–١٢ مانگ:
-ئاوی برنج
-میوەی نەرمی کوڵاو (سێو، موز)
-سەوزەی کوڵێنراو (بڕوکلی / کولەکە)
-هێلکەی کوڵێنراو
چی نەدرێتی؟
-شەکر، خواردنی شیرین (دورکەوتنەوە لە هەنگوین و شیلەی خورما و شەکراو).
-خواردنی تون و سوێر
-خواردنی قەبارە گەورە کە مەترسی لەسەر هەناسەدانی هەبێ (هەرکاتێ خواردنت بۆ ئامادە کرد هەوڵبدرێ بەباشی بکوڵێندرێ پاشان بدرێ لە خەڵاتە یان بکوترێ).
تێبینی بۆدایک و باوک:
•ئەگەر منداڵ زۆر کەم جووڵە بکات یان کێشی زیاد نەکات، پێویستە پزیشک ببینرێت
•هەرگیز شەکر و خواردنی ئامادەکرا و بازاری نەدرێتێ.