دووشەممە , حوزه‌یران 15 2026

چاکسازی خود (٢) چۆن دەستپێبکەین

شادان عوسمان
دوای باسکردنی ژیانکردن لە ئان و ساتدا، ئەمجارە پرسیارێکی گرنگ دێتە پێشمان:
چۆن دەستبکەین بە چاکسازی خود؟
سەرەتا پێویستە کەمێک بگەڕێیتەوە بۆ ناو خۆت، بە تەنها دابنیشە و لە نەفسی خۆت بپرسە:
من چیم دەوێت؟
ئامانج و ئەرکی ژیانم چییە؟
تا ئامانجت دیاری نەکەیت، نازانیت بۆچی دەژی و ڕێگاکەت ڕوون نابێت.
بەڵام دەبێت ئەوە بزانین ئامانج دەگۆڕێت، بەگۆڕینی ئەم لایەنانە:

  • بیرکردنەوەکانت
  • هاوڕێکانت
  • گفتوگۆکانت
  • کارەکانی ڕۆژانەت
    بەڵام زۆرجار مرۆڤ نازانێت چۆن لەگەڵ خۆی یەکانگیر بیت، ئەمەش وادەکات زۆر شت لە ناخیدا دەمێنێتەوە کە نازانێت کامیان گرنگە و کامیان گرنگ نیە.
    بۆیە پێویستە مرۆڤ لە سەرەتاوە نەفسی خۆی بناسێت، ڕۆژێک دیت لە بەردەم پەروەردگار دەوەستیت و لێت دەپرسرێت:
    چۆن نەفست ناسی؟ لە ڕێگای ئەم خۆناسینەوە، مرۆڤ دەبینێت کە لە ناخیدا زۆر بەربەست و نەخۆشیی ڕۆحی هەیە، وەک:
  • زانینی حەق، بەڵام قبوڵنەکردنی.
  • فریودانی خۆ و کەسانی تر.
  • تەمەلی: دەڵێم دەمەوێت بگۆڕم، بەڵام هێزم نییە.
  • وابەستەبوون بە شتە فانییەکان.
  • گومانکردن کە بەزوویی دەبین بە مرۆڤێکی تەواو.
    هەندێکیش لە نیشانەکانی غفڵەتە، وەک:
  • لعب • لهو ٠ لغو
    ئەم شتانە مرۆڤ لە ڕێگای ڕاست دوردەخنەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤ هێواش هێواش بگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری،
    بزانێت زۆرجار خۆمان خۆمان فریو دەدەین:
  • فریودانی خۆ
  • فریودانی کەسانی تر
  • تەنانەت فریودانی پەروەردگار لە کرداردا
    باشترین شت بۆ دەستپێکردن ئەوەیە:
    دەست پێ بکە، هەر بە شتێکی بچوکیش بێت.
    واز لە دواخستن بهێنە.
    دواخستن مرۆڤ دەخاتە ناو ئەو کۆمەڵەیەی کە قورئان باسیان دەکات:
    “بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ”
    دەست پێ بکە…
    کاتێک تۆ هەنگاوێک بنێیت بۆ خوا، خواش یارمەتیت دەدات.
    هێواش هێواش لەو هەموو تێکچوون و پەشۆکاوەییەی ناخت، ڕێگای ڕاست دەدۆزیتەوە.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …